دروست کردن و دامەزراندنی ئـەم بزوتنەوەیە بە باوەڕی من کارێکی ئـەستەم و گران بوو بزوتنەوەیەکی بێ پارەو بێ چەک لە نێوان دووھێزی پارەدار و پڕ چەک بەشێوەیەک تەواوی جومگەکانی دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو، دووھێزی سیاسی کە بەردەوام بوون لە سەرکوت کردن و کپ کردنی دەنگی ناڕەزایی . دروستکردنی ئـەم بزوتنەوەیە کارێکی گەورە بوو ھۆشیار کردنەوەی خەڵکی بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەم نەھێشتنی نا دادپەروەری و گەندەڵی و قۆرخکاری سەروەت و سامانی خەڵکی […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

نەبونی خزمەتگوزاری و بژێوی ژیان و نادادی لە زۆربەی جومگەکانی حوکمڕانی کە بە شێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی سەندوە بە نمونە ڕۆژانە دەبینین و گوێ بیست دەبین کە خەڵکی بە هۆکاری نەبوونی خۆیان دەکوژن لە هەمان کاتدا بەشێکیان پێشمەرگەن کە هەمیشە ناوەکانیان بۆ مزایەدە و دروشم و بانگەشە بەکاردەهێنرێت بەبێ گوێدانە ژیانی خاوەنە ڕاستەقینەکەی ، هۆیەکی تر بێباکی دەسەڵات و حوکمەتە لە بەرامبەر سەرجەم کارە شکستخواردوەکانیان بە جۆرێکە ئەم دەسەڵاتە باکی بە […]

فۆبیا ‘ ترس ‘ نەخۆشیەکی دەروونییە بەشێک لەمرۆڤەکان تووشی دەبن بەهۆی ترسێکی زۆر لەشتێکی دیارێکراو ، بەجۆرێک هەرکات شتەکەدەبینێ یاخود گوێبیستی دەبێت یاخود بیری لێ دەکاتەوە کەسی توشبوو ترسێکی زیاتری دەبێت . خەتەری فۆبیا لەوەدایە کەسی تووش بوودەگاتە ئاستێک کەبەشێوەیەکی نا ئاقڵانی لە شتەکان دەترسێت و بارودۆخەکە لەخۆی ئاڵۆز دەکات بەهۆی ترسێکی زۆرەوە. فۆبیاش جۆری زۆرە کە باسکردن و نیشانەکانی زیاتر ئەرکی دکتۆرە بەڕێزەکانە ، ئەمەی گرنگە و شایەنی باسکردنە ئەمڕۆ بەشێکیسیاسی و حزبی  کوردیدا تووشی فۆبیایەکی نوێ هاتوون ئەویش فۆبیای ‘ نەوشیروان مستەفا ‘یە کە بەشێوەیەک لەمێژووی پاکی نەوشیروانمستەفا دەترسن ئەمڕۆ تەنانەت کار گەشتووە بەوەی شەڕ بەگۆڕەکەشی دەفرۆشن دنیای سیاسەت و شۆڕش کوردی بۆ زۆرینەی  کەسایەتیەکانی شانازییە بەجۆرێک میلەتەکەی و خۆشی شانازی بەو مێژووە دەکەن بەڵام لەنێو ئەم کایەی ژیانە بەشێک هەبووە مێژوویژیانیان هێندە بەناشرینی هێناوە کە بۆ جوانکردنی خۆیان و مێژووەکەیان هەمیشە پەلاماری کەسایەتییە کارێزماکانیان داوە  ئەمەش لەئەنجامی ترسێکی زۆر بەرامبەر ئەو کەسایەتیانە و نەگەشەتن بە ئاستی ئەوان …. لەنمونەی ئەمڕۆ نێوان-نەوشیروان مستەفا و مەلابەختیار -پارتی  کە هەمیشە لە ئەنجامی ترسێکی گەورە لە نەوشیروان مستەفا پەلاماری  مێژوو – خەباتی سیاسی – شۆرشی چەکداری – قەڵەم – هەڵوێستی دەدەن . مێژووی ناکۆکی و ترس لە نەوشیروان مستەفا مێژوویەکی کۆنەو لەسەرتای دەسپێکردنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە سەری هەڵداوەنەوشیروان مستەفا لەکتێبی پەنجەکان یەکتری دەشکێنن دەڵێت: کاتی خۆی لەگەڵ علی عەسکەری چوین بۆ لای ئیدریس بارزانی کاک علی منی بەو ناساند ووتی؛ ئەوە ‘نەوشیروان مستەفایە’ ، ‘ئیدریسبارزانی’ ووتی؛ ئای چەند بەدواتدا گەڕاین بەڵام دەستمان نەکەوتی تا لەسێدارەت بدەین یان تەسلیم بە حکومەتی عیراقت بکەین  منیش ووتم وا ئێستا بەپێی خۆم هاتومەتە   بەردەستان.بە ئێستاشەوە پارتی کەیسی (تیرۆر) نەوشیروان مستەفایان دانەخستوە لە دادگای هەولێر  بەهەمان شێوە مەلا بەختیاریش مێژووی دژیاتی  کردنی هەیە بەرامبەر نەوشیروان مستەفا بەجێی  بەرگریکردن و هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر سەرجەم دژیاتیەکانی پارتی بەڵام هێندەفۆبیاکەی بەرزە لە کاتی دووبارە نزیکبونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بەو پەڕی سەر لێشاوی و نافکرانە و سەنگەر گرتن لەگەڵ پارتیهاتوە پەلاماری نەوشیروان مستەفا دەدات  ، خوێنەر فکرانە بڕوانێتە نوسین وکتێبەکەی مەلا بەختیار  تێدەگات تەنها پەلاماری نەوشیروانمستەفای نەداوە بەڵکو بەهەموو توانایەوە لە ڕێگەی نەوشیروان مستەفاوە مێژووی شۆرشی نوێ و یەکێتی و مامجەلالی خستۆتەژێرپرسیارەوە بۆ نەوەکانی ئایندە .