لەقەندیل پیلانێك بۆ تیرۆركردنی‌ موراد قەرەیلان سەركردەی‌ دیاری‌ پارتی كرێكرانی كوردستان پەكەكە پوچەڵكراوەتەوەو چەند كەسێكیش دەستگیركراون، بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پەكەكەش ئاشكراكردووە، “دەوڵەتی‌ توركیا بەردەوام پیلانی‌ لەدژی‌ هەڤاڵانی‌ ئێمە هەبووەو هەیە، بەڵام سەركەوتوو نابن”.

سەرهەد ڤارتۆ، بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ دەرەوەی‌ پەكەكە لەچاوپێكەوتنێكی‌ لەگەڵ هەفتەنامەی ئاوێنە، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی ‌هەوڵی‌ تیرۆركردنی‌ موراد قەرەیلان رایگەیاند “ئەوان هەمیشە ئاگاداری‌‌و زانیاری‌ پێشوەختیان سەبارەت بەو هەوڵ‌‌و پیلانانەی‌ دەوڵەتی‌ توركیا هەیەو بەردەوام ئەم پیلانانەش روبەڕوی‌ شكستبونەتەوە”.

سەرحەد ڤارتۆ راشیگەیاند “ئێمە دەوڵەتی‌ توركیا بەبەرپرسیاری‌ سەرەكی‌ دەزانین، نازانین لایەنی‌ تر رۆڵ‌و هاوكارییان هەبوبێت یان نا”.

بەقسەی ناوبراو خەباتی‌ سەرەكی‌ ئێمە دژ بەدەوڵەتی‌ توركیایە، “ئێمە دەوڵەتی‌ توركیا بەدوژمنی‌ سەرەكی‌ میللەتی‌ كورد دەزانین‌و رێگەنادەین هەوڵەكانیان سەربگرێت”.

موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگەیە، كە باسی سەربازی پەكەكەیەو رۆڵێكی گەورەی هەیە لەشەڕی پەكەكە لەدژی سوپای توركیا، كە بەرپرسەكەی پەكەكە وردەكاری هەوڵی تیرۆركردنەكەی نەخستووەتەڕوو

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام