پەرلەمانی بەریتانیا ئامادەكاری دەكات تاوتوێكردنی پرسی سەردانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بۆ وڵاتەكەی.

ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویكردەوە، بڕیارە رۆژی (20)ی شوبات، پەرلەمانی بەریتانیا كۆبونەوەیەك بكەن بۆ تاوتوێكردنی یاداشتێك كە (ملیۆنێك‌و 600) هەزار كەسەوە لە دانیشتوانی بەریتانیا ئیمزا كراوە.

یاداشتەكە داوا لە پەرلەمان دەكات رێگری بكات لە سەردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەریتانیا، ئەمەش بەهۆی ئەو بڕیارەی كە ترەمپ دەریكردوە‌و تێیدا گەشتكردنی بۆ ئەمەریكا لە خەڵكی (7) وڵات قەدەغەكردوە.

بەپێی یاساكانی بەریتانیا، حكومەت وەڵامی سەرجەم ئەو بانگەوازو یاداشتانە دەداتەوە كە لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشكەش دەكرێن، بەو مەرجەی (10 هەزار) كەس ئیمزایان كردبێت، ئەگەر زیاتر لە (100 هەزار) ئیمزا كۆبكرێتەوە، ئەوا پێشنیارو بانگەوازەكە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت بۆ تاوتوێكردنی.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام