تیمێكی‌ ته‌كنیكی‌ سه‌ردانی‌ به‌نداوی‌ فورات له‌ رۆژئاوای رققە ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌كی‌ جدی‌ له‌ سه‌ر روخانی‌ به‌نداوه‌كه‌ نییه‌.

ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات رێگه‌یاندا تیمێكی‌ ته‌كنیكی‌ و ئه‌ندازیاری‌ مانگی‌ سوری‌ عه‌ره‌بی‌ سوریا سه‌ردانی‌ به‌نداوی‌ فورات بكه‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین به‌نداوی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌ و كه‌توه‌ته‌ سه‌ر روباری‌ فورات له‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ رققە و ده‌نگۆی‌ روخاندنی‌ هه‌بو له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا.

ئه‌حمه‌د عه‌لی‌ خه‌ڵه‌ف، ئه‌ندامی‌ تیمه‌كه‌ له‌ دوای‌ سه‌ردانی‌ به‌نداوه‌كه‌ رایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ روخانی‌ به‌نداوه‌كه‌ له‌ ئارادا نییه‌.

وتیشی‌: راسته‌ مه‌ترسی‌ له‌ سه‌ر به‌نداوه‌كه‌ نییه‌ به‌ڵام چه‌كدارانی‌ داعش زۆربه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كانی‌ به‌نداوه‌كه‌یان تاڵان كردوه‌ یان تێكیان شكاندون.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردودا داعش ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوی فوراتی‌ بڵاوكرده‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری‌ روخانی‌ به‌نداوه‌كه‌شدا ژیانی سێ ملیۆن كه‌س ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و (300) گوند و شار و شارۆچكه‌ش ژێر ئاو ده‌كه‌ون.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام