راوێژكاری ئەڵمانیاو سەرۆك وەزیرانی سوید نیگەرانی خۆیان لە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا دەربڕی سەبارەت بە رێگریكردن لە گەشتكردن بۆ ئەمەریكا.

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا سەردانی سویدی كرد‌و لەگەڵ  ستیڤان لۆڤفین سەرۆك وەزیرانی سوید كۆبوەوە.

دوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لە شاری ستۆكهۆڵم،  ئەنگێلا مێركڵ سەبارەت بە بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، شەڕی تیرۆر نابێتە پاساوێك بۆ هەنگاوێكی لەوجۆرە كە لەدژی هەندێ وڵاتی دیاریكراو و خەڵكانێكە لە ئاینێكی دیاریكراون.

وتی: ئێمە لەهەوڵی تایبەتداین لەپێناو هێنانەكایەی رونكردنەوەیەكی یاسایی لەبارەی ئەو هاوڵاتیانەی دو رەگەزنامەیان هەیەو لە ئەڵمانیا دەژین.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، ستیڤان لۆڤفین سەرۆك وەزیرانی سوید ئاماژەی بەوەكرد، قەدەغەی گەشتكردن بۆ ئەمەریكا جێی نیگەرانیی قوڵەو ئەنجامی پێچەوانەو نەخوازراوی دەبێت، ئەو بەتەواوەتی لەو بڕوایەدایە كە ناتوانرێت بە هەنگاوێكی لەوجۆرە ئاسایش‌و سەقامگیری بەهێزتر بكرێت.

باسیلەوەكرد، ئەوان نازانن ئەو بڕیارەی ترەمپ چۆن كاری پێدەكرێت. هێشتا نازانن ناوەرۆكی بڕیارەكە چۆنە، بەڵام وا دەردەكەوێت هاوڵاتیانی سویدیش كاریگەرییان بكەوێتەسەر، ئەوەش بەتەواوەتی قبوڵنەكراوە.

داوای كرد، وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەیەكەوە رایبگەیەنن كە ئەو هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ رێگایەكی راست نییە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام