مایكل رۆبن رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌ردۆغان بوه‌ته‌ قه‌زافی دوه‌م ‌و سیاسه‌ته‌كانیشی ده‌بنه‌ هۆكاری پارچه‌ بونی توركیا.

مایكل رۆبن، تویژەر و كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی ئه‌مه‌ریكی و راوێژكاری پێشوی‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سایتی فوراتنیوز، رایگه‌یاند: پێشبینی‌ ده‌ست پێكردنی ئاڵۆزییه‌كی ماوه‌ درێژ له‌ ناوخۆی توركیا ده‌كات و  هۆكاری ئه‌وه‌ش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌.

ئەو توێژەرە ئەمەریکییە؛ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌ردۆغان زیاتر بكرێن، ئه‌گه‌ری پارچه‌بونی توركیا له‌ ئارادایه‌.

بەوتەی رۆبن :”هه‌مو لایه‌ك گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌زانن و ئاشكرایه‌ كه‌ چه‌ندین حسابی بانكی ئه‌ردۆغان ‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و روسیان، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان و ڤلادیمیر پۆتن، سه‌رۆكی روسیا زانیارییان له‌سه‌ر شوێنی پاره‌كانی ئه‌ردۆغان هه‌بێت”.

وتیشی :”ئیتر ئه‌ردۆغان بۆ جیهان بوه‌ته‌ یارییه‌كی مه‌ترسیدار و وه‌ك موعه‌مه‌ر قه‌زافی دوه‌م وایه‌”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام