ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا ژمارەیەک وێنەی ژنە شەڕڤانەکانى بە ناونیشانى “جوانى شەڕ لە دژى بەبەریەت دەکات” بڵاوکردەوە. وێنەکان لەلایەن وێنەگر دەلیل سلێمانەوە گیراون.

ئەمڕۆ ٣١ى ئازاری ٢٠١٧ ئاژانسى هەواڵى فەڕەنسا (AFP) ژمارەیەک وێنەى شەڕڤانانى بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن وینەگر دەلیل سلێمانەوە گیراون و دەلیل لەبارەى وێنەکانەوە وتویەتى “کاتێک من وێنەى شەڕڤانە ژنەکان دەگرم، کە شەڕ لە دژى داعش دەکەن. جارێکیتر ئەو ئارامییەم بۆ دروست دەبێت کە دادپەروەرى لە جیهاندا هەیە”.

وێنەگرەکە ئەوەشى وتووە “داعش دڕاندانە ژنانى کوشت و دەستدرێژیى کردنە سەر، بەڵام لێرەدا هەندێک ژن هەن، کە دەستیان لە هەموو شتتێک هەڵگرتووە تاوەکو بێن و شەڕ لە دژى داعش بکەن. ئەوەش ئەو بڕوایە بە من دەبەخشێت، کە دادپەروەرى هەیە لە نێوان شەڕى چاکە بەرامبەر بە خراپە و لە نێوان شەڕى ڕووناکى بەرامبەر بە تاریکیدا”.

وێنەگر دەلیل سلێمان باسى ئەوەشیکردووە، کە حەز دەکات سەیرى ژنە شەڕڤانەکان بکات و وێنەکانیان بگرێت و مێژووى ئازایەتییان تۆمار بکات “کاتێک دەبینیت ژنێک شەڕ دەکات دڵخۆشییەک بە گرتنەى وێنەکە دەبەخشێت، چونکە هەم جوانى بە وێنەکە دەبەخشێت و هەم ئەوەش نیشان دەدات کە ژن دەتوانن وەک پیاوان شەڕ بکەن”.

بەپێى قسەکانى ئەو وێنەگرە، جیاوازیى نێوان شەڕڤانە ژنەکان و پیاوەکان ئەوەیە، کە شەڕڤانانى ژن پاک و خاوێنترن و بە دیسیپلینترن.

دەلیل سلێمان ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەوەندەى ئەو بینیویەتى لە کۆمەڵگەى کوردستان دژایەتیکردنى ژنانى شەڕڤان زۆر کەمە، چونکە لە ناو کورد دا ژن ڕۆڵێکى بەرچاو و زیاترى لە ڕۆڵى ژن لە ناو کۆمەڵگەى عەرەبدا هەیە.

ر.م

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام