وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ توركیا باسی دروستكردنی ناوچەی ئارامیان كردووە لە سوریا، لە ئێستاشدا چەند بژاردەیەكی قورسیان لە بەردەستدایە بۆ دابینكردنی ئاسایشی ئەو ناوچانە.

ریكس تیلەرسۆن وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمەریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بۆ تاوتوێكردنی‌ چەند پرسێك لەگەڵ دەسەڵاتدارانی‌ ئەو وڵاتە، لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە.

رێكس تێلێرسۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەگەڵ هاوتا توركییەكەی مەولود چاوەش ئۆغڵۆ سازیكردبوو رایگەیاند، توركیا هاوبەشی سەرەكییە لە شەڕی دژی داعش.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوو وڵاتەكە ئامانجی هاوبەشیان هەیە كە دانانی سنورێكە بۆ توانای ئێران “لە نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەكەدا”.
” هیچ كەلێنێك لەنێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و توركیادا نییە لەبارەی‌ سوربوونیان لەسەر شكستپێهێنانی‌ داعش”. تێلێرسۆن وای وت.

هەروەها وتیشی “ئەمڕۆ باسی ئەو بژاردانەمان كرد كە لەبەردەمماندا كراوەیەوە، ئەوانە بژاردەی قورسن، با زۆر راشكاوبم، ئەمە ئاسان نییەو بژاردەكان قورسن كە دەبێت بڕیاریان لەبارەوە بدرێت.”

پێشتر بەرپرسێكی‌ وەزارەتی‌ دەرەوەی‌ ویلایەتە یەكگرتووەكانی‌ ئەمەریكا رایگەیاندبوو، وەزیری‌ دەرەوەی‌ وڵاتەكەی‌ لەسەردانە چاوەڕوانكراوەكەیدا بۆ توركیا، پرسی یەپەگەو ئۆپەراسیۆنی‌ رەققە لەگەڵ بەرپرسانی‌ ئەنقەرە تاوتوێدەكات، بەڵام قسەی‌ كۆتایی لەو بارەیەوە لای‌ وەزارەتی‌ بەرگری‌ -پنتاگۆن- دەبێت.

توركیا تائێستا دژی‌ بەشداری‌ یەپەگەیە لەئۆپەراسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنەوەی‌ رەققە، لەكاتێكدا ئەو هێزە كە پێكهێنەرێكی‌ سەرەكی‌ هاوپەیمانی‌ سوریای‌ دیموكراتە، لەساڵی‌ رابردووەوە بەپاڵپشتی‌ ئەمەریكا ئۆپەراسیۆنێكی‌ گەورەیان بۆ دابڕین و گەمارۆدانی‌ شاری‌ رەققەی‌ مۆڵگەی‌ سەرەكی‌ داعش لەسوریا دەستپێكردووە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام