گەشەکرنا جڤاکی گرێدای پێشکەفتنێ یە، جڤاکێن ل جهێ خو ڕاوەستیایی بەردەوام د پاشکەفتنێ دانن، ژ بەر کو ئەگەر خو نە گونجین دگەل پێشکەفتنێ ئاگەهدار نابن ژ پێشکەفتنێ و رێکێن بکار ئینانا وێ و لاواز دبن د ئەنجامدا دبن قوربانیێن دەوروبەرێن خو. خالا دەستپێكێ یا پێشکەفتنێ دەست پێ دکت ژ خو گونجاندنێ، ئەڤە ژی د بوارێ کومەلناسی و دەروونناسیێ دا دهێتە ڤەکولین و خواندن ل سەر دهێتە کرن، نە بتنێ بابەتەكە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

باوەری ب خوە بوون بنەمایێ سەرکەفتنێ یە بو هەر کەسەکی هەر ژ تەمەنێ دەستپێكا قوتابخانێ تا دویماهیك قوناغ، گومان نینە کو مروڤ د هەوڵدانێن بەردەوام دایە بو بجهـ ئینانا هێڤی و داخوازیێن خو چ ب دەست ڤە ئینانا کارەکی بیت یان دەست ڤە ئینانا باوەرنامێ بو ئارامکرنا ژیانا خو و مانا ل سەر پێن خو بێی کو پێتڤی ب کەسەكێ هەبت بو برێڤەبرنا ژیانا خو چ خێزان بیت یان دەوروبەر. […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

پەروەردەکـردنی منـداڵانی کوردمـان بە پوخـتی و بە دروستی، ئەرکـێکی زۆر پیـرۆز و گرنگە، بەرپـرسیارێتییەکی گەورە و هەستیار و چارەنـووسسازە. چونکە ئەم منداڵانەی ئەمڕۆمـان، هـیوای داهـاتووی کوردسـتانن. ئەمـانن دەبن بە بەرپـرس و کاربەدەست و جـڵەوی بەڕێـوەبـردنی هەمـوو کـاروبار و دەسەڵات و بەرپـرسـیارێتییەکی کوردسـتانی نیشتمانی شیرینمان دەگـرنە دەسـت و بەڕیـوەیـان دەبـەن. لەم روانگەیەوە، پێویستە دایکان و باوکان و مامۆستایان و نووسەران و هونەرمەندان و میدیاکان، هەموو هیواخوازێکی داهاتوویەکی شیاوتر و گەشتر بۆ […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

دەشێ پێناسەکردنی جوانی زۆر ئاسان نەبێ، چونکە ئەم زاراوەیە پێویستی بە پێناسەی جـیاواز هەیە. بۆ روونکردنەوە بە شێوەیەکی ساکار، جـوانی بریتییە لە خۆشەویستی و لە کۆششکردن بە دوای جوانیدا. هەروەکو لە هونەر و جووڵە و موزیک وژیاندا هەیە. جـوانی هەستکـردن و پێزانینی تاقـیکردنەوە هەستییە خۆشـەکانە. دەشوتـرێت جـوانی توانـای تێگەیـشتنی کـارە هـونەرییـەکـانە لە شـێوەی رەخـنەدا، بەپـێی پێـوەرەکـانی کە رۆشنبیری دیاریی دەکات. جـوانی چەمکـێکە کە لە کولتوورە جـیاوازەکانی جیهاندا، لە زانیارییە رەوشتییەکان […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

بەپێی بەڵگەنامەیەکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا شا حسێن لەگەڵ ئەکتەرێکی هۆڵیوود لە پەیوەندیی سۆزداریدا بووە و لە ئەنجامی پەیوەندییەکەدا کوڕێکیان هەبووە. لەکاتی گەڕان و لێکۆڵینەوە لەسەر بەڵگەنامەکان دەربارەی کوژرانی جۆن کەنەدی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و زانیاری ئاشکرابووە، یەکێک لەوانە پەیوەندیی نێوان پادشای پێشووی ئوردن و ئەکتەرێکی هۆڵیوودە. لە بەڵگەنامەکاندا هاتووە، لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا بەپێی پلانێک ئەکتەرێکی هۆڵیوودیان لە شا حسێن نزیکردووەتەوە، بۆ ئەمەش پشتیان […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

لە ساڵی (١٩٥٤) دا، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد، کە رۆژێک بە ناوی (رۆژی جـیهـانی منـداڵان) دیاری بکەن. لەم رۆژەدا ئاهـەنگ بگـێڕن، بـەوەی کە رۆژێـکە بۆ بـرایـەتی و لەیکـتێگەیشتن لە نێـوان منـداڵاندا، لەسەر ئاستی جیهانیـدا. بۆ کارکـردنیش بۆ خۆشی و شـادی منـداڵان لە جیهـانـدا. رێکەوتننامەی مافەکـانی منداڵانیش کە لە رۆژی (٢٠/ نوڤه‌مبه‌ر/١٩٨٩) دا دەرچـوو. دووبـارە لەو رێکەوتننامەیەدا جەخـتـیان لەسەر رۆژی جـیهانی منـداڵان کـردەوە. هـەر لەو ساڵەوە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

لە ئەمـڕۆدا ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمیندا دەژین، سەدەی (رۆشنـبیری گـلۆباڵـیزم) دەڵێن لە سایەی پێشکەوتن و شـۆڕشی تەکنەلـۆژیا و داهـێنانی سەیـر و سەمەرەدا، لە سایەی ئیینتەرنێت و ئایفۆنی زیرەک و ئامێری جۆراوجۆر و ئاسانی هـۆیەکانی گەیاندن و پەیوەندیکردن، جیهان بووە بە گونـدێکی بچووک. کۆمەڵگاکان بە شێوەیەکی زیاتر لە رابردوو لە یەکتر نزیکبوونەتەوە و تێکەڵ بوونە. لایەکی کەشەوە بە هـۆی کۆچکـردن بۆ ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا، بە تایبەتیش لە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

ل هەلەبچە  دام و دەزگایێن حکومی و دەزگایێن حزبی سەر دەسەلاتێ ژلایێ خوپێشاندەران دێتە تەقەکرن ژ ئەگەرێ نەبوونا دادیێ ، ل بادینان دوو هاونیشتمانی پشتی دەیکا وان گیانێ خو ژ دەست دای دێتە گەفەکرن بو کوشتنا بابێ وان نەخوشخانێ ژلایێ بەرپرسێن نەخوشخانا گشتی دهوکێ و ژلایێ پارێزگەرێ دهوکێ ڤە دێتە گەفەکرن بو بەردەم دادگایێ ، ل هەولێرێ پێشمەرگەیەك خو دکوژیت ژبەر نەبوونا پێداویستی روژانە ،  ئەڤ بویەرێن ل دەمەکێ نێزیك […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

بێگومان هەموومان لە قـوتابخـانەی سەرەتـایی یا بنەڕەتیدا، بە قـۆناغی قوتابێـتیدا تێپەڕیوین. ریـزبوونی بەیانیانیش لە گۆڕەپانی قوتابخانەدا لە یادمان ماوە، کە پێش چوونە ژوورەوەمان بۆ پـۆلەکەمان، بۆ دەستپێکـردنی یەکەم وانەی رۆژێکی نوێی خوێنـدن، تا ئەمـڕۆش ئەو چـالاکییە وەرزشی و ئـەدەبی و کۆمەڵایەتی و هـونەرییە هەمەجـۆرانەی، کە لە کاتی ریزبـوونی بەیانیـاندا پێشکەشمان دەکـردن و بەهـرە و تواناکانی خۆشمان لە بـواری هـۆنراوە خوێندنەوە لەبەر دەرمان دەخـستن، بەشی زۆری بیرەوەرییەکانمان و چـیژ و خۆشی […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی

لەم سەردەمەدا، لە زیـرەکی و رەوشـت باشی و لە هەڵسوکەوتی دروسـتی کۆمەڵایەتی منـداڵان، وەکو نموونە، ئاماژە بە بلـیمەتی و زیرەکی منداڵانی ژاپـۆن دەکرێ. نیهـێنی و هـۆێ سەرەکیش لە پشتی ئەم راستییەوە، بۆ پەروەردەکـردنێکی دروست و رێنـمایی و ئاراستەکـرنێکی راسـت و بـوونی پەیـڕۆ و پـرۆگرامێکی تۆکمەی پەروەردەیی نوێ و بۆ سستەمێکی سەرکەوتووی فـێرکردنی منـداڵانی ژاپـۆن دەگەڕێتەوە. فێرکردن لە زمانی ژاپـۆنیـدا، لە دوو پیت پێکهاتـووە (كیو – ئیكۆ) واتاكانیشیان ئەمانە دەگەیەنن (كیـو)واتە […]

هاوپۆل : کۆمەڵایەتی