سیاسەتكردن لەغیابی ئەخلاقدا/زانا عوسمان

به‌شی: وتارو بیروڕا
2015-01-25 20:28:53
_______________________________________________________________________________
هەر لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەكان و دیاریكردنی پێگەو قورسایی هەموو هێزە سیاسیەكانی هەرێم لەڕووی كورسی پەرلەمانی بەتەواوی ساغ بۆوە كە لەسەرووی ئەو گەندەڵیوو بەرتیلكاری و بڵاوكردنەوەی ترس و هەڕەشە , ئۆپۆزسیۆن توانی دەنگێكی سروشتی باش و بەهێز بۆخۆی كۆبكاتەوەو بیكاتە هێزێكی كاریگەر لەبەرامبەر هەردوو هێزی خۆسەپێنی

زیاد لەبیست ساڵە كەبەهەموو هێزیانەوە دور لەبەها ئەخلاقیەكانی سیاسەت و ستراتیژی ئەخلاقی  بەڕێوەبردن خۆیان بەسەر گەلێكی ستەم دیدەو ماندووی دەستی حیزبە دیكتاتۆرە یەك لەدوا یەكەكانی حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی  عێراق و دەوڵەتانی دەوروبەر پشكی گەورە لەدوای  ئەوان بەژداری لەچەوسانەوەی زیاتری میللەتی كورد بكەن بەڵام لەژێر ناوی كوردایەتی , كوردایەتیەك جگە لەبەكوردی قسەكردن هیچی تر نەبوو , كەدەڵێم هیچی تر نەبوو ئەمە مانای ئەوە نیە كەئەو دوو هێزە خۆسەپێنە كۆمپانیاچییە هیچیان نەكردووە , یانیش بەمانایەكی تر بڵێین ئەوەی كردوویانە خراپبووەو خاڵی بووە لەشتی باش و چاك , نابەم شێوەیە نیە , چونكە پێشتر ووتم لەدوای حیزبە دیكتاتۆرەكان بەژداریان لەچەوساندنەوەی گەلی خۆیان كردووە بەناوی كوردایەتیەوە خۆ صەدامیش ڕێگاوبان و نەخۆشخانەو نازانم چیوو چی دروستكردو كردی بۆمان , ئەمەش سەیر نیە كەئەوانیش كردوویانە , چونكە كەئەخلاقی بەڕێوەبردنی وڵات و سیاسەتكردن بوو بەكۆمپانیای خۆدەوڵەمەندكردن و خۆسەپاندن بەسەر میللەت شتێك بوونی نامێنێت بەناوی خزمەتی گشتیەوە , دڵسۆزی گشتی , پشتگیرییوو جوانكردنی گشتی ,  ئەم دوو حیزبە كارو ڕەفتای بەڕێوەبردنی وڵاتیان وابەشێوەیەكی  قێزەون و نابەجێ‌  بووە  دەناسرێنەوە هەر  بەتەنها بەناوهێنانی دوو حیزبی خۆسەپێن , بەمانای ئەوەی كەهەر ووتت دوو حیزبی گەندەڵ , خۆسەپێن , حیزبی كۆمپانی چی و حیزبی بەرژەوەند خواز , حیزبی بەرتیلدەر , حیزبێك كڕین و فرۆشتن بەڕۆڵەكانی خۆیان بكەن لەهەڵبژاردن و كۆیلایەتی بێننەوە مەیدان بەناوی دڵسۆزی , كەسێك نابینیەوە كەتۆزێك بیربكاتەوە نەڵێت تۆ لەگەڵ ئەوو  ئەوتە , لەگەڵ ئەندازیاری دابەشكردنی هەرێمێكتە كەبەشێكی بچوكە لەولاتێكی گەورە بەسەر زەردو سەوزدا دابەشكراوە ئەو بەهی خۆی ئەزانێوو ئەویش بەهی خۆی , ئەو هی ئەو بەهی خۆی نازانێ و ئەویش بەهەمان شێوە , حیزبێك ئابەم شێوەیە حیزبایەتی بكات و بنەماڵەیەك  بكاتە بلیمەتی دانیشتیوانێكی پڕ لەڕۆشن فكرو چەوساوەو نەدارو هەژار , حیزبێك بەردەوام لەتاپۆكردنی زەوی نیشتیمان بەسەر خۆی نەسڵەمێتەوە و لەولاشەوە هاونیشتیمانیانی چەتری كرێچیەتی ,  گیرفانبەتاڵی , تاسەی نەشكاوی لەچاوەڕوانی ئازیزانی هێشتا نەشكابێت , بڵێت من ئەم دۆخە خراپەم دروست نەكردووە و لەژێر ڤێللای بەپارە دروستكراوی میللەت و خاوەن دەیان و سەدان پڕۆژەی كوردیی و ئەوروپی و ئەمریكی بانگەشەی دیموكراسی بكەن بەسەر هەزاران  ماڵە شەهید و هەژارو هەزاران گەنجی خێرلەخۆنەدیووی ژێر كرێچیەتیوو بێ ئیشیەوە , چۆڕاوی ئەخلاقی بەشێك لەسیاسیەكانی ئەم دوو حیزبە لەكوێوە دێت و تابەم چاو قایمیەوە خۆ بەسەر میللەتێكی هەژارو بێ‌ گوناح فەرزبكەن و چی خراپ و خراپەكاریەكانی خۆیانە بخەنە ئەستۆی كەمتر لەیەك ساڵی بەڕێوەبردنی حكومڕانی ئۆپۆزسیۆن  بەهاوبەشی لەگەڵ خۆیان دایبنێن  , یانیش  واپیشانی بدەن  كەئەوان و بەشێك لەدارو دەستەیان كەساڵەهای ساڵە ڕۆڵەكانی میللەت ئەبڕن ئەكوژن ئەیان چەوسێنەوەو زۆربەی هەرە زۆری خستۆتە چوارچێوەی دیوارێكی كرێوو بێ‌ ئیشیەوە بێن و بڵێن ئائێمەینە یەك دوو هەفتەیە دروستبووینەو هاتووینە بۆ ڕزگاریتان !؟ ئۆپۆزسیۆن ئەم هەموو خراپەو خراپەكاریە چییە كردوویەتی و ئێمەفڕیادڕەستی ئێوەیینە ئۆپۆزسیۆن چییە تادڵتان پێی خۆشبێت , ئۆپۆزسیۆنێك لەناو لێشاوی شەڕی داعش و بەغداد تۆ بەچ چاوێك وئەخلاقێكەوە لێشاوی كۆی خراپەو خراپیەكانی خۆت لەسەر ئەو تاپۆبكەیت و زەوی دزراو ڤێللاو وەنەوشەو لەگززو مەگززیش لەسەر خۆت تاپۆبكەیت و بەردەوامیش بیت لەسەری  , بەخایاڵی هەستانەوەو گەشانەوەی خۆی خەریك بكات ,  چونكە لەواقیعدا ئەگەر پارەی كرێچیەكانی ئێستای دزراو  نەبێت كەگیرۆدەی كرێچیەتی بوونە لەناو هەرێمێكی دەوڵەمەند كەبەكاریان هێناوەو دەهێنن  بۆ كڕینی دەنگ و ئاغای قاسمی سلێمانی لەلاو دیكتاتۆریەت لەژێر ناوی دیموكراسی نەبا لەولا هێزێك ئەبوون لەدواوەی هەرە دواوە بێ‌ سەرە گرتن و كۆڵان بەكۆڵانكردن نەوتیان لەپێش دەرگای خۆیان وەرئەگرت بەنرخی كوردی نەك ئەمریكی و جیهانی و نەش ئەبوو بەموزایەدەكردن لەتەلەفزیۆن بەسەریاندا , كەچۆن ئەوان لیترێك بەنزین دەكەنە یەك دەقە هەواڵی شەوی هەژارو كرێچی و بێ‌ ئیشەكان  كەدەینێرن بۆ بەنزینخانەكان بەنرخی ئەوروپی و ئەمریكی ئەیفرۆشنەوە بەهاونیشتیمانیان....

ئه‌م بابه‌ته‌ 288 جار بینراوه‌