وته‌بێژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی فورات رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ده‌وروبه‌ری‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ ته‌نها دو گوند ماوه‌ كۆنترۆڵ بكرێت و  له‌ پێناو سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ فوراتیشدا پێشڕه‌وییان وه‌ستاندوه‌.

جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌یی فورات بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی رققە، رایگه‌یاند: ئۆپه‌راسیۆنی‌ کۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ رققه‌ به‌ سه‌ركه‌وتویی به‌رده‌وامه ‌و دابه‌زینی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ڕێگه‌ی‌ ئاسمانییه‌وه‌ له‌ باشوری‌ ته‌بقه‌ بۆ رزگاركردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه ‌و به‌نداوی‌ فورات بوە.

وتیشی :”به‌ کۆنترۆڵ کردنەوەی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ته‌بقه‌ له‌ ئازادكردنی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ نزیكتر بونه‌ته‌وه ‌و ته‌نها دو گوند له‌و سنوره‌ ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆنترۆڵ بكرێت”.

وتەبێژی توڕەیی فورات، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه؛ به‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانیان به‌ به‌نداوی‌ فورات، له‌پێناو سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوه‌كه‌دا هێرش و پێشڕه‌وییان به‌و ئاراسته‌یه‌ راگرتوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام