پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا ئاشکرای کرد؛ دراوێكی‌ ئاڵتونی‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ (100) كیلۆ گرامه‌ و نرخه‌كه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ پێنج ملیۆن دۆلارە لە مۆزەخانەی بەرلین دزراوە.

وینفرید وێنزل، وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ به‌رلینی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: شه‌وی‌ رابردو چه‌ند دزێك، له‌ سەعات (3:30) خوله‌ك به‌كاتی‌ ئه‌ڵمانیا، له‌رێگه‌ی‌ یه‌كێك له‌ په‌نجه‌ره‌كانه‌وه‌، چونەتە‌ ناو مۆزه‌خانه‌ی‌ بۆدو دراوێكی‌ ئاڵتونییان دزیوه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ی‌ (100) كیلۆگرامه‌.

وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ به‌رلین رایگەیاند: ئه‌و دراوه‌ی‌ كه‌ دزراوه‌، ئه‌ستورییه‌كه‌ی‌ (1.18) ئینجه‌ و تیره‌كه‌شی‌ (53) سانتیمه‌تره‌، له‌سه‌ر دیوێكی‌ وێنه‌یه‌كی‌ شاژنه‌ ئیلیزابێسی‌ دوه‌م و له‌سه‌ر دیوه‌كه‌ی‌ دیکەی‌ گه‌ڵایه‌كی‌ له‌سه‌ره‌.

پۆلیسی بەرلین زانیاری زیاتری لەسەر روداوەکە ئاشکرا کرد کە؛ دوای‌ گه‌یشتنیان به‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس په‌یژه‌یه‌كیان له‌سه‌ر هێڵێكی‌ ئاسنینی‌ نزیك مۆزه‌خانه‌كه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و دراوه‌ كه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ بۆد له‌ ئه‌ڵمانیا دزراوه‌، به‌های‌ كێشه‌كه‌ی‌ ملیۆنێك دۆلاره‌، به‌ڵام به‌هاكه‌ی‌ له‌ نێو بازاڕی‌ دراودا به‌ چوار ملیۆن و (500) هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده‌ كراوه‌، هاوكات له‌ كتێبی‌ گێنسدا تۆماركراوه‌، چونكه‌ رێژه‌ی‌ (99.9%)ی‌ له‌ ئاڵتونی‌ خام پێكهاتوه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام