خەشیار دیهمی، نوسەر و وەرگێڕ لە بواری فەلسەفەدا لەناوخۆی ئێران، ڕاستەوخۆ نامەیەکی کورت بۆ عەلی خامنەی ڕابەری ئێران دەنێرێت و دەنوسێت نابێت هیوای ٧٠ملیۆن کەس بە هۆی لوتبەرزی و کینەی تۆوە ببێتە قوربانی.

خەشیار دیهمی،ڕۆشنبیرێکی لیبڕاڵی ناوخۆی ئێرانە، لە نامەکەیدا هاتوە”تا ئێستا قسەم لەسەر نۆکەرانت و بەکرێ گیراوانت کردووە، بڕوات وایە کە ناتوانم ڕاستەوخۆ قسە لەسەر تۆ بکەم بەڵام بێجات کرد، ئەوە قسە لەسەر تۆ دەکەم وئیتر ناتوانم بینەری بەدبەختی خەڵک بم بەهۆی هەواو هەوەسی تۆوە”.

خەشیار نوسیویشیەتی”من ئیتر ناتوانم بەرگەی درۆ و دەردە دڵ بگرم، ئەگەر تۆ کار بە یاسا دەکەیت ئەوا من تۆ بانگ دەکەم بۆ لێپرسینەوە، ئەگەر پیاوی مەیدانی وەرە ئەگەریش نا ئەوا بە کرێگیراوانت بنێرە با بێن لە ماڵەکەمدا دەستگیرم بکەن، هەرچەند من بەساڵاچووم و بەرگەی زیندان ناگرم، بەڵام مرۆڤ دەبێت گوفتار و کرداری یەکێک بێت”.

ئەو نوسەرە ٦٠ ساڵە لە کۆتایی نامەکەیدا نوسیویەتی”ئەگەر وەڵامم نادەیتەوە ئەوا من ناونیشانم ئاشکرایە و چاوەڕێی بە کرێ گیراوانتم”.

خەشیار پێشتریش نامەیەکی توندی بۆ بۆ سادق لاریجانی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران ناردبوو بۆی نووسیبوو”تۆ هاوڵاتیان تۆمەتبار دەکەیت، خۆت تۆمەتباریت بە چەندەها جۆری گەندەڵی، تۆ هاتویت قسەی گەورەمان پێدەفرۆشیتەوە، بەڵام لە مێژوودا چەندینی وەک تۆمان بینی سەر ئەنجامەکەیان چی بوو”.

تایبەتمەندییەکان: هەمەڕەنگ

زیادکردنی وەڵام