ساڵح موسلیم تورکیا بە هاوکار و پشتیوانی داعش ناودەبات و داوا دەکات ناوچەی دژە فڕین لە رۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت.

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند؛ هه‌ر كاتێك فشار له‌سه‌ر داعش دروست بكرێت توركیا به‌مجۆره‌ هێرشانه‌ی‌ كه‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان، یارمه‌تی‌ داعش ده‌دات.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، له ‌ئێستادا ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توركیا‌ و داعش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی‌ به‌ بارگرانی‌ ناوبردوەو داوای له‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان كرد،‌ بۆ رێگری له‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا ناوچه‌ی‌ دژه‌ فڕین له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان دابمه‌زرێنن.

هاوسه‌رۆكی‌ (په‌یه‌ده) ره‌خنه‌ی‌ له‌وڵاتان گرت به‌وه‌ی‌ له‌ ئاست هێرشه‌كانی‌ توركیادا هه‌ڵوێستی‌ جددیان نه‌بوه‌.

له ‌دوای‌ هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ‌و ناوچه‌ی‌ شه‌نگال، داواكاری بۆ دامه‌زراندنی‌ ناوچه‌ی‌ دژه‌ فڕین زیادبوه‌‌ و له‌ ئێستادا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كه‌مپەینێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام