سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی بەرازیل بەهۆی “تێوەگلان لە گەندەڵییەوە” بە 15 ساڵ زیندانیكردن سزادرا، ئەوەش لە میانەی ئەو هەڵمەتەدا دێت كە ئەو وڵاتە دەستیپێكردوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدواردۆ كونها سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی بەرازیل لە لایەن دادوەری باڵای دژە گەندەڵی سێرجیۆ مۆرۆ، بە 15 ساڵ زیندانیكردن حوكمدرا. ئەوەش بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس.

لێكۆڵەرەوان دەڵێن “ئەو بەرپرسە ملیۆنان دۆلاری وەك بەرتیل وەرگرتووە وەك بەشێك لە تۆڕێكی فراوانی گەندەڵی، كە سیاسەتمەداران و بازرگانانی كۆمپانیای پیتۆرۆبارسی تێدایە، كە كۆمپانیایەكەی نەوتەوە لە لایەن دەوڵەتی بەڕازیلەوە خاوەندارێتی دەكرێت”، ئەو دۆسیەیەش سیاسەتی ئەو وڵاتەی تێكداوەو دەیان سیاسەتمەدار تۆمەتباردەكرێن بەبەشداریكردن لەو گەندەڵییەدا.

ئیدواردۆ كونها پێشتر سەركردایەتی پرۆسەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پێشووی بەرازیل دیلما رۆوسێفی دەكردو تا ئەو كاتەی لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2016 دەستگیركرا، كونها یەكێك بوو لە كاریگەرترین سیاسەتمەدارەكانی وڵاتی بەڕازیل

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام