د.كامەران مەنتك باس  لەوەدەكات، مەترسی قوڵبوونەوەی شەڕێكی سەختی ناوخۆی هەیە. پێشیوایە كۆمەڵگەی كوردی نەزۆك نیە، یەك كەسی هەبێت بۆ سەرۆكایەتی كردنی،  راشیدەگەیەنێت ” پێنج حزبەكە وەك یەكن”.

د.كامەران مەنتك  مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز وتی:” تائێستا بەفەرمی باسی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم نەكراوە، بۆیە ئەوە لەمیدیاكان باس دەكرێت بەفەرمی نیە و باسنەكردنی پۆستی سەرۆكی هەرێم لەئێستادا نەبوونی ڕووی رووبەرووبونەوەیە لەلایەن حزبەكانی باشوری كوردستان”.

مەنتك وتیشی: ناكرێت ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم تەنها لەسەر لایەنێك بشكێنرێتەوە، چونكە ئەو كێشەیە كەمتەرخەمی هەموو حزبەكانی پێوەیە و پەرلەمان دەبوایە ساڵێك لەمەوبەر ئەو كێشەیە یەكلای بكاتەوە”.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ باسی لەوەشكرد، ئەو شەڕە قوڵایەكی مەترسیداری هەیە  و ناوچەكە بەرامبەر گۆڕانكاری وەستاوە و مەترسی قوڵبوونەوەی شەڕێكی سەختی ناوخۆی هەیە. هەروەها وتی:” كۆمەڵگەی كوردی نەزۆك نیە  یەك كەسی هەبێت بۆ سەرۆكایەتی كردنی، بۆیە خەڵكی زۆر باش هەیە و مەسعود بارزانی نەیتوانیوە بەرامبەر كێشەكان ڕۆڵێكی باش ببینێت و قەیرانەكانی پێ چارەسەرنەكراوە”.

مەنتك راشیگەیاند:” خەڵك تێروانینی بۆ پێنج حزبەكە وەك یەكە و ئەوان لەیەك ئاستدان”.

رونیشی كردەوە “بارزانی دەرفەتی میًَژووی خۆی وەرگرت و پێویست ناكات ماوەكەی بۆ درێژبكرێتەوە، ئەگەر كەسێك بێت زیاتر تەوافقی نیشتمانی لەسەربێت باشترە” .

ڕۆژنیوز – هانا ئازاد

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام