بەگشتی چای سەوز سوودێکی زۆری هەیە بۆ لەش لەڕووی تەندروستیەوە، چونکە ڕووەکیە و هیچ زیانێکی نییە و دەتوانیت بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەکاریبهێنیت.

چای سەوز جۆری زۆرە بەشێوەی تێکەڵ واتە هەموو سەوزەکان یان نەعنا یان گوڵە بەیبون و چەندین شێوازی دیکە هەیە، ئەوەی ئەمڕۆ باسی دەکەین چای سەوزی نەعنایە و سوودەکانیەتی بۆ تەندروستی لەش بەتایبەتی پێش خەوتن.

سوودەکانی خواردنەوە چای سەوزی نەعنا پێش نوستن چییە؟

خواردنەوەی چای سەوزی نەعنا پێش نوستن دەبێتە هۆی حەوانەوەی لەش و بەخشینی خەوێکی قوڵ بەبێ سترێس بە شێوەیەکی ئارام.

یارمەتی کرداری مێتاپۆليزم و توانەوەی ئاستی چەوری لەش دەدات و لە ژەهراوی بوون دەیپارێزێت.

هۆکارێکە بۆ خێراکردنی و ئاسانکردنی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی گرفتەکانی وەک هەڵئاوسان و غازات یان کرژبوونی گەدە.
بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە پۆتاسیوم و ڤیتامین بی و کالسیۆم.

یارمەتی هێوربوونەوە و کەمکردنەوەی ئاستی دڵەڕاوکێ دەدەن و خەوێکی قوڵ پێ دەبەخشێت.

ئاستی شەکری خوێن یەکسانی دەکاتەوە و کلوکۆز ڕێکدەخاتەوە بەتایبەتی ئەوانەی تووشبوونی نەخۆشی شەکرە.

خواردنەوەی چای سەوزی نەعنا سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە و شادەمار و خوێنبەرەکان بەهێز دەکات و پشوو بە جەستە دەدات و دەیپارێزێت لە جەڵتە و سەکتەی لەناکاو.

یەکێکی دیکە لە سوودەکانی چای سەوزی نەعنا پێش نوستن پاراستنی ددانە لە کلۆربوون بەهۆی زۆری ڕێژەی ماددەی دژە ئۆکسان، کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆس کە هۆکارە بۆ هەوکردنی پوک و کلۆربوون.

تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام