جۆزێف ڤۆتیل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا سەردانی كۆبانێ دەكات و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆبۆوە.

دواى چەند رۆژێک، سەردانى جۆزێف ڤۆتیل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا بۆ كۆبانێ و رۆژئاوای كوردستان لەلایەن میدیا جیهانیەکانەوە ئاشکرا كرا، کە بەپێى زانیاریەکان؛ جگە لە كۆبونەوە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەگەڵ ئەو هێزە تایبەتەكەی ئەمەریكاش كوەبوەتەوە كە لەو ناوچەیە جێگیر كراون.

ئەوەش ئاشكرا بوە؛ فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات، شەڕی دژی داعش و پشتیوانی ئەمەریكا بۆ شەڕڤانانیان تاوتوێكردوە.

هاوكات، لەچەند رۆژی رابردودا، ژەنەراڵ جۆزێف ڤۆتێڵ سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ عرفان حەیالی وەزیری بەرگری عێراقدا كۆبوەوە و پشتیوانی واشنتۆنی لە شەڕی دژ بە تیرۆر بۆ عیراق دوپاتكردەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام