“ئەمساڵ زیاتر لە 3 هەزارو 400 سەربازی توركیا كوژراون” ئەمە بەپێی ئاماری فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە).

موراد قەرەیلان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە شەڕو پێكدادانەكانی ئەمساڵی گەریلاكانی (پەكەكە)و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەسە) لەگەڵ سوپای توركیا (سێ‌ هەزارو 404) پۆلیس‌و سەربازی توركیا كوژراون.

وتی: لەبەرامبەردا (585) گەریلای (پەكەكە)‌و (300) شەڕڤان شەهیدبون.

سوپای توركیا لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵەوە تائێستا (323) ئۆپەراسیپۆنی وشكانی‌و (406) هێرشی ئاسمانی بە فڕۆكەی جەنگی‌و (88) هێرش بە هەلیكۆپتەرو (493) هێرشی لەڕێگەی تۆپخانەكانیانەوە لەدژی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی (پەكەكە)دان ئەنجامداوە.

لەبەرامبەردا گەریلاكانی (پەكەكە) توانیویانە (166) زرێپۆش تێكبشكێنن‌و (3) هەلیكۆپتەر لەجۆری “كۆبرا”و فڕۆكەیەكی جۆری “ئێف 16” بخەنە خوارەوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام