دو سیاسه‌تمه‌داری دیکەی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌ركرا و ده‌ست به‌سه‌ر ئیداره‌ی شاره‌وانیه‌كدا گیرا.

فورات نیوز، بڵاوی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دادگای ئامه‌د به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له‌ رێكخراوی تیرۆرستیدا بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ سه‌یدی فورات، جێگری هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌ دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په‌)، ده‌ركرد و پاشان گواسترایه‌وه‌ بۆ زیندان.

ئاشكرای كردوە کە به‌هه‌مان شێوه‌ ئێواره‌ی رۆژی رابردو دوای دو ڕۆژ له‌ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئایسه‌ل توغلوك، جێگری هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)یدا و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.

له‌لایه‌كی دیکەوە دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكانی قه‌زای كەرەچۆبانی سه‌ر به‌پارێزگای ئه‌رزروم، له ‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه‌ له‌كار دور خرایه‌وه‌ و قایمقامی ئه‌و قه‌زایه‌ به‌هێزێكی پۆلیسه‌وه‌ چوه‌ ناو بینای شاره‌وانیه‌كه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر ئیداره‌ی شاره‌وانییه‌كه‌دا گرت.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام