سیڕاتی موستەقیم سیڕاتی عەلمانیەت و حوکمی دیموکراتیە/د. سالار باسیرە

به‌شی: بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌
2014-12-13 11:56:30
_______________________________________________________________________________
لەم نوسینەدا بە 30 خال ریزبەندی کۆمەلێک سەرنج و تێبینی و شیکاریم بە گشتی لەسەر ئیسلام و ئیسلامی سیاسی لە کوردستانیشداو مەترسیەکانی خستۆتە ڕوو ، تێیدا ئاماژەم بە وتەو بۆچوونی مەلاو زانایانێکی ئاینی لە کوردستان ، و چەندین سورەتی قورئان داوە.. نوسینەکە دیدێکی ڕەخنەگرانەو شیکاریشەو چەندین پێشنیازو

ئامۆژگاریشی لەخۆ گرتوەو بە هیوای هوشیار کردنەوەو هەروەها ببێتە بابەتی وتووێژو دایەلۆگێکی گشتی.. ناونیشانی بابەتەکەشم بەو شێوەیە داناوە چونکە تەواوی ئیسلامە سیاسیەکان ئەوەی وەک ئەوان بیرنەکەنەوە لای ئەوانە لە رێگای ڕاست و موستەقیم لایانداوە، کە بیرکردنەوەو تێڕوانینێکی تۆتالیتێرو دەمارگیرانەو سەلەفیانەیە. جگە لە تێگەیشتنێک بۆ بیری عەلمانیەت ، لە نوسینەکەدا داوا لە ئیسلامیەکان کراوە شۆڕشێکی فکری لە خۆیاندا بکەن و بێنە سەر رێگای ڕاست ، رێگای سیڕاتی موستەقیم و عەلمانیەت و پێشکەوتن و شارستانیەت و دیموکراسیەت و فکری کۆمەلگای مەدەنی و فرەیی و ئازادی تاک ... سوودیش لە یاسا نوێکەی کانتۆنی جەزیرەش وەربگرن بۆ یەکسانی.
1) بوونە مرۆڤێک بە دیندار بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە پەروەردەی خێزان و وانەی ئاینی و بیئەی دەوروبەر هەیەو دەکرێ لە تەمەنێکی مندالیەوە کاریگەریی خۆی دروست بکات و ببێتە فکر لە مێشک و دەروونی مرۆڤەکەدا کە درەنگانێک کاریگەریی خۆی دروستدەکات و ڕاستکردنەوەشی کارێکی هەمیشە ئاسان نیە ، هەروەها پەیوەندی بە باری جوگرافیشەوە هەیە. بۆنمونە کەسێک لە ولاتێکی مەسیحی هاتبێتە دونیاوە ئەوا وەک مەسیحی تۆمار دەکرێت، لە خێزانێکی یەهود وەک یەهودی ، لە ولاتێکی ئیسلامی وەک موسولمان تۆمار دەکرێت .. تاد. گۆرینی فکر دواتر کەوتۆتە سەر ڕۆشنبیریی کەسەکە خۆی و هوشیاری کۆمەڵگا بە گشتی.
2) زۆرێک لە موسولمانان هەن لە دونیادا بونەتە مەسیحی و پێچەوانەکەشی هەیەو ئەوە دیاردەیەکی ئاساییە... ئەگەر ڕۆژئاواییەک بووە موسولمان ئەوە ناگەیەنێت ئەو کەسە لە ئاینەکە گەیشتبێت و هەروەها بە پێچەوانەشەوە ئەگەر لەبەر هەر هۆکارێک بێت و بە قەناعەتیشەوە چوبێتە سەر ئەو ئاینەی تر .. زۆر جاریش باس لە ملیاردێک موسولمان دەکرێت لە جیهاندا بەلام ئەو ئامارە تەنیا لە ڕووی تیۆریەوە ڕاستە چونکە تاکەکان لە ناو کۆمەلگایەکی ئیسلامدا ڕاستەوخۆ بە موسولمان تۆمار دەکرێت لەسەر ناسنامە بەلام زۆرترین ژمارەی موسولمانان پابەند نین بە ئاینەکەیانەوە.
3) ئیسلامیەکان ئاماژە بە چەندین کەسانی ناودار دەدەن کە باش لەسەر محەمەدو ئیسلام قسەیان کردوە ، لە لایەکەوە ئەو کەسە لەوانەیە ئەکادیمیست و زانایەک بێت بەلام مەرج نیە جیهانبینی ئەو کەسە ژیرانەو تەندروست بێت و تەنیا بۆچوونی کەسانێکەو هیچیتر بەلام نمونەی پێچەوانەکەشی زۆرن.. دەشکرێ بۆنمونە ئاماژە بە زانای نۆبلی فیزیای بەریتانی بدەین Stephen Hawking ئەمڕۆکە وەک ئاینشتاینی سەردەم ناودەبرێ کە زانستانە بوونی خودایەک بە تێڕوانینی ئاین بە درۆ دەخاتەوە ، پشت بەستن بە زانست گرنگترە وەک بە ئەفسانەو وەهم و لێکدانەوەی نازانستیانە. کتێبە نوێکەشی تەرجەمەی زمانی کوردی کراوە بە ناوی "دیزاینی مەزن" ، بەلام بڕواناکەم ئیسلامە سیاسیەکان ئەم شتانە بخوێننەوە.
4) سەبارەت بە دەسەلاتی کوردی ، ئیسلامیەکان بەردەوام بەئاشکراو بە نهێنی لە هێرشدان.. منیش سەرنجی زۆرم هەیە لەسەر دەسەلاتی سیاسی لە هەرێم و جێگای ڕەخنەمە بەلام ئیسلامی سیاسیش بەدیل نیەو بۆ ئەوەش وەلام هەیە بۆچی؟ شەریعەکەی ئەوان لەگەل ژیان و ژیانی هاوچەرخ و بەها ئەخلاقی و ئازادیەکانی مرۆڤ و زانست و مافەکانی مرۆڤ ناکۆکە. فەسادی ئەخلاقی لە ناو کۆمەلگا ئیسلامیەکان لەوانەیە هیچی کەمتر نەبێت وەک لەوەی ناو کۆمەلگا مەسیحیەکان ، تەنیا جیاوازی ئەوەیە لە ناو کۆمەلگا ئیسلامیەکان شاراوەو تابوە بەلام لە نێو کۆمەلگا مەسیحیەکاندا زۆرتر کراوەیە هەرچەندە بە یاسا سنور بۆ دیاردە ئەخلاقیەکان دانراوە کە لە دەرەوەی نەریتی مرۆڤایەتی بن.
5) لەناو هەناوی ئیسلامیزمدا بزوتنەوەیەکی جیهادیی تۆتالیتێر سەری هەلداوە کە جێگای مەترسیە بۆ سەر ئاشتی کۆمەلگا ، کە دەیەوێت بە رێگای زەبروزەنگ و تیرۆرەوەو دژ بە دیموکراسیەت و عەلمانیەت خەلافەتێکی ئیسلامی و دەولەتی خودا دروست بکات. ئەو تۆتالیتاریزمە نوێیە ئیسلامیە جەنگێکی نوێی لەگەل خۆیدا هێناوەتە کایەوەو پێداگریی لەسەر فەرمانڕەوایەتیەکی خودایی تۆتالیتێر دەکات. هەر سیستەمێکی سیاسی لەسەر بنەمای ئاین و مەزهەب دروستبوبێت هەرگیز نابێتە ئالتەرناتیڤ و مۆدێلێکی تەندروست و ئەقلانی بۆ کۆمەلگا. لایەنێک تەنها کاتێک دەتوانێت تاکڕەوانە فەرمانڕەوایی دەولەت بکات کە ببێتە دیکتاتۆرێکی موتلەق. بە ڕای من ئایندەی دەولەتی عێراقیش ئایندەی ناکۆکی و ململانێی توندی نێوان هێزە دیموکرات و عەلمانیەکان و ئیسلامی سیاسیی دەبێت و دەبێتە بابەتی سیستەمی سیاسی عێراقی ئایندە. ئێمەی کوردیش بەدەر نین لێی. ئەوەی کۆمەلگا پێویستی پێیەتی سیستەم و دەستورێکی دیموکراسی تەندروست و ئەقلانیە ، کۆمەلگای مەدەنی و ئازادی تاکە کە تێیدا جێگای سەرجەم چین و توێژە کۆمەلایەتیەکان بە ئاین و کەلتور و ئەتنیکە جیاوازەکانەوە ببێتەوە. 
6) ئەگەر هەرێمی کوردستان بەنمونە بهێنمەوە کۆمەلگاکەمان بەلێ بە گشتی و زۆرینە موسولمانە بەلام لایەنە ئیسلامیەکان بەپێی هەلبژاردنەکان تەنیا 19%ی دەنگەکانیان هێناوە لە هەرێم کەواتە تەنیا نوێنەرایەتی ئەو رێژە کەمە دەکەن ، ئەوە دەبەخشێت کە زۆرینەی خەلکیی لە هەرێم ئیسلامیەکانی وەک دەسەلاتێکی سیاسی لاپەسەند نیە. ئیسلامی سیاسی لە کوردستان لە لایەکەوە بەرهەمی هەندێ لە دەولەتە ئیسلامیەکانە بۆ دوژمنایەتی کردنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردایەتی و رێگاگرتن لە دروستبوونی دەولەتی سەربەخۆی کوردستان. هەروەها بەهۆی شەڕی ناوخۆی کوردستانەوە گەشەیان کردووەو بەهێزبوون. بۆ دژایەتی کردنی یەکتر یەکێتی و پارتی هەریەکەو کۆمەکی هەندێک لایەنی ئیسلامیی دەکردو ئیسلامیەکانیش هەردولایان بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکارهێنا. خالێکی تر بەهۆی ئەو پاشاگەردانیەی ناونراوە ئازادیی بیروڕا لە هەرێم ، ئیسلامیەکان تێیدا گەشەیان کردوەو جەماوەرێکی بەرچاویان بۆ خۆیان دروستکردوە. قەناعەتم وایە گەر دەرفەتیان بۆ بێتە پیش خۆیان پڕچەکیش بکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ کوردستان و هەمان ئەزمونەکانی ئێران و ئەفگانستانی سەردەمی پڕ لە کارەساتی تالیبان دوبارە بنەوەو تێکەڵی ژیانی تایبەتی تاکەکان و دامەزراوە کۆمەلایەتی و سیاسی و فەرهەنگەکانیش ... دەبن. 
                     ئایا گوناهی ئەم مندالە چیە لەم تەمەنە ناکاملەوە توشی ئەم کارەساتە بکرێت؟7) بەپێی ڕاستیە مێژوییەکان موحەمەد وەک کەسێکی بەدەوی ، نەخوێندەوار بووەو کەسانی تر سورەتەکانیان بۆ نوسیوەتەوەو دوای مردنی خۆی کۆکراوەتەوە لەوانەیە بە دەستکاریشەوە ... بۆ ئەوەش لێکۆلینەوە هەیە بە بەلگەی مێژوییەوە بۆنمونە لە کتێبەکەی عەلی دەشتی و زۆرێکی کەش ، بەلام محەمەد بۆ ئەو قۆناغە مێژویی و کۆمەلایەتیە پیاوێکی تێگەیشتوو بووە. لە هەمان کاتدا کە موحەمەد بە رێنوێنیە جوانەکانی هەولدەدات میللەتەکەی رێنوێنی بکات و هەموو جۆرە ڕۆحانیەتێکی لە زار دێتە دەر ، بەلام ناکرێت قورئان لە باری دەستورە ئەخلاقیەکانەوە بە موعجیزە دابنرێت. محەمەد گێڕەڕەوەی نەریتێکە کە مرۆڤایەتی پێش چەندین سەدە لە هەموو جێگایەکدا گوتویەتی. بودا ، کۆنفۆشیۆس ، زەردەشت ، سۆقرات ، عیسی و موساو زۆر کەسانی تر لەم پرەنسیپانەیان گوتوە. کەواتە ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها هەر ئەو حوکم و یاسایانەیە کە شەریعەتی ئیسلام هێناویەتی.
8) هاتنە خوارەوەی قورئان بۆ محەمەدو بەو شێوە ریوایەی قورئان باسی دەکات دەبێت ئەفسانەو دروستکراوی محەمەد خۆی بێت چونکە شتێکە لەگەل زانست و ئەقل و مەنتقدا ناگونجێت. محەمەد بە پێی پێویست لە کاتی جەنگ و ئاشتی و مەسەلەی ژن و تاد. سورەتی داڕشتوەو کردویەتی بە ناوی خوداوە بۆ ئەوەی خەلکی جاهیلی ئەو زەمەنە بڕوای پێ بکەن چونکە محەمەد مرۆڤ بووە ، کەواتە فێل کردن و سیاسەت کردنی تێدا بووە ...
9) کۆچی محەمەد بۆ مەدینە دەسپێکی گۆڕانێکی گەورە بوو لە چارەنوسی نەتەوەی عەرەبدا ، بەلام ئەم گۆڕانە ئەنجامی گۆڕانکاریەکی سەیرو سەمەرەیە کە لە کەسایەتی محەمەددا دەرکەوتوەو شیاوی ئەوەیە بکەوێتە ژێر لێکۆلینەوەی دەرونناسان و زانایان و پشکێنەرانی نهێنیەکانی ڕۆحی مرۆڤ. محەمەد پیاوێکی لە خودا ترس و دوور لە خراپەکاری و زاهیدێکی سەردەمەکەی خۆی و میللەتەکەی بۆ پەرستنی خودا بانگهێشت دەکرد ، پیاوێکی ئاوا کە ڕەوشتی مەسیحی بە تەواوی لە خۆیدا بەرجەستە کردووە کەچی لەپڕو ناکاو دەبێتە شەڕخوازێکی سەرسەخت و بێ لێبوردن دەیەوێت ئاینی خۆی بە زۆرو زەبری شمشێر بسەپێنێت. بەم شێوەیە ئیسلام بەرەبەرە لە شێوەی بانگەوازێکی تەواو و ڕۆحانیەوە بوو بە دەزگایەکی شەڕانی و تۆلەئەستێن کە بە هێرشی کتوپڕ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوت گەشەی کردو کاروبارە داراییەکەی لەسەر زەکات و باج و بارمتە هەلدەسوڕا. چەند نمونەیەکی لەم جۆرە کە لە سورەتی (التوبە)دا هەیە ئەوە دەگەیەنێت کە مەبەستی محەمەد پێکهاتنی دەولەتێکی یەکگرتوی عەرەبە لەژێر ناوی ئیسلامدا. گرتنەبەری رێوشوێنی سەخت و بەکارهێنانی توندوتیژی و زەبروزەنگ بۆ دەستەمۆ کردنی ئەو خەلکانەیە کە هەر لەم سورەتەدا ئاماژەیان پێکراوە.
ئەگەر کەسێک بیەوێت محەمەد لە بەرگی پێغەمبەریدا ببینێت ، بەناچاری دەبێت سورەتەکانی مەکیی و بە تایبەت سورەتەکانی وەک (موئمنین و نجم) بخوێنێتەوە ، کە ڕۆحیانەتی مەسیح بە شێوەیەکی زەق و ڕوون لە ئایەتەکاندا دەبینرێت. بەلام ئەگەر کەسێک بیەوێت محەمەد لەسەر کورسی دەسەلات و یاسادانان ببینێت ئەوا دەبێت پەنا بباتە بەر سورەتە مەدەنیەکانی وەک (بقرەو النساء) و بە تایبەت سورەتی (نور). سێ چوار سال پاش هیجرەت و بە تایبەتی لە دوای پاککردنەوەی مەدینە لە یەهوود وسەرکوتکردنی (بنی مێگلق) شوێنەواری میرایەتی چ لە فەرمانەکان و چ لە ڕەفتاری خودی محەمەدیشدا خۆی دەنوێنێت.
10) پێویستیەکانی سەردەم وا دەخوازن قورئان رێفۆرم بکرێت وەک ئینجیل لەگەل سەردەمدا بگونجێندرێت چونکە هەموو ئەوانە مرۆڤ نوسیویانەو بۆ قۆناغێکی کۆنی مێژو، و کۆمەلایەتی بووە ، بەلام ڕۆژگارێک ئاڕاستەکانی ژیان و هوشیاری مرۆڤەکان ئەگۆڕدرێن و ئاین پێگەی لاواز دەبێت وەک لە ڕۆژئاوا تێبینی دەکرێت. ئەگەر بریار لای من بێت ئەوا وانەی ئاین لە قوتابخانەکاندا نەخوێندرێت بەلکو تەنیا مێژووی ئاین بخوێندرێت ، بۆ ئاشنابوون بە هی ئاینە جیاوازەکانیش ، لە بری ئەوە زۆرتر بایەخ بە وانەو بوارە زانستیەکان و مێژوی نەتەوەیی بدرێت ، هەروەها گۆرینی زاراوەی سەوابتی ئیسلام لە دەستوری هەرێمداو سوودیش لە یاسا نوێکەی کانتۆنی جەزیرە وەربگیرێت سەبارەت بە یەکسانی. 11) بە چاو خشانێک بە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تا دەگاتە پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە ڕوونی دەبینرێت چۆن ئیسلامی و سەلەفیەکان دەستیان خستۆتە نێو مینهاجی خوێندنی قوتابخانەکانی کوردستان و لەوێوە دەیانەوێت مندالانی کوردستان بکەن بە ئیسلامیی لە لایەک و کەسێکی ڕەهاگەراو قەبولنەکەر بۆ ئەوانی تر لە لایەکی دیکە. بەرپرسی یەکەم لە بە سیاسی کردن و بە ئیسلامی کردنی مندالان لە قوتابخانەکان ئیسلامیەکان و سەلەفیەکان نین بەڵکو وەزارەتی پەروەردەو وەزیری پەروەردەو سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمن کە بەرپرسیارێتی یەکەمیان لەم کارە قێزەون و کارەسات ئامێزە دەکەوێتە ئەستۆ. بەشێکی زۆر لە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی هەر لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتیەوە تا دوازدەی ئامادەیی تەرخانکراون بۆئەوەی وا نیشان بدرێت کە ئاینی ئیسلام ئاینێکی سیاسیە، واتە ئیسلام لە توێی کتێبەکانی قوتابخانە نەک وەک ئاین نیشاندراوە بەلکو وەک ئادیۆلۆژیایەکی سیاسی بە خوێندکاران ناسێنراوە... لە کتێبی پەروەردەی ئیسلامی بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان پێغەمبەر کراوە بە سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی. ئەوەش دیسان هەمان ئەو ئارگومێنتانەیە کە کەسانی وەک قەرەزاوی و ئیسلامیەکان بەکاریان دێنن بۆ ئەوەی سوبغەیەکی سیاسی بدرێت بە ئاینی ئیسلام. بە موسوڵمان کردنی خوێندکار واتە کردنی قوتابخانە بە مزگەوت. ئەوەی زۆر بە زەقی لە تەواوی کتێبەکان بەرچاو دەکەوێت ئەوەیە کە دەق و چیرۆکەکانی کتێبەکان بە مەبەستی ئاشنا کردنی خوێندکار بە ئاینی ئیسلام نەنوسراوە بەلکو بە مەبەستی بە موسوڵمان کردنی منداڵەکان نوسراون. لێرەدا لە وانەی پەروەردەی ئیسلامی خوێندکاران وەک کەسێک پەروەردە ناکرێت کە قەبولی ڕەخنە بکات چونکە ئەوانەی ڕەخنە دەگرن "نەیارن" نەک کەسانێک بن کە تێگەیشتنێکی دیکەیان بۆ ئیسلام یان ژیان هەبێت. (بۆ خالی 11 ، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە وتارێکی د.شێرکۆ کرمانج ، ئاوێنە ، 10ی کانونی یەکەم).
12) مێژووی ئیسلام مێژوی دەسەلات و سیاسەت بوەو ئاین بۆ سیاسەت بەکار هێنراوە. ئەو ناکۆکی و ململانێ و شەرەی نێوان شیعەو سووننە لە ١٣٥٠ ساڵی رابردوودا ، لە بنەرەتداو لە سەرەتادا ناکۆکی ململانێ بووە لەسەر دەسەڵات ، لە کوشتنی خەلیفەی سێیەمەوە دەست پیدەکات و دواتر لە شەری جەمەل لە بەسرەو لەشەری ێفین کە لە هەدووکیاندا عەلی کوری ئەبی تاڵیب لایەنێکی سەرەکی شەرەکە بوو ، ناکۆکیەکە بەتەواویی تەقیەوەو بووە هۆی سێپارچە بووونی موسوڵمانان ؛ یەکەم سوونەکان بە سەرکردایەتی معاویەی کوری ئەبوسفیان ، دووەم شیعە بەسەرکردایەتی حسێنی کوری عەلی ، سێیەم بریتین لە خەواریجەکان کە لە لەشکرەکەی عەلی جیابوونەوەو عەلیشیان لە کوفە کوشت. ئەو شەرو ناکۆکیانە بۆ هێنانەدی ئامانجی سیاسی بووە ؛ ئەویش گرتنەدەستی دەسەڵاتی سیاسی و بەڕێوەبردن و دەسەڵات و رابەرایەتی ئایینی ئیسلام. کەواتە ئیسلام حیزبایەتی و سیاسەتی کردوەو لە خەمی دەسەلاتدا بووە ، ئیسلامە سیاسیەکان کە کار لەسەر بە ئیسلامی کردنی کۆمەلگا دەکەن تەنیا بۆ ئەم مەبەستەیە گەرنا چ پێویستیەکیان بە دروستکردنی حیزبی سیاسی هەیە؟ ئەوانەشی بە خۆیان دەلێن ئیسلامی میانڕەو بەلام ئەو کاتەی بڕوایان بە شەریعەو کردنی بە دەستور هەبێت لە دەولەتەدا جیتر تراژیدیاکە لێرەشەوە دەست پێدەکات ...
13) مۆدێلی ئیسلامی سیاسی بە شێوەیەکی گشتی لە مێژووی خۆیدا سەرکەوتو نەبوەو لە هەر شوێنێک ئەم ئاینە دەسەلات و دەولەت بوبێت پێشیل کردنی مافەکانی مرۆڤ تێیدا هەبووەو نادادپەروەرانە مامەلەی ڕەگەزی مێینەشی کردوە ، هەروەها دەسەلات مەرکەزی بووە ، مەرکەزیەتیش لەگەل  دیموکراسیەتدا نەگونجاوە ، ئیسلام لەو 1400 سالەدا ئەمڕۆشی لەسەر بێت نەیتوانیوە شتێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی بهێنێت. ئێستە لەگەل سەردەمی تەکنەلۆژیاو پێشکەوتن و جیهانگیری و مەعریفەو داهێنان و زانست و پێشکەوتنی بواری ئابوری و کۆمەلایەتی و شارستانیەت هوشیاری کۆمەلایەتیش گەشەی کردوەو ئاین لەگەل خۆیدا ڕادەمالێت بەتاییبەت کە ئاین بە ئیسلامیشەوە ناتوانێت ببێتە سیستەمێکی ئابوری و کۆمەلایەتی سەردەم. پێش دە سال ئەوروپیەکان مەرکەبێکی بچکۆلەی پشکنینیان بۆ نیازکێک ناردوە کە 6.4 ملیۆن کم دوورە لە زەویەوەو لەسەر ئەو نیازکە بچووکە نیشتەوە کە ڕوبەرەکەی تەنها چوار کم دوجایە بۆ لێکۆلینەوە لە کەون و زەوی ...تاد. ئەوەیە پێشکەوتن کەچی تازە بە تازە مەلاکان و بەناو زانا ئاینیەکانی لای ئێمە کە زانست لە هەگبەکەیاندا نیە سەرقالی بە گەوج کردنی گەنجەکانمانن بە ناوی ئاینەوەو لە خەمی دروسستکردنی دەولەت و خەلافەتی ئیسلامین... ئەوە چ کارەساتێکە؟ ڕۆژئاواو هاوشێوەکانی بە تەکنەلۆژیاو زانست و مەعریفە دونیایان داگیر کردوەو یەکێتیەکیان دروستکردوە کەچی بەو هەموو دەولەتە ئیسلامیانەوە نەک هەر یەکێتیەکی ئابوری و ئەمنییان نیە بەلکو لەسەر دەسەلات و چاوچنۆکی وەک گورگ کەوتونەتە گیانی یەکترو گەلەکانیشیان دوچاری کوێرەوەری و میحنەت کردوە. ئەو چەکانەش کە یەکتری پێدەکوژن لە دەولەتە مەسیحیەکانی دەکڕن کە ئیسلامیەکان بە دارالکفر و کۆمەلگاکانی بەربەرەلا نێویان دەبەن.
14) خۆ ئەگەر هەندێک لە ئاینەکانی تر توانیبێتیان رێپیشاندەرێکی باش بووبن بۆ کۆمەلگاو نوێگەرییان کردبێت بەلام ئیسلام ئەوەشی نەتوانیوە بکات و رێنسانسێکیش لە نێو ئیسلامدا ڕووی نەداوە وەک ئەوەی لە نێو ئاینی مەسیحیدا ڕوویداوە. ئەگەر بگەرێینەوە بۆ میژووی رابوردوی ئەوروپا دەبینین بە ناوی خواو پەیامی مەسیحییەوە داگیرکردن و جەنگ و توندوتیژی گەیەنراوەتە ئەمریکای لاتین و ئەفەریقاش و ئاین و زمانی ڕەچەلەکی خۆیان لێ زەوت کردن و ئاینی مەسیحییان بەزۆر بەسەردا سەپاندن. ئەوە هەرچەندە پەیامی مەسیح بریتی بووە لە چاکسازی. مەسیحیەکان لەو سەردەمەدا کۆمەلکوژی و قەتل و عامی کردوەو جەنگی مەزهەبیشیان لە دژی یەکتر ئەنجامداوە ، باجیان سەندوەو سوپای چەکداریان هەبووەو کەنیسە دەسەلات بووە بۆ خۆی. بەلام زانایەکی ئاینیی ئەلمانی بە ناوی مارتین لۆتەر پەیدا بوو کە بە چاوی ڕەخنەوە لە ئینجیل و تێزەکانی دەیڕوانی و دواتر ڕۆلێکی گرنگی بینی لە بە ریفۆرم کردنی ئینجیل و ئاینەکەو 95 تێزی چاکسازی بلاو دەکاتەوەو لە کۆڕو کۆبونەوەکاندا دژی پاپاکانی ڕۆم هەلوێست دەردەبرێت. ئەمڕۆکە ئەم ئاینە ئاڕاستەیەکی تری ئیجابی بە خۆیەوە گرتوەو بزوتنەوەی سیاسی و کۆمەلایەتی و عەلمانی تر هاتنە گۆڕێ و سنوری بۆ دەسەلاتی کەنیسە داناو دین و دەولەت لە یەکتر جودا کرانەوەو مۆدێرنتر بووەو لانیکەم لە تەواوی ڕۆژئاوا جەنگ و توندوتیژی نێوان مەزهەبەکان ڕابوردووە. بەلام رێنسانسێک و مارتین لۆتەرێک لەنێو ئیسلامدا دروست نەبووەو هێشتا بە فکرو ڕەفتار هەر لە سەدەکانی ڕابوردا گوزەر دەکات. ئاینی بودا کە ئاینێکی ئاسمانیی نیەو هەلگری تەنیا فەلسەفەی ئاشتیە، خاوەن زاناو کەسایەتیەکی نێودەولەتی وەک دەلەیلامایە ، کەسایەتیەکی لەم جۆرەش لە نێو ئیسلامدا نیە.
15) ئەو ولاتەی ئێمەش وەک زۆرێکی تر بە حوکمی فتوحاتەکانی عەرەبی ئیسلامی و بە حوکمی شمشێر داگیر کراوەو بە زۆر کراوەتە ئیسلام. فتوحاتی ئیسلامی واتە داگیرکاری و تالانچێتی ولات و سامانی گەلانی دیکە بە ناوی خوداو ئیسلامی عەرەبیەوە. بەلام ئەوە هیچ پەیوەندیەکی بە خودا پەرستیەوە نەبووە. ڕاستیە مێژوییەکان نیشانیانداوە بۆ عروبەچێتی و داگیرکاری بووە بە ناوی ئاینەوە ئیتر ئێمەی کورد چ پەیوەندیەکمان بەو ئاینەوە هەیە. لە ڕاستیدا عەرەب جگە لە داگیرکردن و تالانکردنمان چیتر هیچ شتێکی نوێیان بۆ ئێمە پێنەبووە. قورئان لە سەردەمی عوسماندا کۆکراوەتەوە بەلام فتوحاتی ئیسلامی و لەشکری عەرەب بەناوی ئیسلامەوە لەسەردەمی عومەردا بووە ، بەواتا ئەو لەشکرە عەرەبە داگیرکەرەی کە گوایە هاتوون کوردستان ڕزگار بکەن و گوایە کورد بکەن بە موسولمان ئەوە لە کاتێکدا ئەو لەشکرە خۆیان بۆ ئەو قۆناغە مێژوییە هیچیان قورئانیان نەبینیوەو هەر نەشیانزانیوە قورئان و ئیسلام چیە. تەنها بۆ داگیرکردن و دزی و تالانچێتی هاتوون. ئەو دیاردە مێژوییە ڕاستی کەلتوری توندوتیژی و کەلتوری تالانچێتی عەرەبمان نیشان ئەدات لە مێژوی خۆیدا. کۆمەلکوژیەکانی ئەنفال نمونەیەکی بەرچاوە. دیارە رژێمی بەعس گەلەکەی خۆی باش ناسیوە بەو واتایەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفالدا بوترێ سەریان بۆ ئێمەو مال و سامانیان بۆ ئێوە ، بە کۆیلە کردن و فرۆشتنی ژمارەیەک لە مندالانی ئەنفال بە دەرەوەش  وەک دەستکەوتی جەنگ بینراوە. کەواتە عەرەب ئەگەر عێراقیش بەنمونە بهێنینەوە هەر هێشتا دیوێکی بەدەویەو کەلتوری بەدەویش ڕوونە چۆنە. لێرەدا پێویستە کورد لە مێژووی خۆی و لە مێژووی عەرەب و ئیسلامیش تێبگات و لە نوێوە پێداچونەوەو نوسینەوەی بۆ بکات.
16) مەلا فاتیح شارستانی ئەو مەلایەی ، مەلا کامەران ع. خوارەحم لە نامەیەکیدا بۆ من ستایشی دەکات لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەیوت "ئینسان کە لە خوا غافل بوو لە دڕندەو ئاژەل کەمترە" یان ئەوەیە ئیسلامیەکان بەو هەلوێست وەرنەگرتنەیان لێی ڕەزامەندن بەو سوکایەتی پێکردنە بە کۆمەلگاو بەوانەش کە مەلا کامەران لە لاپەڕەی فەیس بووکیداو لە نامەکەیدا بۆ من بە عەلمانی داعش نێوی بردوون. لە گرتە ڤیدیۆیەکی تردا مەلا فاتیح دەلێت " ژنان دەبێت ببنە کۆیلەی پیاوەکانیان بۆئەوەی لای پیاوەکانیان رێزیان لێبگیرێت ...تاد.". ئەم قسانە لە ولاتێکی پێشکەوتووی هوشیاردا لە زاری قەشەیەکەوە بکرێت نەک هەر لەلایەن ژنانیشەوە ریسوا دەکرێت بەلکو خۆی لەنێو قەفەسی دادگادا دەبینێتەوە. سەرجەم مەلاکان و "زانا ئاینیەکان" بە کوردو ناکوردەوە بەم ئەقلیەتە دەدوێن و بیردەکەنەوە. ئەوە چ سوکایەتیەکە ئەوانە بە ئافرەتان و مرۆڤەکانی دەکەن؟ ئایا بەم ئەقلیەتە دەیانەوێ ببنە بەدیل بۆ دەسەلات؟ هەروەها ئەمیری کۆمەلی ئیسلامی لە کەنالی (ئێن ئار تی) یەوە دەیوت تەنیا ئەوانە شەهیدن کە لە پێناوی خودا دەکوژرێن ، ئەوە چ سوکایەتیەکە بە شەهیدەکانمان دەکرێت کە لە پێناوی گەل و نیشتیماندا گیانی خۆیان بەخت کردوە دژی چەتەکانی داعشیش کە ئیسلامیەکان لە زاریانەوە نابیسترێت وەک تیرۆریست نێویان بەرن و بە هەزارانیان بڕۆنە سەر شەقامەکان لە دژی داعش خۆپیشاندان بکەن. بەلێ داعش قوتابخانەیەکی بەهێزی ناو ئیسلامی سیاسیە. لێرەدا کە ئاماژەم بە داعش داوە هاوشێوەی داعش لە سەردەمی سەحابەوە هەتا ئەمڕۆکە هەبوەو نکۆلی کردن لێی نایسرێتەوە. لێرەدا داعش لەناو ئیسلامدایەو خوێندنەوەیەکی تایبەتە بۆ ئیسلام و لە پەنای ئایەت و حەدیس و وتەکانی زانایانی ئایندا شەرعیەت وەردەگرێت و گەشەی کردوەو درێژە بە بوونی خۆی ئەدات.لە نێوان هەر چەند دێر قسەیەکدا ئەوانە ئایەتێکی قورئان و حەدیس دەهێننەوە ، ئایا ناکرێت خۆشیان خاوەنی لێکدانەوەو فکرو وتەی خۆیان بن و بەرامبەر بە زۆرێک لە ئایەتە ناتەندروستەکانی  قورئان ڕەخنە گرانە بوەستنەوە؟ بەهۆی ئاینی ئیسلامەوە داب و نەریت و کەلتوری عەرەب زۆرێک لە داب و نەریت و بەهاو کەلتوری کوردەواری لاواز کردوە. لە قوتابخانەیەکی چۆمان لە پۆلێکدا لە 38 خوێندکار 37ی محەمەدی ناوە. دەولەتانێکی ئیسلامی هەن کە بۆ بەرژەوەندی سیاسی نوخبەیەک مەبەستیانە کۆمەلگاکەی ئێمەش بکەنە ئیسلامی عەرەبی و حیزبە سیاسیە ئیسلامیە کوردیەکانیش بوونەتە ئامراز بۆ ئەم ئامانجە. یەکێک لە کێشەکان بۆ دروستبوونی دیاردەکە لاوازی لایەنە دیموکرات و عەلمانی و ڕۆشنبیرەکانە نەک هەر لە کوردستاندا بەلکو لە تەواوی ناوچەکەدا بەدی دەکرێت. لێرەدا پێویست بوون بە بناغەیەکی فکریی هەیە کە لە ئەقلانیەتەوە سەرچاوەی گرتبێت و پشت بە عەلمانیەت ببەستێت بەلام تائێستە ئەم بناغە فکریە ئەقلانیە وەک پێویست بەردەست نیە.
 
 17) لە ڕۆژئاواش ئاین هەیە بەلام بە تەقدیس نەکراوە وەک ئیسلام لای خۆمان. لە ڕۆژئاوا ئەحزابی ئاینییش هەیە بەلام کۆمەلگاکە فرەیی و پلورالیستیەو دین و دەولەت لە یەکتر جودا کراوەتەوەو دەستوری تەندروست هەیە کە جێگای هەموانی تێدا بێتەوە ، نەک وەک ئیسلامیەکان کە دەیانەوێ تەنیا شەرع بکەنە دەستور بۆ کۆمەلگا کە دونیایەک ناعەدالەتی تێدایە، ئەو کاتە مافی هەموو ئەوانەشی تێدا دەخورێت کە وەک ئەوانە بیرناکەنەوە. ئیسلامیەکان نابێت دونیا لەگەل ئاینەکەیاندا بگونجێنن بەلکو دەبێت خۆیان لەگەل دونیادا بگونجێنن گەرنا چارەنوسیان وەک ئەوەی داعشی لێبەسەر دێت.. ئەوەندەی ئیسلامیەکان لە دەسەلاتدا نین باس لە دیموکراسیەت دەکەن ، ڕۆژگارێک بگەنە دەسەلات دلنیام دەبنە دیکتاتۆرێکی موتلەق چونکە سروشتی ئیسلامی سیاسی بەو جۆرەیە. ئەوان دەیانەوێ ئەو کەشوهەوا تاڕادەیەک دیموکراسیەی ولاتەکەمان لە هەرێمی کوردستان بەکار بهێنن بۆ خۆ دروستکردن و گەیشتن بە دەسەلات بەلام ئەو کاتە دلنیام دیموکراسیەت لەناو دەبەن و دیکتاتۆریەت و دەسەلاتێکی ئاینی تۆتالیتێر لە جێگاکەی دروستدەکەن و دەماگێرنەوە بۆ تاریکاییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست و پێشتریش ، ڕەفتارەکانی تالیبان و القاعیدەو داعش و جبهە النێرەو ...تاد. تەنیا چەند نمونەیەکی کەمن بۆ ڕاستی ئەم بۆچوونە.
18) هەندێک لە لێکۆلەرانی ئەندێشەمەندی عەرەب ، ئیسلام بە ڕوداوێکی ناوچەیی دەزانن و زۆربەی حوکم و بریاڕەکانیان داوەتە بەر ڕەخنەو پێیان وایە کە لەگەل کۆمەلگە پێشکەوتوەکاندا ناسازو نەگونجاوە. بۆنمونە دەلێن: لە شەوو ڕۆژێکدا پێنج جار دەستنوێژگرتن و هەلسان بۆ نوێژو بۆ هەر نوێژێکیش ڕوو کردنە مزگەوتێک ، یان دانانی مانگە قەمەریەکان بە پێوەری سال و مانگێکی بە ڕۆژو بوون ، واتە: لە بەیانیەوە هەتا ئێوارەو دورکەوتنەوە لە هەر جۆرە هەلسوکەوتێکی تری ژیان. ئەویش بە پانی و فراوانی جوگرافیای زەوی لە ڕۆژەکان لە هەندێک ولاتدا دەگەنە بیست سەعات و لە هەندێکی تردا چوار سەعاتەو لە زۆر شوێن هەرگیز ڕۆژئاوا نابێت ، نیشانی ئەدات کە دانەری "ڕۆژو" تەنها ژینگەی حیجاز ، ئەویش حیجازی سەدەی حەوتەمی زاینیی کردۆتە پێوەرو ئاگای لە شوێنەکانی تری دنیا نەبووە.
19) هەموو ئەو مەعریفەو تەکنەلۆژیا پێشکەوتوانەی ولاتە ئیسلامیەکان بەکاری دەهێنن بە پلەی یەکەم بەرهەمی ڕۆژئاوان بەواتا هی مەسیحیەکانە ، لە کاتێکدا ئەوانە سەرقالی پێشکەوتن و داهێنانن بەلام ئیسلامیەکان تەنیا سەرقالی بە ئیسلام کردنی کۆمەلگاو پڕکردنی مزگەوتەکانن لە نوێژکەر. ئەوان دەیانەوێ سوودمەند بن لە تەکنەلۆژیاکانیان بەلام خۆیان بە دوور گرتوە لە زانستەکانیان وەک بواری فیزیاو بایۆلۆژیاو زۆری کەش و هۆکارەکەشی روونە بۆچی.
20) لە هەرێمی کوردستان 5200 مزگەوت ، 2700 تەکیەو حوجرەو فەقێخانەو خوێندنگەی ئیسلامی تێدایە. چەندین باندو گروپی ئیسلامی سیاسی بیروباوەڕ داعشزمی تێدایەو خاوەنی هەزاران ئەندام و لایەنگرو دۆستن. بە هەزاران مەلاو بانگخوازو مامۆستای ئاینی و مجێورو قورئانخوێن و فەقێ و خوێندکاری ئاینیی تێدایە. ئەمە هەمووی بە پلەی یەکەم لە ماوەی 23 سال دەسەلاتدارێتی پارتی و یەکێتیدا پەیدا بوون. ئەمە جگە لە سەدان بارەگای حیزبەکانیشیان کە هەمویان لەسەر بودجەی گەل و پارووی هەژاری خەلکیی دروستکراوون و بەرێوە دەچن.
ئیسلامچێتی بووە بە کەرەسەو سەرچاوەی ژیان و پارەو بزنس و تەمەلیی و کار نەکردن. بۆتە رێزو بالادەستی ژمارەیەکی زۆر لە مەلاو مامۆستای ئاینی و بانگخوازو مجێورو فەقێ و کارمەندانی وەزارەتی ئەوقاف و زۆرێکی تری ئیسلامی سیاسی لەنێو کۆمەلگای ئێمەشداو بەم رێگایەوە خۆشگوزەران دەژین. لە هەموو شوێنێکیش خەلکانێکی نەزان و تێنەگەیشتو ، و نەخوێندەوار ، یان کەسانی بەرژەوەند پەرست رێزیان لێدەگرن و گوێڕایەلییان دەکەن ، بێوگومان بۆ ئەوانەی ئیسلام سەرچاوەی ژیان و دەسکەوتیانە بەئاسانی دەست بەرداری نابن. مزگەوتەکانیش بە ناوی نوێژو خوداپەرستی و ئیسلامەتیەوە کراونەتە شوێنی سیاسەت کردن و بە گەوج کردنی گەنجەکانمان. خۆ لەسەر سەکۆی مزگەوتەکان باسی زانست و پێشکەوتنی زانست و گەردونناسی و زانستە کۆمەلایەتیەکان و فیزیاو کیمیاو شۆڕشەکانی کوردو کوردایەتی بۆ مندالان و لاوانی کوردستان ناکرێت. ئەوانە دژی هەوو شتێکی ڕەسەنی کوردەوارین ، دژی جل و بەرگی جوانی ئافرەتانی کوردن ، دژی سروودی نیشتیمانی و ئالای کوردستانن و پێیان وایە ئالای کوردستان کفری تێدایەو پێشنیازی گەوجانە دەکەن اللە اکبری عەرەبی لە شوێنی ئەو ڕۆژە بنوسرێت. لەکوێ شتی وا هەیە هەول بدرێت ئالای نەتەوەیەک بە زمان و بە پیتی نەتەوەیەکی دیکە لەسەری بنوسرێت. هەموو ئەوانە بێرێزی و سوکایەتی کردنە بە پیرۆزیەکان و هێمای نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد. ئیسلام هەر بە تەنیا ئاین نیە بەلکو فەرهەنگی عەرەبە. ئەگەر پێغەمبەری موسولمانان ، محەمەدی عەرەب ، عەرەب نەبوایەو کورد بوایە ، قورئانیش بە عەرەبی نەبوایەو بە زمانی کوردی بوایە ، ئایا هیچ عەرەب و تورک و فارسێک ئەو کاتە محەمەدی کوردی و ئیسلامیان بە ئاینی خۆیان پەسەند دەکرد و دەبوون بە موسولمان؟ کورد دەبێت پێش ئەوەی موسولمان بێت کورد بێت و ناسنامەی نەتەوەیی ئەولەویەتی هەیە.
21) ئەگەر ئیسلامیەکان لای خۆشمان دەیانەوێ لەم ولاتەدا خزمەتێک بکەن ئەم خالانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن وەک کەمترین شت بۆ ئەم کاتە: دوور بکەونەوە لەوەی بەتایبەت *ڕۆژانی هەینی بە موکەبەرە وتاری مزگەوتەکان بەو دەنگە بەرزە بۆ دەرەوە بگوازرێنەوە چونکە لەلایەک کەسانێک هەن کە ئارەزویان لێی نیەو نەیانەوێ گوێی لێبگرن لە لایەکی ترەوە بێزار کردنی خەلکیی و کەسانی نەخۆش و مندال و پیریشە، ئەوە جگە لەوەی هەینی ڕۆژی پشووە. موکەبەرەکان تەنیا بۆ ناوخۆی هۆلەکان بن بۆ ئەو ئیماندارانەی کە باوەڕیان پێی هەیەو گوێگرتنی تەنیا بۆ ئەوانە بێت بە داخراوی ، هەروەها بەیانیان زوو خەلک بێزار کردن بە بانگ لە دەیان موکەبەرەی مزگەوتەکانەوە بێئەوەی ڕەچاوی ئارامی و خەوی تەندروستی بەیانیان و بیڕورای جیاواز بکرێت ، هەموو ئەوانە هیچیتر نین لە دیکتاتۆریەت و سەپاندنی بەزۆری ئاین بەسەر خەلکیدا. بەو جۆرە خەلکی بێزار دەبێت لێیان.  
لە بری مێشک شوشتنەوەیان تەنیا بە یەک ئایدۆلۆجی تەسک فێری بیری نەتەوەیی و زانست و شارستانیەتیان بکەن هەر ئەمانەن لەسایەی ئیسلامە سیاسیەکانەوە دواتر خۆیان لە نێو داعشداو هاوشێوەکانی  دەبیننەوە.لە هەموو گەڕەکێک مزگەوتێک یان دووان هەن بەلام لە هیچ گەڕەکێک کتێبخانەیەک و شوێنێکی کەلتوری و ڕۆشنبیریی تێدا نیە بۆ دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ، هەروەها سەنتەری مردوو شتن بە شێوازێکی شارستانیانە دروست بکرێت و دواتر بە ئوتومبێلی گونجاو بە رێزەوە بگوازرێنەوە بۆ ئەو گۆڕستانە بەداخەوە هەڕەمەکی و ناشارستانیانەی لای خۆمان هەن و هەروەها لەو مزگەوتە ناشیرینانە ئەشۆردرێن و زۆرجار دارەمەیتەکان لەسەر دیواری ئاودەستەکان دادەنرێن کە بێرێزیە بە کەسی موسلمان و مرۆڤەکان بە گشتی. لەو هەموو پارەو بودجەو زەکات و پارانەی ولاتە هاوبیرەکانیان وەری دەگرن شوێن بکەنەوە لانی کەم نیوەڕوان نانێکی گەرم بدرێت بە هەژاران و پەککەوتەکانی سەر شەقامەکان. هەموو ئەوانە لە ڕۆژئاوا کەنیسەکان دەیکەن کە موسولمانیش نین .
22) لە یەکێک لە سەرنجەکانی مەلا کامەران خوارەحم لە لاپەرەی فەیس بووکیدا سەبارەت بە فرە ژنی ئاماژەی بە عێراق و سوریا داوە وەک نمونە کە ژمارەی ئافرتان و قەیرە کج زۆرترەو کێشەکە بەوە چارەسەر دەکات کە پیاوێک ببێتە خاوەنی چەندین ژن لەبری ئەوەی ببنە لەش فرۆش. لە زۆربەی ولاتە ئیسلامیەکان رێژەی ئافرەت بەرامبەر بە پیاو زۆر جیاواز نیەو کەچی شەرع فرە ژنی داناوە بۆ پیاو ، ئەوەش بۆ ئەو پیاوانەیە کە خاوەن پارەو سامانن بەلام هەژارەکان زۆربەی جار توانای خواستنی تەنیا یەک ژنیشیان نیەو دەبێت ژیانیان لە چاوەڕوانیدا بەسەر بەرن ، بۆ ئەوە دەلێن چی؟ بۆ بەرگری کردن لە فرە ژنی وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی ژن ناوبراو ئاماژەی بە رێژەی پیاوان و ژنان داوە بێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەو ئامارێکی دروست ، بۆنمونە نوسیویەتی لە ئەلمانیا 5 ملیۆن ئافرەت زۆرترە وەک لە پیاو ئەوە هەرچەندە رێژەی ژن و پیاو لە هەر جێگایەک بێت خۆ نەنوسراوە دەبێت بۆ ئەبەدو ڕاوەستاو بێت. ئەو ژمارەیەی مامۆستای ناوبراو زۆر هەلەیە ، ڕاستیەکە ئەوەیە بۆنمونە لە ئەلمانیا لە سالی 1991 بۆ 1067 ژن 1000 پیاو هەبوە ، بۆ سالی 2009 بۆ 1040 ژن 1000 پیاو هەبوەو رێژەکە هەر نەگۆڕاوە. ( بروانە ئینتەرنێت ،
www.rp-online.de/panorama/deutschland/in-deutschland-leben-mehr
ئەی بۆ ئەو کۆمەلگایانە چی دەلێن ئەگەر رێژەی پیاو تێیاندا زۆرتر بێت لە ئافرەت.
23) دوبارە سەبارەت بە پێگەی ژن لە ئیسلام و لە قورئاندا: ( باری کەسێتی و مافەکانی ژنان لە شەریعەو قورئاندا ) لێرەدا بە کورتی ئاماژەیەک بە باری کەسێتی و "مافەکانی" ژن بدەم لە شەریعەو قورئاندا کە ئیسلامیەکان شانازی بە پراکتیزە کردنیەوە دەکەن: لە سورەتی النساء 34 هاتوە: ... "پیاوان سەرپەرشتیارن بەسەر هاوسەرەکانیانەوە ، ئافرەتانی ژیرو دیندارو گونجاو هەمیشە گوێڕایەلی مێردەکانیان دەبن ... ئەو ئافرەتانەش سەرکەشی و سەرپێچی بکەن ... لە ناو جێگادا پشتیان تێبکەن ئەگەر سوودی نەبوو (لێیان بدەن) ... تاد." بەلێ پێغەمبەری موسولمانان بەم یاساو شەریعەتە موسولمانانی فێری لێدانی ژن کرد.
سورەی النساء 15: ئەو ئافرەتانەی کە زینا دەکەن ئەوە چوار شایەتیان لە خۆتان لەسەر بگرن جا ئەگەر شایەتییاندا ، ئێوە لە مال بەندیان بکەن تا مردن یەخەیان پێدەگرێت ..." بەلام بۆ پیاو باسی بەندکردن و زیندانیی تێدا نیە ئەگەر هەر خیانەتێکی هاوسەرگیریی بکات.
ئایا ڕاستگۆیی و بێلایەنی ئەو شاهێدانە دەبێت لە کوێدا بێت؟ چارەسەری ئەم دیاردانە پێویستیی بە یاسای مەدەنی و شارستانی و لێکۆلینەوەی یاسایی هەیە (یاسای تەندروست) نەک بەو شێوە هەڕەمەکیەی لەو سورەتانەی قورئاندا هاتوون. تەنانەت ژن بە نیوەی پیاو حیساب دەکرێت لە ئیسلامدا بۆ گەواهی و شایەتیدانیش. ئەوە چ سوکایەتی و ناهەقیەکە بە ژن کراوە لەم ئاینەدا. 
لە سورەتێکی تری النساء 24 هاتوە: "پیاوان بەهۆی مال و داراییانەوە بۆیان هەیە هەتا چوار ژن بهێنن و گوناهیش نیە لە کەمکردنەوەی ئەو مارەییەی لەسەری رێکەوتبوون ...". لێرەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە پیاوان بە حوکمی پارە دەتوانن بە ناوی شەرع و ئاینی ئیسلامەوە لەگەل چوار ئافرەتدا کاری سێکسی بکەن و بە ئارەزوی خۆیان بەسەریانەوە بنیشنەوە ، کەچی لە سورەتی النساء 40 نوسراوە "بەڕاستی خوا بەقەدەر تۆزقالێک ستەم لە ئادەمیزاد ناکات". لێرەدا عەدالەتیی خودا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە. 72 حۆریەکەی ئەو دونیاش هەر بۆ پیاوەو گوایە ژنانی خاوێنیشیان ئەدەنێ و لەوێش هەر پیاو دەمڕاستی ئافرەت دەبێت... لێرەدا ماف تەنها بۆ پیاوەو وەک دەبینین سەرجەم پێغەمبەرانیش هەر پیاو بوون. زۆرێک لە ئافرەتان بەهۆی خراپی باری داراییانەوەو بۆ بژێوی ژیانیان یان خۆیان و مندالەکانیان و باری چەوتی کۆمەلایەتییان بەناچاری خۆیان دەدەنە دەست ئەو جۆرە پیاوانە کە ببنە ژنی دوەم یان سێیەم و چوارەم ...
ئەم دیاردە قێزەونەی لە شەریعەی ئیسلامدا هەیە لە ولاتە دیموکرات و پێشکەوتوەکان بە هۆی دەولەتی سۆشیەل چارەسەر کراوە سیستەمی سۆشیەل و زەمانی کۆمەلایەتی هەیە بۆ دایکان و بۆ بێکاران بە گشتی بە ئافرەتانیشەوە بۆ ئەوەی هیچ مرۆڤێک ، هیچ ئافرەتێک ناچاری برسیەتی و لەش فرۆشی نەبێت ، دیاردەی دەولەتی سۆشیەل کە لە دەولەتە ئیسلامیەکاندا نیە. چ ئافرەتێک بەختەوەرە بەوەی دوچاری ئەو جۆرە چارەنوسە بێتەوەو بە ئارەزووی خۆی ڕەزامەند بێت ببێتە ژنی دوەم ، یان سێیەم ، یان چوارەمی پیاوێک ئەگەر لە ئەنجامی ناعەدالەتی کۆمەلایەتیەوە نەبوبێت. ئایا بۆچوونی پیاوان چۆن دەبێت ئەگەر ئافرەتێک هاوسەرگیری لەگەل چەند پیاوێکدا بکات؟ فرە ژنی لە پایەو کەسایەتی ئەو ئافرەتانەش دێنێتە خوارێ. لە ئایەتی 51 ی سورەتی ئەحزاب هاتوە "... پێویست ناکات بۆ چوونە لای ژنەکانت نۆبە بگریت. هەر کامیانت ویست بچۆ لای و هەر کامیانت نەویست گوێی مەدەرێ. ڕەخنەت لەسەر نیەو ئازادیت و دەسەلاتی تەواوت هەیە لە جێهێشتنیانداو بۆ ئەوانیش هەر بەم شێوەیە باشە. خودا ئاگای لە ئارەزوە ڕەواو ڕاستەقینەکانت هەیە". ئایا خوێندنەوەی ئێوەی ئیسلامی چیە بۆ ئەوە؟
هەروەها لە سورەتی النساء 11 لە میراتدا بەشی نێرینەکان ئەندازەی بەشی دوو مێینەیە. لە دابەش کردنەکانی تری میراتیی ناو ئەندامانی خێزان و خزماندا هەر ئافرەت زەرەرەو مەندە ، تەنانەت مافی کابانی مالیش بە هەند وەرنەگیراوە. هەر ئەوەش لە یەکێک لە سورەتەکانی شەریعە هاتوە "ئەگەر پیاوێک حەز بەوە بکات لەگەل ژنەکەی بچێتە جێگاوەو ئەگەر ژنەکە ڕەتی بکاتەوە ئەوا فریشتەکان لەعنەتی دەکەن ...". ئەوەی کاتی خۆی ئەو سورەتانەی نوسیوە دیارە لە بەرژەوەندی پیاو نوسویەتی. ئافرەت لەم یاسا ئیسلامیەدا نەک تەنیا مرۆڤی پلە سێشە ، هیچی تریش نیە جگە لە ئۆبجەکتێک بە تایبەت بۆ پیاو. هەموو ئەمانە جگە لە بێرێزی و سوکایەتی بە ژن لە ئیسلامداو شکاندنی کەرامەت و باری کەسێتییان هیچیتر نیە. ئەگەر هەموو ئەوانە ئەو "مافانەیە" ئیسلام بۆ کۆمەلگا داوای دەکات هەرگیز ناکرێ مەمنونی ئیسلام بین. لە مەزهەبی شێعەدا وەک مەزهەبێکی سەرەکی نێو ئیسلام سیغە کردن هەیە کە هیچیتر نیە جگە لە شوێنی لەشفرۆشیەکی کراوە.
ئەوە ڕاستە ژن لە ناوچەی دورگەی عەربی بە چاوێکی سووک دەبینراو زیندە بەچال کردنی کچۆلە ببوە ڕەفتارێکی بەربلاو ، ئیسلام توانی ئەم دیاردەیە تا ڕادەیەک سنوردار بکات ، بەلام ئەوەش ڕاستیەکە کە ژن لای ئیسلام بەسەر چەند ئاڕاستەیەکدا دابەش دەکرا. ژنە کەنیزەکەکان نرخی مرۆڤیان بۆ دانەنرابوو. ژنە بڕوادارەکان بە نیو پیاو دادەنرا ، بەواتا یەک پیاو بەرامبەر دوو ژن کە ئێستەش لە زۆربەی بوارەکاندا لەنێو ئاینی ئیسلامدا پەیڕەو دەکرێت بۆنمونە لە شایەتیدان و میراتدا. ژن لە سعودیە تەنانەت بۆی نیە شۆفێری بکات ، و نەبوونی مافی هەلبژاردن لەوێ و لە چەندین  دەولەتی تری ئیسلامیدا یان مافی هەلبژاردن لە کەمێکیاندا بۆ ژنان تەنیا لۆکالیین ، سعودیە ئەو دەولەتەی کە مەرکەزی ئیسلامیەتەو گۆڕی پێغەمبەری موسولمانانی لێیەو سالانە ملیۆنان حەجاجی بۆ دەچێت  بۆتە هۆی دەولەمەند بوونی بنەمالە فەرمانڕەواکان و یارمەتیدەری تیرۆر.
24) لە ئیسلامدا سنور بۆ دەولەمەند بوون دانەنراوە ، چینی هەژارو دەولەمەندی تێدا دروستبوە کەچی پێیان دەلێن مرۆڤە هەژارەکە دەبێت ڕازی بێت بەو بەشەی خودا پێیداوە. دەولەمەندە ئیسلامیەکان (ناکرێت ببیتە دەولەمەندێکی گەورە ئەگەر لەسەر حیسابی ئەندامانی ئەو کۆمەلگایە نەبێت) دەیانەوێ لەم دنیاش بیخۆن و بۆ مسۆگەر کردنی ئەو دونیاش دەیانەوێ بەدوو نوێژو ڕۆژو و کەمێک زەکات خۆیان پاک بکەنەوەو ناخی خۆیان پشوو پێبدەن و خوداش لە خۆیان ڕازی بکەن.
25) سەبارەت بە عەلمانیەت بەردەوام لەم زاراوەیەدا ئیسلامیە سیاسیەکان ئاماژە بە زاراوەی عەلمانی توندڕەو ئەدەن و دەیخەنە ناو خانەی کۆمۆنیزم و ستالینیزمەوە ، من دەکرێ کۆمۆنیست و ستالینییش نەبم ، کەسێکی دیمکراتخواز بم ، لیبەرال بم ، چەپ بم بەلام عەلمانیش بم ، کێشەکەی ئەوانە لەم شوێنەدا ئەوەیە چونکە عەلمانیەکان داوای جیاکردنەوەی دین ئەکەن لەدەولەت بەلام عەلمانیەت بێ دیموکراسیەتیش لای من نەگونجاوە بەواتا نەمانی دیکتاتۆریەتی حیزب پێویستە بۆ تەواوکردنی عەلمانیەتێکی تەندروست گەرنا جیاوازی نابێت لەگەل توندڕەوی ئیسلامدا چونکە ئەو کاتە هەردوو دەبنە رێگر لەبەردەم دیموکراسیەتدا. بیرکردنەوەی ئاینخوازێکی ڕادیکال ، ئیسلامێکی توندڕەوی تۆتالیتێرو دەمارگیر کە وەک فیل تەنیا بە یەک ئاڕاستە سەیر دەکات و لەوە زیاتر هیچیتر نابینێت بۆ من هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەل ستالینیەک و تۆتالیتاریزمێکی ناسیۆنالیستی وەک نازی و بەعس. 
26) ئاینی ئیسلام هەمووی بریتیە لە ترس و تۆقاندن و سوتاندن بە ئاگری جەهەنەم و شێوەکانی تری ترسی دەرونیی. لەم ولاتانەی ئێمەدا هەموو شتێک ترسە ، ترس لە هەژاری و نەبوونی ، ترس لە نەخۆشی و خراپی سیستەمی تەندروستی ، ترس لە گەندەلکاران ، ترس لە نەبوونی زەمانی کۆمەلایەتی ، ترس لە جەنگ ، ترس ، ترس... ئاینی ئیسلامیش بەردەوام تووشی ترسی کردوین بە ئەشکەنجەو  سوتاندنمان لەو دونیا هەروەک ئەوەی لە ژیانی ئەم دونیاماندا زۆر بەختەوەر بین. خەلکانێک لەبەر بێهیوایی و ناتەبابوونی و نابەختەوەری لە ژیانی ئەم دونیایداو بەهۆی چەندین هۆکارەوە ، هیوایەک ئەدات بەخۆی دل بە ژیانی بەهەشتێک و ئەو دونیا خۆش بکات ، شتێک کە بەقەناعەتی من بوونی هەرگیز نیەو مرۆڤ بۆخۆی کردۆتە ئەفسانەیەکی باوەرپێکراو ، بەهەشت و جەهەنەم هەر ئەوەیە کە لەسەر ئەم زەویە هەیەو هیچیتر. ژیان بۆ ملیاردەها مرۆڤی ئەم سەر زەمینە بۆتە جەهەنەم. ئاین هەندێکجار دەبێتە جۆریک لە ئیدمان بوون. هەربۆیە ئەوانەی کە توانای تێگەیشتنێکی زانستانەو لۆجیکانەیان نیە بۆ دیاردەکە زۆرترین نوێژو عیبادەت دەکەن ، زۆرترین ڕۆژو دەگرن تەنیا بۆئەوەی خودا لە خۆیان ڕازی بکەن و لانی کەم لەو دونیا بحەسێنەوەو خۆیان داوەتە دەست وەهم و ئەفسانە. ئەوە تراژیدیە. کەواتە دیاردەکە لێرەدا دەرونی و قەیرانی رۆحیی و کێشە کۆمەلایەتیەکانی مرۆڤەکانە ، ئەو کاتەش کە کێشە ڕۆحیەکانی لە نێو ئەو کۆمەلگایەدا چارەسەر نابن زۆرانێک پەنا دەبەنە بەر خالقێک و لە ناخی خۆیاندا لەگەلی ئەدوێن و لێی دەپارێنەوەو خۆیان دەکەنە کۆیلەی ئەو ، بەم شێوەیە ئارامیەکی دەرونی ئەدەن بەخۆیان ، هەربۆیە ئەوە مرۆڤ خۆیەتی لەسەر شێوەی خۆی خوادیەکی بۆخۆی دروستکردوە نەک بە پێچەوانەوە. ئەم دیاردەیە لە ڕاستیداو لە بنەڕەتدا پەیوەندی بە ئاینەوە نیە بەلکو زۆرتر بە قەیرانە دەرونی و کۆمەلایەتی و ڕۆحیەکانەوە هەیەو زۆرجاریش ئاین دەبێتە جۆرێک لە ئایدیۆلۆژیا لە مێشکی مرۆڤەکاندا. بۆ لێنەسەندنەوەی ئەو ئارامیە رۆحی و دەرونیە ئەوانە چاو، و گوێی خۆیان لەبەردەم شیکردنەوەی ڕاستیەکان دادەخەن و پێی دەژین بەلام دەرئەنجامەکانیشی سەلبیە. بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردانە لێرەدا دەبێت دەولەت شوێنی چارەسەرە دەرونی و رۆحیەکان پێکبهێنێت ، هەروەها بەرنامەی ئابوری عادیلانەی هەبێت و کار لەسەر کەمکردنەوەی هەژاری بکات ، سیستەمی کۆمەلایەتی تەندروستی هەبێت و گەلەگەی تەندروست پەروەردە بکات و ...تاد. بەشێکی گەورەی موسولمانان عەرەبی نەزانن یان نەخوێندەوارن و لە ناوەڕۆکی ئەو زمانە قورسەی قورئان تێناگەن کەچی دەشبێت بەو زمانە نوێژ بکەن و گوێ لە قورئان بگرن. ئیسلامیە سیاسیەکان سوودیان لە هەموو ئەم قەیران و تراژیدیا مرۆڤیانە وەرگرتوە بۆ ڕاکێشانیان بەلای ئایندا ، سودیان لە نەخوێندەواری و دواکەوتویی و ساویلکەیی مرۆڤەکان وەرگرتوە بۆ ئامانجێکی سیاسی و تەسک.
27) کۆیلە بوون بۆ خودایەک کە مرۆڤەکانی خۆی بەو دڕندەییە دروستکردوەو ئەو هەموو غەدرە بەبەرچاوی ئەوەوە دەکرێت و بێدەنگیشە لێی. هەتا ئێستە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تەنیا زولموزۆر سەرکەوتو بووە. بۆچی خودا مرۆڤەکانی بە باشی دروست نەکرد؟ بۆچی شەڕو خراپەی نایە دل و دەروونی خەلک؟ بۆچی رێگایدا کورد ئەنفال بکرێت لەگەل ئەوەشدا کورد موسلمانە ئیتر چ پێویستیەکی بە ناردنی پێغەمبەر بووە؟ خۆ ئەگەر هەموو شتێک وەک ئاین ئاماژەی پێئەدات لە چارەنووسی مرۆڤەکان نوسرابێت کەواتە بۆچی مرۆڤەکان کە لە شەقامێکدا دەپەڕنەوە دەڕواننە ڕاست و چەپی خۆیان نەوەک ئوتومۆبیلێک بیکات بە ژێرەوە. ئەگەر خودا مرۆڤ و ژیانی تەنیا لەسەر زەوی دروستکردبێت چیتر چ پێویستیەک بە دروستکردنی بلیۆن ئەستێرەی تر دەکات؟ هەتا ئێستە هیچ بەلگەیەکی زانستی نیە بۆ بوونی خوادیەک ، بەلکو ئەوە یاساکانی فیزیایە وەلامی دروستبوونی کەون ئەداتەوە ، ئەوە زانستی بایۆلۆژیایە وەلامی دروستبوونی زیندەوەر ئەداتەوە لەسەر زەوی ، تیۆریە زانستیەکان بەردەوام سەرقالی لێکۆلینەوەن تێیدا بەلام دوور لە وەهمی ئاین، بەلام ئاین توانای ململانێی ئەم زانستانەی نیەو ناشیەوێ خۆی لە قەرەشی بدات.
28) لەو گەشتانەی خۆمدا کە بۆ ولاتانێکی زۆری ئەمریکای لاتین و ئاسیاو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستم کردوە تیبَینی ئەوەم کردوە ئاین بە پلەی یەکەم لە ولات و کۆمەلگا هەژارو دواکەوتوەکان و کشتوکالیەکاندا زۆرترەو بە تینترە کە ڕۆشنبیری و هوشیاری کۆمەلایەتی تێیاندا کزولاوازە.
29) من هاورێیەتیم لەگەل هیچ ئاینێکدا نیەو پێویستیشم پێی نیە ، ئەوەش لە تێڕوانینێکی فەلسەفی و زانستی و مەنتقەوە سەرچاوەی گرتوە. من دەکرێ ئایندارو موسولمان نەبم و پێڕەوی پرەنسیپە ئەخلاقیەکانی ژیانیش بکەم باشتر لە دیندارێک. تێڕوانینە فەلسەفیەکان بۆ ئەخلاق وەک یەک نیە. من ئەم ئازادیە ئەدەم بەخۆم و ئەوەش ئەدەم بە کەسانی تر ئازادانە پیادەی ئاینەکەی خۆیان بکەن بەلام دژ بە هەموو توندوتیژی و ڕەفتارو فکرێکی تۆتالیتاریم ئیتر چەپ بێت ، یان ڕاست ، یان ئاینی بێت. قەناعەتیشم وایە مرۆڤایەتی بە ئەزمونەکانی خۆیدا دەڕوات تا دەگاتە ئەو باوەڕەی کام لە سیستەمە سیاسی و کۆمەلایەتیەکان باشترین و گونجاوترینە بۆی.
30) لە کۆتایدا دەمەوێ بە ئیسلامە سیاسیەکان بلێم هەول بدەن شۆڕشێکی فکری لە خۆتاندا بکەن و وەرنە سەر رێگای ڕاست ، رێگای سیڕاتی موست

ئه‌م بابه‌ته‌ 403 جار بینراوه‌