ئەی نیشتمان کام ئازارەت بە خوێن و دڵ بنووسمەوە لە کام پارچەی جەرگمەوە دەستپێبکەم لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا هەر ئازارە و دێتەوە سوێ کەزیەکانی کام کیژۆڵەت بهۆنمەوە هەڵەبجە، شەنگال، کوبانی یاخود ئەنفال ئەی نیشتمانە بێنازەکەم کام ئازارەت بنووسمەوە ئازاری جەرگسوتانی دایکان قژڕنینی خوشکە ڕەشپۆشەکان پشتچەمانی باوکان پاکیزەیی فرۆشراوی کیژەکان چاوەڕوانی دایکە ڕەشپۆشەکان لە بەرھەیوان و سەركۆڵان کام ئازارەت بنووسمەوە ئەی نیشتمان ئازاری ئەو زارۆکەی لە پشتی زیلا چاوی بە ژیان هەڵهێنا […]

هاوپۆل : هۆنراوە