هه‌شت ماده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ زمانه‌ فه‌رمییه‌كان په‌سندكرا/ چاوی گەل

به‌شی: هه‌واڵ
2014-10-28 18:58:20
_______________________________________________________________________________
له‌دانیشتی‌ ئه‌مرۆی‌ په‌رله‌ماندا گفتوگۆله‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كان ‌و به‌ڕێوه‌چوو، هه‌شت ماده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ پێناسه‌ ‌و زاراوه‌كان ‌و بنه‌ما ‌و ئامانجه‌كان ‌و زمانی‌ یاسا ‌و دادگاكان و زمانی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ دیكه‌، په‌سندكران ‌و دوو ماه‌ش به‌ ده‌نگدان لادران.

به‌ سه‌رۆكایه‌تی یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی گرێدانی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی چواره‌می‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.به‌پێی‌ خاڵی‌ دووه‌می‌ به‌رنامه‌ی‌ كار كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كان ‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ د.نوری‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر داوای‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌ش كه‌ پێكهاتبوو له‌ لیژنه‌كانی‌ كاروباری‌ یاسایی ‌و په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندنی‌ باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ‌و لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر به‌ ده‌نگدان راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌ش كرایه‌ بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردنی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ‌و دوای‌ گفتوگۆكردنی‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ ره‌چاوكردنی‌ سه‌رنج ‌و تێبینی ‌و پێشنیازه‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان، هه‌شت ماده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ پێناسه‌ ‌و زاراوه‌كان ‌و بنه‌ما ‌و ئامانجه‌كان ‌و زمانی‌ یاسا ‌و دادگاكان و زمانی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ دیكه‌، په‌سندكران ‌و دوو ماه‌ش به‌ ده‌نگدان لادران. ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ په‌رله‌مان ده‌رباره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆسه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28/10/2014 به‌ سه‌رۆكایه‌تیی د.یوسف محه‌مه‌د صادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر عارف سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (8)ی ئاساییی خولی گرێدانی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی چواره‌می‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.خاڵه‌كانی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌ دوو خاڵ بوو، كه‌ بریتی بوون له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیاری‌ هه‌مواری‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (75،74،72) له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو، خاڵی‌ دووه‌م ‌و كۆتایی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاریش بریتی بوو له‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌پێی‌ ماده‌كانی‌ (75،74،72) له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 1992ی‌ هه‌مواركراو.سه‌باره‌ت به‌ خاڵی‌ یه‌كه‌می‌ به‌رنامه‌ی‌ كار، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ یاساییه‌وه‌ پێشنیازكرا ئه‌و راپۆرتانه‌ی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بڕیاری‌ هه‌مواری‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌كراون به‌و لیژنه‌ كاتییه‌ بسپێردرێت كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێكهێنراوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ تاوتوێی‌ بكه‌ن، ئه‌و پێشنیازه‌ش خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ كۆی‌ ده‌نگ په‌سندكرا.به‌پێی‌ خاڵی‌ دووه‌می‌ به‌رنامه‌ی‌ كار كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمییه‌كان ‌و به‌ ئاماده‌بوونی‌ د.نوری‌ تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌كادیمیای‌ كوردی‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر داوای‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌ش كه‌ پێكهاتبوو له‌ لیژنه‌كانی‌ كاروباری‌ یاسایی ‌و په‌روه‌رده‌ ‌و خوێندنی‌ باڵا ‌و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ ‌و لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری ‌و راگه‌یاندن ‌و هونه‌ر به‌ ده‌نگدان راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌ش كرایه‌ بنه‌ما بۆ گفتوگۆكردنی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ ‌و دوای‌ گفتوگۆكردنی‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ‌و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ ره‌چاوكردنی‌ سه‌رنج ‌و تێبینی ‌و پێشنیازه‌كانی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان، هه‌شت ماده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ پێناسه‌ ‌و زاراوه‌كان ‌و بنه‌ما ‌و ئامانجه‌كان ‌و زمانی‌ یاسا ‌و دادگاكان و زمانی‌ داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ دیكه‌، په‌سندكران ‌و دوو ماه‌ش به‌ ده‌نگدان لادران.به‌مجۆره‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كۆتایی‌ به‌ دانیشتنه‌كه‌ هێنا ‌و رایگه‌یاند: “سه‌عات 4ی‌ ئێواره‌ درێژه‌ به‌ دانیشتنه‌كه‌مان ئه‌ده‌ین”.
له‌ئێستاشدا به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه‌ بۆ گفتوگۆكردنی برگه‌و مادده‌كانی پرۆژه‌ یاسای زمانه‌ فه‌رمیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
شایانی‌ وتنه‌ ئامانج له‌ ده‌ركردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ چه‌سپاندن ‌و به‌ كرده‌ییكردنی‌ فه‌رمیبوونی‌ زمانی‌ كوردییه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و رێكخستنی‌ ئه‌و فه‌رمیبوونه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ زمانه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عیراقی فیدرال ‌و پێویستیی‌ بوونی‌ یاسایه‌كی‌ تایبه‌ته‌ له‌به‌ر رۆشنایی‌ ماده‌ی‌ چواره‌م له‌ ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی‌ عیراقی فیدرال-ه‌.  

ئه‌م بابه‌ته‌ 307 جار بینراوه‌