بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، ده‌چنه‌ ناو سنوری‌ پارێزگای‌ دێرزور له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ سوریا، ئامانجیش دابڕانی‌ ئه‌و شاره‌یه‌ له‌ شاری‌ ر‌ققه‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رۆیته‌رز له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ كوردی‌ له‌ ناو هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراته‌وه‌ رایگه‌یاندوە‌؛ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌چوارچێوه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ توڕه‌پی‌ فوراتدا بۆ گه‌مارۆدانی‌ شاری‌ رققه‌ له‌ به‌ری‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌، پێشڕه‌وییان به‌ره‌و دێرزوریش كردوه‌و له‌ باكوره‌وه‌ چونه‌ته‌ سنوری‌ پارێزگای‌ دێرزور.

سەرچاوەکە دەڵێت: هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات نزیكه‌ی‌ (15) گوندیان له‌ده‌ستی‌ داعش له‌پارێزگای‌ دێرزور ده‌رهێناوه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كاتی‌ رزگاركردنیان ئاشكرا بكات.

ئامانجی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌و هەڵمەتەو رزگارکردنەوەی ئەو ناوچانە، بڕینی‌ رێگه‌ی‌ گه‌یاندنی‌ هاوكارییه‌ له‌نێوان شاری‌ رققه‌‌و دێرزوردا.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام