قەیسری گۆرانی عەرەبی كازم ساهیر لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا چەندین نهێنی ژیانی ئاشكرا دەكات.
كازم ساهیر لە پرۆگرامی (خلیها علینا) ئاماژە بە ڕووداوێك دەكات كە لە تەمەنی 16 ساڵیدا بەسەری هاتووە و هەرگیز لە یادی ناكات، ئەویش كاتێك خاوەنی خانوو هاتۆتە سەریان لە گەڕەكەكەدا هاواری كردووە كە خاووەكە چۆڵ بكەن و بچنە دەرەوە.
ساهیر دەڵێت ” لەو كاتەدا خەمێكم لە چاوی دایكمدا بینی هەتا لە ژیاندا بم ئەو ڕووداوەم لەیاد ناچێت و زۆر كاریگەری لەسەر دروست كردوم”.
ئەم ڕووداوە وای لە كازم كردووە كە هەوڵ بدات لە هەموو وڵاتێكدا خانووی هەبێت، تەنانەت زۆر دڵگران دەبێت بەوەی كەسێك لە خێزانەكەیدا خاوەنی خانووی خۆی نەبێت.
تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام