دەڵێم نا/ ئەفسانە سروش

به‌شی: هۆنراوه‌
2014-11-22 19:44:49
_______________________________________________________________________________
لە پشت پەنجەرەی پیتەکانتدا،ڕادەوەستم بە ئومێدەوە لێت دەڕوانم،

چیدی نامەوێت، 
(نا) لەگەڵ تۆدا بکەم بە وشە و هاوڕێ،
(نا) لەگەڵ ئومێدم بنووسمەوە 
ناااااا
ئیتر من بە تۆ و (نا) ی
 پێشتی ئومێدەکانم دەڵێم و
دەنووسم نااااااااااااا
ڕادەوستم و بە هەموو 
(نا)ییەکان دەڵێم نااااااااا
دووگمەی هەموو (نا)ییەکان 
لە کراسی ماتی ژیانمدا دەترازێنم و
یەخەی هەموو (نا)ییەکان دادەدڕینم  
فستانی یاخیم 
دەکەمەوە بەری هەبوونم و 
بە هەموو (نا)ییەکانی دونیا 
دەڵێم نااااااا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 257 جار بینراوه‌