بابە ڤانگا

  سۆفیەکی نابینا بووە ، کە بەڕەچەڵەک (بولگاری)ە ، لە (۳۱/۱/۱۹۱۱)لە دایک بووە وە لە (۱۱/۸/۱۹۹٦) لەتەمەنی (۸۵) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە ، وە بە (نوسترادامۆس) ناسراوە ، کە پێشبینی هەندێ ڕووداوی کردووە کە لە ئێستادا ڕاست دەرچوون و هەندێکیشیان لە ئایندەدا ڕەنگە ڕووبدەن …!!!

وە هۆشداری داوە لەسەر هەڵدانی گروپێکی تیرۆرستی بەناو ئیسلامی لە عێراق و شام کە ناسراوە بە داعش .

. بەناوبانگترین پێشبینیەکانی (بابە ڤانگا):

. لە ساڵی ۱۹۵٠ ەکاندا پێشبینی ئەمانەی کردووە : *گەرم بوونی جیهانی و تسۆنامیەکەی ساڵی ۲٠٠٤ کە لە هیندستان ڕویدا  . *گەرم بوونی ناوچە ساردەکان ،   ڕوودانی گڕکان ، وە وتوشیەتی کە شەپۆلێکی زۆر گەورە کەنارێکی گەورە دادەپۆشێت لەگەڵ خەڵک و شارۆچکەکانیشدا ، وە هەموو شتێک لە ژێر ئاودا ون دەبێت . *وە هەموو شتێک ڕێک وەک سەهۆڵ ئەتوێتەوە .
لە ساڵی ۱۹۸٠ دا پێشبینی ئەمانەی کردووە : *نقوم بوونی ڕووسی ناوکی (سوبمارینا) کورسک لە ساڵی ۲٠٠٠٠ . . *هەڵبژاردنی باراک ئۆباما :ڤانگا بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بە شێوەیەکی ڕاست پێشبینی ئەوەی کردووە کە ٤٤٤ەمین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان (ئەفریقی – ئەمریکی) ئەبێت ، و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو دوایین سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان دەبێت .
وە لەساڵی (۱۹۸۹)دا پێشبینی ئەمانەی کردووە : لە سێبتەمبەری ساڵی ۲٠٠۱۱ تیرۆرست هێرش دەکاتە سەر بورجی دووانەی نیویۆرک

، مەبەست لەمە ئەو دوو فڕۆکەیە کە هێرشیان کردە سەری لەلایەن تیرۆرستانەوە و ڕووخاندیان

پێشبینیە سەرەکیەکەی ڤانگا بۆ ساڵی ۲٠۱٦ : لە ساڵی ۲٠۱٦ دا موسوڵمانەکان پەلاماری ئەوروپا ئەدەن

*لەساڵی ۲٠۲۳ : خولگەی زەوی دەگۆرێت (لە ڕاستیدا هیچ کەس نازانێت مەبەست لەم قسەیە چییە !؟). .

*لەساڵی ۲٠۲۵ :دانیشتوانی ئەوروپا بەنزیکەیی دەگاتە سفر !!!.
لەساڵی ۲٠۲۸ : مرۆڤایەتی دەفڕێت بۆ هەسارەی ڤینۆس ، لەهیوای دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێی وزە

لە ساڵی ۲٠۳۳:  ئاستی ئاوی جیهانی بەرز دەبێتەوە وە شەختەی جەمسەرەکانیش دەتوێنەوە کە لە ئێستاشدا ڕوو دەدات

لە ساڵی ۲٠٤۳ : گۆڕانی ئەوروپا بۆ خەلافەتێکی ئیسلامی تەواو ، ڕۆما بەناوی پایتەختەکەوە دەبێت ، وە ئابوری جیهان گەشە دەکات لە ژێر حوکمی موسوڵماندا . .

*لە ساڵی ۲٠٦٦ : ئەمریکا بۆ یەکەم جار چەکی گۆڕانی کەش و هەوا بەکار دێنێت بۆ گێڕانەوەی ڕۆما و هێنانەوەی ئاینی مەسیحیەت

لە ساڵی ۲٠۷٦ : شیوعیەت دەهێنرێتەوە بۆ ئەوروپا و بۆ هەموو جیهان

لە ساڵی ۲٠۸٤ دا : سروشت دووبارە لە دایک دەبێتەوە (وە هیچ کەس نازانێت کە ئەمە مانای چییە !!؟؟

*لە ساڵی ۲۱٠٠ دا : مرۆڤ خۆر بەکاردەهێنێت بۆ تەکنەلۆجیایی پێکەوەلکان

لە ساڵی ۲۱۷٠ دا : وشکی جیهانی سەرەکی : واتە جیهان ڕووبەرووی وشکی دەبێت

. *لە ساڵی ۳٠۱٠ دا : ئەستێرەی کلکدار لە مانگ دەدات ، وە زەوی چواردەوری دەگیرێت بە ئەڵقەیەک لە بەرد و خۆڵەمێش . .

لەساڵی ۳۷۹۷ دا : وە لەم جارەدا ، هەموو شتێک لەسەر زەوی دەمرێت لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ پێشدەکەوێت تا بجوڵێت بۆ سیستمێکی ئەستێرەی نوێ

سەرچاوە:yahoo

ئا.:ڕۆڤیا محمد ،ڕێژوان جەزا

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام