ئه‌مریكا یاریمه‌تيیه‌ سه‌ربازییوكانی بۆ شه‌ڕه‌ڤانانی سوریای دیموكرات زیاد كردووه‌ و له‌ چوارچێوه‌شدا تانكی دژه‌ بۆمبی راده‌ستی ئه‌و هێزانه‌ كردووه‌.

به‌ پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز  ته‌ڵاڵ سلۆ وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێی راگه‌یاندوون كه‌ ئه‌مریكا له‌ دوای هاتنی دۆناڵد ترامپ یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ زیاد كردوون و له‌و چوارچێوه‌شدا تانگی  دژه‌ بۆمبێ راده‌ستكردوون، كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌مریكا ئه‌و چه‌كانه‌ ده‌دات به‌و هێزانه‌.

سه‌لۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مریكا كاروانێكی نوێی سه‌ربازی راده‌ستكردوون له‌ ناویاندا تانك و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی گواسنه‌وه‌ی تێدایه‌، كه‌ به‌ر له‌ چوار پێنج رۆژی رابردوودا گه‌شتوون.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشتر پارچه‌ چه‌كی بچوك و پێداویستی ورده‌یان  به‌ده‌ست ده‌گه‌شت، پێشتر به‌و قه‌باره‌ی ئێستا یارمه‌تیان پێنه‌ده‌گه‌شت، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات ئه‌و یارمه‌تیان  سه‌ره‌تایه‌كه‌ و له‌ داهاتوودا ئه‌مریكا زیاتر هاریكاری ده‌نێرێت.

سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ پنتاگۆن ئه‌وه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ كه‌ تانكیان راده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموركات و ئۆپۆزسیۆنی سوریا كردووه‌ بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هیوادارن ئه‌و تانكانه‌ سوودیان هه‌بێت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌ چێنراوه‌كانی رێكخراوی داعش له‌ كاتی پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ رققه‌.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام