شیعری شاعیری گه‌وره‌ : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی** له‌ عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب من گفتوگۆ ناكه‌م به‌ڵكو بریار ده‌ده‌م تؤَ، ئه‌ی چاوجوان ، لێدانی دڵىدارێك سێبەرم بۆ دروستدەکات و، ته‌نیاییم ده‌كوژێنه‌ته‌وه‌ و وه‌ك باڵنده‌ دەمگێرێتەوە لە سەر فورات و دیجلە بفرێ ئەى چاو جوان رەنگى چاو رەنگى روباره‌و لێوه‌كانت هەنارن و دنکەکانى به سەر عێراقدا بڵاو دەبێتەوە. 3/5/2021 ** شاعیر عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی له‌ كوردانی فه‌یلیین‌ و له‌ ساڵی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

ساری (1) هۆنراوەی: نه‌جم خه‌تاوی* وه‌رگێران له‌ عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب ــ شوێن ــ گوندێك له‌ شاخه‌كانی كوردستان ناوی ( بۆڵێ) یه‌ ــ كات ــ یه‌كی ئایار پێنجی به‌ره‌به‌یانه‌ به‌یانییه‌كی به‌هارییه‌ له‌ سه‌رخۆ وه‌درده‌كه‌وێت ژماردنه‌كه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكرد ته‌قه‌ش ده‌ستیپێكرد *** به‌ره‌به‌یانی یه‌كی ئایاره‌ ( برایانی دوژمن) (2) هێرشیانكرد له‌ پێنجی به‌ره‌به‌یاندا به‌یانییه‌كه‌ی ئێمه‌یان (3) ‌ كوشت خوێنێكی سور رژا (4) له‌ سه‌ر گردێك له‌ دووری وڵاته‌وه‌ له‌ نزێك گوندێك ناوی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

وانەکانى ژیان : پاش ئەوەى رژێمى دیکتاتۆرى هەموو دەرگاکانى بەرووى چالاکى ئەدیبان  و  نووسەرانى پێشکەوتنخواز لە کوردستان  داخست و بە هەموو شێوەیەک کەوتە هەوڵدانى سرینەوەى ئەدەبى پێشکوتخوازى کوردى لەلایەک و, لەلایەکى تره‌وه‌ پشتگیرکردن لە بیرى شۆڤەنیستى ودواکەوتن و, دوژمنیاتیکردنى گەلى کوردو زمانى کوردى  و نەمانى یەکێتی نووسەرانى کوردو، لە کۆتایى ساڵى  1980  ئەو یەکێتییە چالاکانە پەرەى بە ئەدەب و رۆشنبیرىداو قەت نەچووە ژێر رکێفی فاشیستەکان  و ئەوان دیانوێست ببێتە زورنایەک لە زورناکانى پیاهەڵدان و پروپاگەندەى […]

له‌ خێزانێكی هه‌ژاری دێی هۆرێن وشێخانی ناحیه‌ی مه‌یدانی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین له‌ ساڵی 1952 سه‌ده‌ی رابردوو مناڵێكی چاوگه‌ش بۆ ژیان چاوی هه‌ڵهێناو ناوی حه‌میدیان پێی به‌خشی و، له‌ كاتی هاتنی كۆمپانیای دروستكردنی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان خێزانه‌ هه‌ژاره‌كه‌ی چیای خۆشك و سه‌رته‌ك و به‌مۆ روویكرده‌ ده‌ربه‌ندیخان بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیان. مه‌جید قادر زه‌هاوی بابی حه‌مید مرۆڤێكی قسه‌خۆش و نیشتمانپه‌روه‌رو دۆستی حزبی شیوعی عێراق بوو توانی دوكانێك بكاته‌وه‌و بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین بكات […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

شیعری شاعیری گه‌وره‌ : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی** له‌ عه‌ره‌بییه‌و بۆ كوردی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب به‌ردێك له‌ سه‌ر شانی هه‌ڵده‌گرێ به‌ سه‌ر شاخی ئازاره‌كان هه‌ڵده‌كشێ سه‌رده‌كه‌وێ دێته‌خواره‌وه‌ له‌ بازنه‌یه‌كدا ، ئاسۆش تاریكه‌ ، عه‌مار هاواركه‌ی به‌ند ده‌كات (1) سیزیف به‌رده‌وامه‌ ، دۆراوه‌ وه‌ك لاستیكی لێهاتووه‌ (2) ***** پادشا له‌ سێبه‌ر دانیشتووه‌ چاودێری ده‌كات لێدانی دڵ ده‌ژمێرێ روناكی چاو سوچه‌كانی خه‌ونه‌كان سیخوره‌كه‌ راپۆرته‌كه‌ی ده‌خوێنێ باسى لیستی سه‌فه‌ركردن ده‌كات ***** به‌رده‌ ره‌شه‌كه‌ ماچی […]

هاوپۆل : هۆنراوە

41 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا و رێك له‌ رژی 24/3/1980 مه‌فره‌زه‌یه‌كی دلێری پێكهاتوو له‌ (16) هاورێ و دؤستانی حزبی شیوعی عێراق به‌رنگاری هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمنی رژێمی خوێنرێژی دیكتاتۆر سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌ دێی قزله‌ری مێرگه‌پان بوونه‌وه‌و هێزه‌كه‌ی دوژمن بریتی بوون له‌ 19 هه‌لێكۆپته‌رو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌ربازو جاش و، شیوعییه‌كان توانیان له‌و رۆژه‌ سه‌ختانه‌دا داستانێكی پر له‌ قاره‌مانێتی و خۆبه‌ختكردن تۆمار بكه‌ن. به‌ڵێ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی قاره‌مانی حزب كه […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

له‌ 11/3/1970 ئیزگه‌ی كۆماری عێراق له‌ به‌غدا به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازارو ناورۆكی رێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیزمی سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی خوێنده‌وه‌و هه‌ر له‌ گه‌ڵ بیستنی رێكخراوی حزبی شیوعیمان له‌ ده‌ربه‌ندیخان وبه‌ هاوكاری جه‌ماوه‌ربه‌ پیاده‌و به‌ ئۆتۆمبێل خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان رێكخست بۆ ده‌ربرینی خۆشی و پشتگیریی و خۆپیشاندنكه‌ له‌ به‌رده‌م چێشتخانه‌كه‌ی حه‌مه‌ ئه‌مینی په‌زه‌ تا به‌رده‌م دائره‌ی به‌رید درێژه‌ی هه‌بوو، له‌ رۆژی دووه‌م واته‌ { […]

ئه‌رێ كۆكردنه‌وه‌ی هێز زه‌نگی شه‌رێكی خوێناوی نییه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ( پدك) نیازی وایه‌ خۆی بكات به‌ جێگره‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و هه‌موو شتێك ئه‌و بریاری له‌ سه‌ر بدات، راسته‌ پدك گه‌وره‌ترین حزب بوو له‌ هه‌ڵپژاردنی پێشوو به‌ڵام ئه‌وه‌ تا سه‌ر نییه‌و دوور نییه‌ له‌ هه‌ڵپژاردنی داهاتوو قه‌واره‌ی زۆر بچوك بێته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌ر له‌ ئێسادائه‌یه‌وێت له‌ گه‌ڵ جزبه‌ شیعه‌كان هاوپه‌یمانی درۆست بكات و رێیش به‌ هیچ حزبی كوردستانی نادات. پارتی ژماره‌یه‌كى […]

هاوپۆل : وتارو بیروڕا

وانه‌كانی ژیان : له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1983 به‌ هاتنی هاورێیانی نوێ له‌ ده‌ره‌وه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانی بادینان و هه‌ولێر ژماره‌مان له‌ هه‌ڵكشان بوو بۆیه‌ بریاردرا باره‌گای حزبی شیوعی عێراق له‌ دولكان بگوێزرێته‌وه‌ بۆ باره‌گای مه‌لبه‌ندی سلێمانی ــ كركوكی حزب له‌ دێی حاجی مامه‌ندو له‌ گه‌ڵ هاورێ ابراهیمی سۆفی محمود ( بابی تارا) كه‌ هێشتا له‌ به‌ر ئازاری برینه‌كانی كه‌ له‌ شه‌ری سنه‌ تووشی بوو بوو ئه‌یناڵاند چۆنێتی رویشتنمان باسكردو هاورێ جه‌لالی عه‌لی […]

پێش هه‌موو شتێك گه‌رمترین پیرۆزبایی ده‌كه‌م : له‌ 8 مارس / ئازار رۆژی جیهانی ئافره‌تان ، له‌ هه‌موو ئافره‌تانی دنیاو كوردستان ، له‌ هه‌موو ئافره‌تانی شۆرشكێرو تێكۆشه‌ر، ئازادی ئازادی بۆ ئافره‌تانی زیندانیانی سیاسی. به‌درێژایی تێكۆشانی شۆرشگێری لێنینی مه‌زن رابه‌ری شۆرشی ئوكتۆبه‌ر جه‌خت له‌ گرنگی رؤڵی ئافره‌تان ده‌كات و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت { به‌بێ ئافره‌تان قه‌ت بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری راسته‌قینه‌ نایه‌ته‌دی و هه‌رچی شیكردنه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێش به‌رامبه‌ر به‌ پێویستییه‌كانی ئافره‌تان […]