ئاماری قوربانی ئاینەکان لەساڵی ۲۰۱٤ی زاینیدا/نەسرەدین ڕەبانی

به‌شی: وتارو بیروڕا
2015-01-12 18:47:40
_______________________________________________________________________________
ئەوانەی لە پێناوی نیشتیمان و نیشتیمانی بوونیاندا خۆیان کردوە بە قوربانی و بوونەتە قوربانی لەوەیە ژماڕەیان کەمتر نەبن لەوانەی کە بۆ ئاینەکانیان خۆیان کردۆتە قوربانی و بوونەتە قوربانی، بەڵام ئەوەی لێرەدا ئەمانەوێت باسی لێوە بکەین قوربانی ئاینەکانن

بەگوێرەی ئەو بەڵگەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتوون و توێژینەوەیان لەسەر کراوە بە پشت بەستن بەبەڵگە و سەرچاوەی باوەڕپێکراو لەبارەی ئاماڕی قوربانی ئاینەکان لە ساڵی رابردوو ساڵی ۲۰۱٤ی زاینیدا. ساڵی رابردوو سەبارەت بە ساڵی ۲۰۱۳ی زانینی بە گوێرەی سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان و راپۆرتەکانی سەنتەرو توێژینەوە ئاینەکان قوربانی ئاینەکان لەو ساڵەدا لەسەرتانسەری جیهاندا گەیشتبوویە زیاتر (۸۰۰۰۰) قوربانی کە لە چەند دێرێکدا لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱٤ی زاینیدا ئیشارەمان پێکردو لە زۆرێک لە سایت و رۆژنامەکاندا بڵاو کرایەوە، لەگەڵ ئەوەی کە باوەرمان وابوو ژمارەی قوربانیەکان زیاتر بن، بەڵام ئەو راپۆرت و ناوەندە توێژەرەوانە تەنها ئاماژەیان بەو ئامارانە کردبوو کە بەبەڵگەوە بە دەستیان گەیشتبوون. بە پێی ئەو سەرچاوانە هەوادارو پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام لە ساڵی ۲۰۱۳ دا بە پلەی یەکەم ئەهاتن لە ڕوانگەی قوربانی دان و بوونە قوربانی، وە کەمترین ئاماڕ ئاماری قوربانی یەهودیەکان بوون. تەنها وەک ئیشارەیەک بۆ بیرهێنانەوە سەبارەت بە ئاماری قوربانی ئاینەکان لە ساڵی ۲۰۱۳ی زاینیدا. سەبارەت بە ساڵی ۲۰۱٤ی زاینی، بە پێی چەندان سەرچاوەی باوەڕپێکراو، بەتایبەتی سەرچاوە باوەرپێکراوەکانی ناوەندی توێژینەوە ئاینەکان و هەموو ئەو بەڵگانەی کە کۆمان کردونەتەوەو بە دەستمان گەیشتوون، ڕێژەی قوربانی ئاینەکان لە ساڵی۲۰۱٤دا زیاترە لە ساڵی ۲۰۱۳دا هەر وەک چۆن ئیشارەمان بەوە کرد کە پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ۲۰۱٤ دا ژمارەی قوربانی ئاینەکان زیاتر ئەبن لە چاو ساڵی ۲۰۱۳ی زاینیدا. ساڵی رابردوو ۲۰۱٤ی زاینی وەک ساڵی ۲۰۱۳ی زاینی رێژەی قوربانیانی ئاینی ئیسلام زیاترن لە قوربانی ئاینەکانی تر، هەوادارانی ئاینی ئیسلام لەو ساڵەشدا بە پلەی یەکەم  دێن لە ڕوانگەی قوربانی دان و بوونە قوربانی بۆ ئاینەکەیان، لە دوای پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام، هەوادارانی ئاینی مەسیحین کە بە رێژەی دووەم دێن لە بوونە قوربانی و قوربانی دان لە پێناو مەسیحی بووندا، لە دوای مەسیحیەکان، یەزیدیەکانن کە بە رێژەی سییەم دێن، لە دوای یەزیدیەکانیش، کاکەیکەکانن، لە دوای کاکەیەکانیش، یەهودیەکانن، لە دوای یەهودیەکانیش، تا ئەگاتە ئاینەکانی تر و کەمینە ئاینەکانی تر کە ئاینی واهەیە لە ماوەی تەواوی ساڵی ۲۰۱٤دا یەک کەسی بووتە قوربانی ئاینەکەی. قوربانی ئاینەکان لە زۆرینەی قوربانییەوە بۆ کەمینەی قوربانیەکان، بە گوێرەی سەرچاوە باوەرپێکراوەکان، لە ساڵی ۲۰۱٤دا، ئاین پەروەرەکان بەو شێوەیە قوربانیان داوە لە پێناوی پەیرەوکردن و پابەندبوون بە ئاینەکانیانەوە. ئاینی ئیسلام زۆرترین قوربانی داوە، زۆرترین هەواداری بوونەتە قوربانی، ژمارەی قوربانی هەوادارو پەیڕەوانی ئاینی ئیسلام لە ساڵی ۲۰۱٤دا گەیشتونەتە (۹۸۵۳۰) قوربانی لە سەرتانسەری جیهاندا، ئەو رێژەیە پێکهاتەی ئەو قوربانیانە لە خۆ ئەگرێت کە لە پێناوی ئاینی ئیسلامدا خۆیان کردۆتە قوربانی و بوونەتە قوربانی بە هۆی پەیڕەوکردنی ئاینی ئیسلام، وەهەروەها ئەو قوربانیانەش لە خۆ ئەگرێت، لە سەر شێوازی پەیرەوکردنی ئاین بوونەتە قوربانی لە نێوانی خۆیاندا کە ئەوەش رێژەی قوربانی پەیڕەوانی ئاینی ئیسلامی زیاتر کردوە لە ئاستی ئاینیەکانی تردا، زۆرینەی قوربانی هەوادارانی ئاینی ئیسلام لە سوریا و عێراق و میسرو یەمەن و ئەفریقاو پاکستان بوونە. ڕێزبەندی دووەم لە ڕوانگەی قوربانی دان و بوونە قوربانی هەوادارانی ئاینی مەسیحین بە پێی سەرچاوە باوەر پێکراوەکان ژمارەیان ئەگاتە(۷۵٤٤) قوربانی لە سەرتاسەری جیهاندا کە هەیانە خۆی کردوە بە قوربانی و هەشیانە بووتە قوربانی لە پێناو پەیرەوکردنی ئاینەکەی، زۆرینەی قوربانی پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لە سوریاو عێراق و ئەفریقا بوونە. رێزبەندی سێیەم کە یەزیدیەکانن لە ڕوانگەی قوربانیدان و بوونە قوربانی بە هۆی یەزیدیبون و پەیڕەوکردنی ئاینەکەیان ژمارەی قوربانیەکانیان ئەگاتە (۷٦۰) قوربانی، زۆرینەی قوربانیەکانیان لە عێراق و سوریا بوونە. رێزبەندی چوارەم لە روانگەی قوربانیدان و بوونە قوربانی لە پێناو پابەندبوون بە ئاینەکەیان کاکەییەکانن، کە رێژەی قوربانیەکانیان ئەگاتە (۵۸۵) قوربانی کە زۆرینەی قوربانیەکان لە عێراق و سوریا بوونە. رێزبەندی پێنجەم لە لەڕوانگەی قوربانی دان و بوونە قوربانی یەهودیەکانن کە بە جولەکەکان ناسراون، رێژەی قوربانیەکانیان ئەگاتە (۲۹۷) قوربانی کە زۆرینەیان لە عێراق و سوریاو فەلەستین بوونە وە هەشیانە لەو خاکەدابوونە کە خۆیان دەستیان بەسەر داگرتوە کە ناویان ناوە ئیسرائیل. بەپێی ڕوانینی راپۆرت و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بێت، لەساڵی ۲۰۱۵ی زاینیدا ئاماری قوربانی ئاینەکان بەرزبونەوەی زیاتر بە خۆیەوە ئەبینن و توندو تیژی زیاتر ئەبێت لەسەر پەیڕەوانی ئاینی بەتایبەتی ئاینی ئیسلام بەپلەی یەکەم قوربانی زیاتر بە خۆیەوە ئەبینێت چونکە پێیان وایە هەوادارانی ئاینی ئیسلام زیاتر هەوڵەکانیان ئەخەنە گەر لەسەر داواکاریان، بۆیە بەو پێیە بێت زیاتر ئەبنە قوربانی چونکە بەپێی توێژینەوەی ئەو ڕاپۆرت و سەرچاوانە بێت، داواکاری ئاینی ئەبێتە هۆکاری قوربانی زیاتر بەتایبەتی بۆ ئاینی ئیسلام چونکە زۆرێک لە دەسەڵاتداران ئامادەنین بە پیر داواکانیانەوە بچن لەبەر ترسی لەدەست دانی کیانی خۆیان و مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندیەکانیان بەتایبەتی لەو ووڵاتانەی کە ئیسلام دەسەڵاتی تێدا ئەگرێتە دەست و ئەوانەی بەناوی ئاینی ئیسلام دەسەڵات دەگرنە دەست و هەوڵی گرتنەدەستی دەسەڵات و حوکمڕانی ئەدەن. بەو هیوایەی ئەم ساڵ، ساڵی ۲۰۱۵ی زاینی ساڵی کۆتایی ناخۆشی و قوربانیدان بێت، ساڵی پێکەوە ژیان بێت، ساڵی گێڕانەوەی مافی ماف خوراوان بێت، ساڵی کۆتایی دەسەڵاتە دکتاتۆر و زاڵم و زۆردارەکان بێت، ساڵی ئازادی زیندان و بێسەرو شوێنەکان بێت، ساڵی ئازادی نیشتیمانە داگیرکراوەکان بێت، ساڵی سەرکەوتنی ڕاستی و حەق بێت بەسەر ناڕاستی و ناحەقیدا

ئه‌م بابه‌ته‌ 282 جار بینراوه‌