ئەو پێنج منداڵە ئێزیدییەی کە شەڕڤانان لە سەربازگەیەکی نزیک شاری رققە ئازادیان کردبون، ئەمڕۆ گەیشتنەوە شەنگال.

ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی روسی لەسەر زاری موراد خالتی، چالاکوان و راگەیاندنکاری ئێزدییەوە بڵاوی کردەوە، پێنج منداڵی ئێزیدی کە لە سەربازگەیەکی (بێچوەشێرانی خەلاف) لە نزیک رققە ئازادیان کردبون، ئەمڕۆ گەیشتنەوە کۆمەڵگەی کۆمەڵگەی خانەسوری سەر بە قەزای شەنگال.

ئەو چالاکوانە ئاشکرای کرد؛ سیان لە منداڵەکان کە تەمەنیان (9-16) ساڵە، دانیشتوی گوندی تەل بەنات و دوانەکەی دیکەش دانیشتوی گوندی کۆجۆن، کە لە سێی ئابی ساڵی (2014) چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر و هەزاران کچ و ژنی ئێزیدیان لێ فڕاند و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان لەو گوندە ئەنجامدا.

ئاژانسەکە بڵاوی کردوەتەوە؛ پرۆسەکە بەهەماهەنگی شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و شەڕڤانانی توڕەیی فورات ئەنجامدراوە کە لە سەربازگەیەکی داعش بەناوی (بێچوە شێرانی خەلافەت) تایبەت بە مەشق و راهێنانی منداڵان لە نزیک رققە ئازادکراون و دواتر گواستراونەتەوە بۆ شەنگال.

پێشتریش نوسینگەی کاروباری ئێزیدییە رفێنراوەکان ئازادکردنی پێنج منداڵی لەدەستی چەکدارانی داعش راگەیاندبو.

بەپێی دوا ئاماری نوسینگەکەش تائێستا (3502) هاوڵاتی ئێزیدیی لەژێر دەستی داعشدا ماون کە (1718)یان ژن و منداڵی ساوان ئەوانی دیکەش پیاو و کوڕ و مێردمنداڵن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام