( دیموکراسییەت چانسی ئەوەت دەداتێ، ببیتە کۆیلەی ئەو کەسەی بۆ خۆت ھەڵیدەبژێریت) کاڕڵ کراوس

کردەیەکی ئاساییە نەک ھەر ئەدۆنیس-ێکی گەورەکراو، بەڵکو ھەر بابایەک، ئەگەر نەناسراو و کردە نادیار و کەم فەرھەنگ و خاوەنی ھیچ بەرھەم و عیلم و عیرفانێکی بەرچاویش نەبێت، لیژنەیەکی ھەواداری لەبەر ھەر ھۆکار و مەسەلەیەک خەڵاتی پێببەخشن. ئەگەر بەخشینی ئەو خەڵاتەش بۆ خۆی ببێتە مایەی سەیر و سەمەرەیی، وەک بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی ساڵی ٢٠١٦بە “پۆپ دیلان”ی سترانبێژ و گیتارژەن. باشە کەحاڵ و مەسەلە وایە، ئەدی بۆ بەخشینی خەڵاتی ئاشتی”ئیریش ماریا ریمارک” لەبەرواری ١٩ فێبرایری٢٠١٦ بە ئەدۆنیس، ھەر پێشوەخت و پێش بەخشینەکەیی و دواتریش زۆرترین مشت و مڕ و ناڕەزایی لێکەوتەوە؟ ھەر لە لێکۆڵەر و نووسەر “نافید کرمانی”یەوە کەپێشتر ئەو خەڵاتەی پێبەخشرابوو، ناقایل بوونی خۆی بەخوێندنەوەی وتارێک لەمەراسیمی وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئەدۆنیس-دا ڕاگەیاند و تا کار گەیشتە وەرگێڕی سەرجەم بەرھەمەکانی ئەدۆنیس بۆ ئەڵمانی، “شتیڤان ڤایدنەر” سەبارەت بە ئەدۆنیس-ێک کەساڵانێکی لەتەمەنی خۆی بۆ وەرگێڕانی کارەکانی تەرخانکردووە، بڵێت: “پێم وا نییە ئەدۆنیس بگاتە ئاست وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی، چونکە ئەو ھەڵوێستەکانی ناسراوە بەوروژاندنی…”*
لەلایەکی ترەوەو ھەر لەسەرەتاوە خاتوو “جۆزیبینا ماریا نیکولینی” سەرۆک شارەوانی دوورگەی “لامبیدۆزا” ئامادەنەبوونی خۆی دەربڕی، بەوەرنەگرتنی ئەو خەڵاتەی ھاوکات بەویش دەدرێت، ئەگەر لەتەک ئەدۆنیس-دا بێت. ئەمە جگە لەو ھەموو وتار و نوسین و دژایەتی و ڕێگریانەی کەھۆکارە سەرەکییەکەی بەدەر لەھەموو شتێکی دیکە، لە نامەکەی ئەدۆنیس-وە بۆ سەرۆکی سوریا سەرچاوەی گرتبوو.**
ئەدۆنیس پێش ئەوەی لەبەرواری ٢٨یئۆگستۆس-ی٢٠١١دا خەڵاتی گۆتە-ی پێبەخشرێت، بەپەلەپروزآ و لەنامەیەکی کالڕ و کرچی خاڵیی لەو بەھایانەی کەخۆی ساڵانێک باسی لێوەکردبوو، بەمەبەستی قۆزتنەوەی ھەلەکەو سواربوونی شەپۆلەکان و زیادبوونی شوھرەت و سەرکەوتن بەپێپلیکانەکانی خەڵاتە جۆراو جۆرەکاندا، ھات و خۆی تێکەلڕ بەدنیای گەمە سامناکەکان کرد.
ئیدی ئەو پیاوەی کەسانێک دەمیان لەحزوریدا تەتەڵەی دەکردو بەشەوق و تاسەو جدییەتەوە گوێبیستی ھۆنراوەکانی دەبوون. نازانم چی بەو کەسانە دەڵێن؟ لەئێستادا بەکەمێک تەوس و جار جارە بزەو گاڵتەجاڕییەوە نامەکەی ئەدۆنیس دەخوێننەوە!
نامەکەی “ئەدۆنیس” بەسەیدولڕەئیس دەست پێدەکات و بەحیکایەتی دیموکراسییەت بۆ سەرۆک داخڵ بەنامەکەی دەبێت و دەڵێت:
“دیموکراسییەت لەسوریادا، تەنھا پاش خەباتێکی درێژخایەن دێتەدی، بەپێی شەرت و شەرایت و پرەنسیپگەلێک، دەبێت دابمەزرێت..ئەمەش ھەر لەمڕۆوە، نەک لەسبەینێوە”
لەکاتێکدا وەک کاڕڵ کراوس دەڵێت:
“دیموکراسییەت چانسی ئەوەت دەداتآ ببیتە کۆیلەی ئەو کەسەی بۆ خۆت ھەڵیدەبژێریت” و ئەمە لەلایەکەوەو لەلایەکی دیکەشەوە ئەگەر دیموکراسییەت چارەسەر و شتێکی باشیش بێت، ئەدۆنیس لەکەیداو بۆ کێی باس دەکات ؟!
لەبەشی ٢-ی نامەکەیدا داوا لەسەرۆکی “بەقەولی خۆی ھەڵبژێردراوی “سوریا دەکات، ھەر لەسەرەتاوە بەر بەناڕەزایی خەڵک بگرێت، ئەویش بەوەی کۆمەڵگە لەڕووی کلتووری و سیاسییەوە لەزەمەنی ئاسمانی و ئیلاھییەوە بھێنێتەوە بۆ زەمەن و زەمینی مرۆڤانە. ئەمە لەکاتێکدا جەنگ و ئاشوب و ململانێی خوێناویی و ڕاپەڕین و ناڕەزایەتی و ئیعتیسامەکان، لەسەر زەمین و لەزەمەنی مرۆڤانەدا ڕوودەدەن! ئەو سەرۆکەی ئەویش موخاتەبەی دەکات، دواجار خوێندکارێکی مەدرەسەکەی میشێل عەفلەق-ەو باوەڕی بەئایدۆلۆژیایەکی ئیمانیی ھەیە، نەک ئیمانێکی لاھوتی و ئیلاھی و ئاسمانی، ھەر بۆیە لەکتێبی”فی سبیل البعپ”دا “عەفلەق”دەڵێت:
( ئێمە دەمانەوێت ئەوانەی ئێمەیان قبووڵەو کاریش دەکەنە سەر ئەوانەی تر، تەنھا بەبیستنی دەنگمان و تەماشاکردنی جووڵە ئاساییەکان و ھەڵسوکەوتی ڕۆژانەمان بکەونەگەڕ. دەمانەوێت بزانین کێن ئەوانەی بەغەریزە وەدوومان دەکەون…بەبآ ئەوەی پێویستمان بەبەڵگە ھێنانەوەو زانست و سەلماندن و ژمارەکان بێت…).
چۆن دەبێت، ئەدۆنیس-ێکی دەرچووی فەلسەفەو تەماشاچی دوو سەدە، لەوە حاڵی نەبووبێت، سەرۆک تەنھا پێویستی بەوەلائی کوێرانەو ئیمانی ئایدۆلۆژی و کەسە گەوجەکانە و وەک خودی میشێل عەفلەق ئاماژەی پێداوە:
“ئیمان پێش مەعریفەیە”، واتە ئیمان بەعروبەو بەعسیزم، نەک ئیمانی ئاسمانی و لاھوتی.
لەھەمان بەشدا ئەدۆنیس ئاماژە بەوە دەکات، ھەر لەسەرەتاکانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە بیرمەند و شاعیرانێکی عەرەب ھەبوون، ویستویانە بەتەواویی ئایین و دەوڵەت لێک جوودا بکەنەوە؟!
لەبەشی ٣-دا پاش ئەوەی سەیدولڕەئیس دووبارە دەکاتەوە، دەڵێت:
( دامەزراندنی دیموکراسییەت بەجیاکردنەوەی تەواوی نێوان ھەموو شتێکی ئایینی لەلایەک و لەلایەکی تریش ھەموو شتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان دەبێت… ئەمەش ئەوە بوو”حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتیراکی” نەیکرد، وەک چاوەڕوان دەکرا لێی…).
دیارە ئەدۆنیس چاوەڕێی زۆر شتی ئیجابیی لە حزبەکەی سەرۆک کردووەو لەمیانی نامەکەیدا دەگەیتە ئەو ڕاستییەی ھێشتاکە ھەر بەتەمایە.
ماوەتەوە بڵێین، بەر لەوەی ئەدۆنیس خەڵاتەکەی وەربگرێت، بەر لەدوو ھەفتە، گۆڤاری “دێر شبێگلڕ” چاوپێکەوتنێکی لەگەلڕ سازکردو ئەنجامدەری دیالۆگەکە توانی ئەدۆنیس لەگۆشەیەکی کوشندە-دا تەنگەتاو بکات، کاتێک بەئەدۆنیس-ی گوت:
( بەڵام تۆ پاش ڕاپەڕینی گەلانی سوریا، بەچەند مانگێک، نامەت بۆ ئەسەدد ناردووەو بەشکۆمەندیی و ڕێزەوە وەسفی دەکەیت کەئەو سەرۆکی ھەڵبژێردراوی وڵات و گەلە، تۆ ئەو شەرعییەتەی پێدەبەخشیت کەشایانی نییە).

سەرچاوەکان
*http://www.aljazeera.net/news/cultureandart/٢٠١٥/٩/ %٨A%D٨%A٩
**http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=٢٦٣٢٠٥

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام