ئێمه‌ كێین؟

ئێمە کۆمەڵێک قەڵەم بەدەست و ڕەخنەگری جدین و ئۆپۆزسیۆنێک کە دژی دەسەڵاتی ڕەشی زاڵی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانە،تێدەکۆشین بۆ جێخستنی ئەقڵیەتی شۆڕش و هەڵگەڕانەوە دژی نەزمی مەوجود و هەوڵدان بۆ ئاڵوگۆڕی هەمەلاینە لەهەموو مەیدانە جۆربەجۆرەکاندا.
کۆمەڵێک قەلەم بەدەستی سیاسی وئەدەبین، کە بەنوێترین شێوە ڕەخنەی توندو قوڵی خۆمان چڕدەکەینەوە دژی هەر دەستەو تاقـم وحیزبێک،کە بیەوێت یاری بە ئێستاو ئایندەی گەلەکەمان بکات،تەواو ئازادو سەربەخۆ لە کارەکانمانداو بەرزڕاگرتن و بلاو کردنەوەی ئەو گوتارو ڕەخنە توندانەی کە پەیوەندیان بە ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەدەبی وهونەری گەلەکەمانەوە هەیە.
جیهانبینی” چاوی گەل”سەربە هیچ ئایدلۆژیایەکی دیاریکراو نییەو نابێتە بەشێک لەهیچ حیزب و لایەنێکی دیاریکراوی ئەمڕۆی سەرساحەی کوردستان،تەواو سەربەخۆو ئازادو تەنها ئاوات وئامانجێک کە هەیەتی هەوڵدانە بۆ هێنانەدی دنیایەکی جوان و ئازادی وخۆشبەختی بۆ گەلەکەمان و ئافراندنی زیاتر لە هەموو مەیدانەکاندا.
تێدەکۆشین بە بەشی خۆمان بەشداریمان هەبێت لە هەوڵی دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی و ئازاد،کە ئینسانەکانی ناوی هەست بکەن کە هی خۆیانەو بیپارێزن و ببێتە هۆی خولقاندنی ژیانێکی شایستە بە تاکی کوردو ئەو کەسانەی کەلەو جوغرافیایەدا دەژین.
تێپەڕاندنی ئەو فەزا نادروستەی دنیای ڕۆژنامەگەری کوردی کە بونیادەکەی لەسەر ئەساسی گروپ گروپێنەو سەربە ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو وەک یەک بیرکردنەوە و خزم خزمێنە دامەزراوە،کردنەوەی دەرگایەک تا ئەوپەڕی ئازادی و بلاو کردنەوەی بێسانسۆری هەموو ئەو بابەتانەی کە ڕووبەڕووی ئەقڵی خۆیشمان قسەی هەیە.
تێپەڕاندنی ئەو بێسەوبەریەی کە دنیای ڕۆژنامەنووسی و ئەدەبی هونەری ئێمەی گرتۆتەوە،ڕسواکردنی ئەو ئەقڵەی کاری سیاسی وئەدەبی وهونەری دنیای ڕۆژنامەوانی ئێمەی بێماناو کوێر کردوەوکردویەتیە وەسیلەیەک بۆ خستنەوەی نوسەرو ڕۆژنامەنوسی دەبەنگ وخۆفرۆش و معامەلەچی و خۆبەدەستەوە دەر،بۆ ناشیرینکردی وشەو داماڵینی جوانی لە دنیا پاکەکای نووسین و دوور خستنەوەی لە پەیامە مرۆییەکان،خستنەوەی میرزاو عەریزە نووسی بێسەرو بەر تەنها بۆ خۆژیاندن و سواڵی بەردەرگای مافیاکانی ئەمڕۆ دەسەلاتدارێتی کوردستان، یەک لایکردنەوەی ئەو ڕاستیەی کە سەربەدەسەڵاتیت یان ناو لێدان لە بەرژەوەندی تایبەت و چونە ژێر سێبەری دەسەڵات و ئەو مەسئول و لە تاریکیداو ڕاگەیاندنی ئەو درۆیە ڕوو بەدەرەوە کە گوایە سەربەخۆیت،واتا مانادان بە ڕاستگۆیی و سەربەخۆیی تەواو سەنگەربەندیەک و نەخشاندنی هێڵێکی سوور لە بەینی خۆمان و دەسەڵاتداو داخستنی هەموو ڕێگاکان بۆ ئاشتبونەوە لەگەڵ مافیاکانی ئەمڕۆ دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستاندا.
“چاوی گەل” بەدەستەوە بگرن و دەوڵەمەندو فراوانی بکەن.