جێگری سەرۆكی ئەمەریكا هۆشداری دەداتەوە ئێران و دەڵێت:”پێویستە هەمو جیهان ئەو راستییە بزانێت، كە ئەمەریكا بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی حكومەتی ئیسرائیل دەبێت” .

مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، لە چوارچێوەی كۆنگرەی هاوپەیمانێتی كۆمارییەكانی ئەمەریكا‌ و جولەكەكاندا، كە لە لاس ڤیگاس بەڕێوە دەچێت، باسی لەوە كرد، ئەگەر لە ساڵانی رابردودا ئیدارەی كۆشكی سپی وەك پێویست هاوكاریی ئیسرائیلی نەكردبێت، ئەوا لە پاش هاتنە سەركاری كۆمارییەكان، ئەو پرسە گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەردا هاتوە.

پێنس وتیشی: “سەرۆك دۆناڵد ترەمپ‌ و ئیدارەكەی، بەهەمو شێوەیەك پشتیوانی لە سیاسەتەكانی حكومەتی تەلئەبیب دەكەن، لە سەر ئاستی ناوخۆیی‌ و دەرەكی، بۆیە ئێستا كۆشكی سپی هەڵسەنگاندن بۆ پرسی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەكات لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس”.

جێگری سەرۆكی ئەمەریكا، پێیوایە؛ حكومەتی ئێران رۆڵی خراپ دەگێڕێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بۆیە ئەوە دەخخاتەڕو کە ئەمەریكا بەتوندی هۆشداریی پێداوە‌ و رێگەی نادات كێشە لە وڵاتانی ناوچەكەدا دروست بكات‌ و ببێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایش

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام