ژوری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی هه‌شت رۆژی شه‌ڕی روبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش، روبه‌ری‌ هه‌زار و (664) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ ئازادكراوه‌.

جیهان شێخ ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات رایگه‌یاند؛ له‌ رۆژی‌ (16)ی‌ شوبات تاوه‌كو (23) ی‌ شوبات شه‌ڕڤانان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌ جۆرێك روبه‌ری هه‌زار و (664) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یان له‌ پارێزگاكانی رققه‌ و دێرزور له‌ ده‌ستی‌ چه‌كدارانی‌ داعش ئازادكردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ماوه‌ی هه‌شت رۆژی شه‌ڕدا (139) گوندی‌ گه‌وره‌و بچوك رزگاركراون و (49) تیرۆریستی داعشیش كوژراون، جگه‌ له‌وه‌ش سێ تیرۆریستی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ دیلی كه‌وتونه‌ته‌ ده‌ست شه‌ڕڤانان.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام