– ئەوەی ویکیلیکس ئاشکرایکرد، تەواو مانای وڵاتفرۆشییە، بێدەنگیی لێی ، بەشدارییە لە وڵاتفرۆشیی!.
– نەریتی وڵاتفرۆشی لە ناو هەموو گەلانی جیهاندا، نەریتێکی قێزەوەنە، بێزراوە ، تاوانی مەزنە ، خیانەتی مەزنە.
– بێشکچی دەڵێت: لە ئەفەریقیای ناوەراست، ئارکیلۆجیستێک (شوێنەوارناسێک) دەست بۆ ئاسەوارێکی ئەوێ دەبات ، دانیشتوانەکەی لە دژی دەوەستنەوە، رێگەی پێدەگرن، کەچی بەداخەوە لە کوردستاندا ، کوردان بۆ خۆیان ئاسەواری وڵاتەکەیان دەدەن بە داگیرکەرانی کوردستان..ئەمە جگە لە وڵاتفرۆشی هیچی دیکە نییە.
– هەمەجیەت و خیانەت و ولاتفرۆشی کاتێ دەستیپێکرد بە ئاشکرا کە هەموو مقەدەراتی ئەو ولاتە لەلایەن دەسەڵاتدرانەوە ئاودیوکرا.
– وڵاتفرۆشی کاتێ دەستپێکرد، کە دەیەها سەربازگەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا جێگەی کرایەوە ، ئێستا رووبەرێکی فرەوان لە باشوری کوردستان داگیر دەکات.
– زۆر باسی ئاڵا کرا ، کە پیرۆزە ، دەرکەوت پیرۆزی ئالا بۆ ئەو وڵاتفرۆشانە تەنها بۆ ئەوەیە تا لە ژێریدا، شەرعیەت بدەن بە وڵاتفرۆشی.
– زۆر باس لە پیرۆزی پێشمەرگە کرا ، شەهید بوو و بریندار بوو ، ئێستاش لە قوربانی بەردەوامە ، بۆ خاکێکە ، وا لە فرۆشتن و بازاری خیانەتدا سەودا و مامەڵەی پێدەکرێت.. پێشمەرگە ئەگەر دوای ئاشکرابوونی ئەو ولاتفرۆشییە بە بەڵگەوە ، قوربانی بدات ، دەبێت بزانێت بەرگری لە ولات ناکات ، بەڵکو بەرگری لە وڵاتفرۆشان دەکات.
-هەر هێزێکی سیاسی ، دەرەوەی پارتی ، بێ دەنگ بێت و خۆی لەو وڵاتفرۆشییە بەڵگەدارە نەبان بکات ، بەشدارە لەو وڵاتفرۆشییە، پاساو هێنانەوە دادی نادات.
– ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستان پێش ئەندام پەرلەمانەکانی فراکسیۆنە کوردییەکانی بەغدا ، دەبێت هەرچی زووە لە دادگایی نێودەولەتی ، دادگایی فیدراڵی ، وڵاتفرۆشان بدەنە دادگ، گرێ بەستی ٥٠ ساڵە هەڵبوەشێننەوە و بۆ رای گشتی ناوەرۆکە شەرمهێنەکەی ئاشکرا بکەن.
– هەر کەسێک ، لە رۆشەنبیران ، هونەرمەندان ، سیاسەتوانان ، مووچەخۆران ، کاسبکاران ، هەر تاکێکی ئەم وڵاتە ، بەتایبەتی پارتییەکان، ئەو وڵاتفرۆشییە مەحکوم و نەفرەتی لێ نەکات ، بەشدارە لەو خیانەتە و مورتەزەقەییە.وڵات هی گاڵتە پێکردن و فرۆشتن نییە .
دەبێت هەموو بەیەک دەنگ بڵێین: بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ولاتفرۆشان، بەڵێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێ بەستی شەرمی ٥٠ ساڵە لەگەڵ داگیرکاری تورک ، بەڵێ بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەری تورک لە باشوری کوردستان.

ڤیدیۆیەک لە کۆمێنتەکان دادەنێم ، سەیر بکەن ، چۆن پرۆژەیەکی جۆن مەکین فەشەلی پێدەهێنرێت لەلایەن نەیتیڤەکانەوە ، لەسەر فرۆشتنی خاکێک کە هی خۆیانە، سەیر بکەن چۆن راودوویی جۆن مەکین دەنێن ، دیارە جۆن مەکین یەکێکە لە دەسەڵاتدارەکانی ئەمەریکا ، کۆنگرێسمانێکی بە هێزی کۆمارییەکانە. مەبەست لە نیشاندانی ئەم ڤیدیۆیە تەنها بۆ زانینە کە چۆن خەڵکی بە ئاگا و هۆشیار ، داکۆکی لە پارچە ئەرزێکی وڵاتەکەی دەکات ، کەچی ئیمە وا ولات بەتەواوی دەفرۆشرێت ، کەس دەنگ ناکات؟!. رەنگە کەسانێک هەبن لە پشتیوانانی ئەو وڵاتفرۆشانە ئەوەندە لوت بەرز بن ، خۆیان نە گۆڕنەوە بە وڵاتپارێزیکی نەیتیڤەکان ، بە دواکەوتوویان دابنین!. ئەوانە جگە لە نەژادپەرست و فاشی مورتەزەقە هیچی دیکە نین.

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام