نەمساو سویسرا چوونە پاڵ ئەڵمانیا بۆ قەدەغەكردنی كۆبونەوەكانی نوێنەرانی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا لەو وڵاتانە بەئامانجی كۆكردنەوەی دەنگ بۆ راپرسییەكەی ئەو وڵاتە كەوابڕیارە 16ی نیسانی ئەمساڵ بۆ هەمواركردنەوەی دەستوری توركیا ئەنجامبدرێت كە دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار فراوانتر دەكات.

بازنەكەیەی نەمسا رۆژی هەینی رێگری لەكۆبونەوەی بەرپرسێكی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا كرد لەگەڵ ژمارەیەك لەتوركانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە. ” لەبەر چەند هۆكارێك كە پەیوەستن بە دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایش و سیستمی گشتی ” وەك پۆلیسی نەمسا رایگەیاندووە.

سیباستیان كورۆز وەزیری دەرەوەی نەمسا لەوتەیەكدا داوای لە ئەنقەرە كرد” سیاسەتی ناوخۆی توركیا هەناردەی وڵاتەكەی نەكات” وتیشی: ئەو كارە زیان بە پرۆسەی تێكەڵبوون لەنەمسا دەگەیەنێت.

360 هەزار كەسی بەرەگەز تورك لەنەمسا دەژین كەلەنێویاندا 117 هەزار هاوڵاتی تورك هەن.

لەسویسراش پۆلیسی ئەو وڵاتە رۆژی هەینی رێگری لە كۆبونەوەیەكی پشتیوانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكی توركیا كرد كەبەسەرپەرشتی بەرپرسێكی پارتی دادوگەشەپێدان بەرێوەچوو بە هۆكاری ئەوەی مەترسی لەسەر سیستمی گشتی ئەو وڵاتە دروست دەكات.

ساموێل هلبلینگ-وتەبێژی پۆلیسی سویسرا ئاماژەی بەوەكرد: پۆلیسی هەرێمی ئارگوفی لەبەر هۆكاری ئەمنی رێگری لەكۆبونەوەكە كردووە.

هاوكات بڕیاربوو خورشید یەڵدرم- پەرلەمانتاری پارتی دادوگەشەپێدان لە زیورخ وتارێك پێشكەش بكات، بەڵام رێكخەرانی كۆبونەوەكە ناچاربوون شوێنی كۆبونەوەكە بگۆڕن دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئەو شارەوە رێگریان لێكرا.

پێشتریش ئەڵمانیا كۆبونەوەكانی پارتی دادوگەشەپێدانی توركیای لەو وڵاتە قەدەغەكردبوو كە ئامانج لێیان بانگەشەكردن بوو بۆ راپرسییەكەی ئەو وڵاتە.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام