لەماوەی ۲٤سزانـاشـێخ مـحـمـداڵی ڕابردودا کاتیک کورد بو بەحکومەت بڕیاری دا کە گشت کیشەو گرفتی هاوڵاتیان چارەسەر بکات یەک لەو گرفتانە کیشەی کارەبا بوو کەتا ئیستا چاک نەبوە بەڵکو خراپتر دەبیت ڕۆژ بەڕۆژ ئیمە لەهەریمیکدا دەژین چەندین سەرچاوەی سروشتی تیدایە کە ئەگەر پلان و بەرنامەی گونجاو هه بیت دەتونی کیشەکان بە سادەیی چارەسەر بکەیت لەکوردستاندا چەندین سەرچاوە هەیە بۆ پەیدا کردنی ووزەی کارەبا وەک ئاو یان ووزەی خۆر یان خیرایی با یان گازی سروشتی سەبارەت بەئاو سێ بەنداوی گەورەمان هەیە وەک بەنداوی دوکان دەربەندی خان و بیخمە وەئەگەر لەم چەند ساڵەی دواتر کە حکومەت بوجەیەکی زەبەلاحی لەبەغداوە بۆدەهات چەند بەنداویکی تری هاوشیوەی دوکان دروست بکات ئەوکات دوسودی دەبوو بۆ بەرهەمهینانی کارەباو پڕۆژەی کشتوکاڵی ووزەی خۆر دەتوانرا لە گەرمیان پشت بەو سەرچاوە ببەسترایە ووزەی با دەتوانرا لە چەند ناوجەیەکی کوردستان سود لە با وەربگیرایە وەک سلیمانی و دەوروبەری گازی سروشتی لەکوردستان گازیکی سروشتی زۆری هەیە کە دەتوانریت پشتی پئ ببەستریت بۆبەرهەم هینانی وزەی کارەبا وەک گازی سروشتی چەمجەماڵ و گازی سروشتی باینجان کە چەند ساڵیکە ئامادەیە بۆ بەرهەم هێنان بەڵام ڕاگیراوە چونکە حکومەت کۆمپانیاکانی سنوری پاریزگای سلیمانی پشت گوێ خستوە و کارەکانی ڕاگرتون سەرچاوەیکی تر بۆبەرهەم هێنانی کارەبا هەیە ئەویش بەڕیسایکلین دەکریت لەڕێی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی هاوڵاتیان دیارە حکومەت ئەمانەی پێ پەسەند نەبوە بۆیە کێشەکە بەردەوامە ئەگەر ویست هەبوایە لەسەر چارە سەرکردنی ئەم گرفتە دەتوانرا چارەسەر بکرایە بەڵام بۆ مەرامی سیاسی ئەم کێشانە بەردەوامە چارەسەرە خیرایەکانی کێشە ی کارەبا

۱ـ بڕینی کارەبای سەرجەم کارگە زەبەلاحەکان کە ۲٤کاتژمیر ڕۆژانە کارەبایان پێ دەدریت و کاتیک باسیش دیتە سەر باس دەڵین کارەبا بۆهاوڵاتیانە کەڕۆژانە تەنها دوسەعاتیان پێ دەدریت

۲ ـ پڕۆژەکانی نیشتەجێ بون کەکارەبایان ۳فەیسە زۆرترین کارەبا بەکاردەهینن پیچەوانەی هاوڵاتیانی گەڕەکەکان چارەسەرە دورەکان

۳ ـ دابەش کردنی سوتەمەنی بەهاوڵاتیان

چارەسەرە بنەڕەتیەکان بۆئەوەی کێشەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ بکریت دەتوانریت بەگازی سروشتی ئەم کێشانە جارە سەربکات ئەویش بەڕاکیشانی بۆری گازی سروشتیە بۆ ماڵەکان و پڕۆژەکان هاوشیوەی ئیێران و تورکیا ئەوکاتە هاوڵاتیان بۆ گەرم کردنەوەی خۆیان و هەروەها بۆ ئاو گەرم کردن پشت بەم گازەسروشتیە دەبەستن و پیویستان بەوزەی کارەبا نابیت بۆ گەرم کردن هەرواحکومەت داهاتیکی لەم پڕۆژە دەست دەکەوێت ئەم پڕۆژە بۆتەواوی کوردستانە نەک تەنها پاریزگایەک بەڵام ئیستا دەیانەویت بۆچاک کردنی گرفتی کارەبا تەنها کارەبای پاریزگایەک کەم بکەنەوەو لەپاریزگاکەش کارەبای هاوڵاتیان کەم بکەنەوە بەڵام ئەم بەرنامەیە بەپرسان ناگریتەوە چونکە ئەو بڕە ئەمپیرەی کە دەست نیشان کراوە بەشی پاسەوانی بەرپرسەکان ناکات چونکە زۆربەی بەرپرسان محاویلەی تایبەت بەخۆیان هەیە ئەگەر بۆگرفت نەبیت کەس ناتوانیت نزیک ببیتەوە لەو محاویلانە من پیم سەیرە هەرکەس پۆستیکی هەیە لەحکومەت لێدوان دەدات کە تەواوی بەشداربوانی کارەبا ی پاریزگای سلێمانی کەم دەکەینەوە لەڕاستیشدا وانیە بەداخەوە بۆیە پیویستە لەم هەمو قەیران و نەهامەتییەی خەڵکی سلیمانیدا دەست بۆ ئەو پرسە نە بریت و چی تر قسەی لەسەر نەکریت چونکە ئەگەر گووڵ نین دڕکیش مەبـن .

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام