لە پۆستێكی نوێدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، مەلا عەلی كەڵەك كە خۆی بە پزیشكی ئاینی دەناسێنێت، رایدەگەیەنێت، چارەسەری ئەو كچانە دەكەم كە شویان نەكردووە.
لەو پۆستەیدا كە ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیجەكەی خۆی بڵاویكردوەتەوە دەڵێت: “ئەو كچانەی كەناتوانن شوبكەن یان شویان نەكردووە دەڵێن سیحرمان لێكراوە، مەرج نیە سیحر بێت”.
دەشنووسێت: “ئامۆژگاریان دەكەم بابچن پێنج كاتژمێر گوێ لە قورئانی پیرۆز بگرن ئەگەر دەست و پەنجەیان بەم جۆرەی لێ هات كە لە وێنەكەدا دانراوە، ئەمە سیحریان لێ كراوە، باسەردانمان بكەن بەبێ بەرامبەر چارسەریان دەكەین”.
تایبەتمەندییەکان: کۆمەڵایەتی

زیادکردنی وەڵام