پارتی دەیەوێت بەم کارانە خۆی بهێڵێتەوە ئازایەتی نیشانی خەڵک بدات ! لەکاتێکدا ئازایەتی ئەوەنیە بۆمانەوەی کەسێک شەر بەخەڵک بفرۆشیت ، بەڵکو ئازایەتی ئەوە بوو لەشنگال و مخمور بنوێنرایە، ئەگەر پەکەکە بەرگری نەکردایە لەمەخمور و هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان پاڵپشتی هێزەکانی پەکەکەی نەکردبا لە مخمور بۆشکاندنی داعش ئەوا بەتەمای بۆکسوەشێنەکان بۆکورسی دەسەڵات ، ئەمرۆ شتێک نەدەما بەناوی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت  ، ئەگەر ئەوانەی دەیانەوێت لەپەرلەمان بە شەرەمست خۆیان بکەن بەپاڵەوان ، دەیانتوانی لەبەرەکانی جەنگ ئەوەیان بکردایە . 

   پارتی هەمیشە کاتێک لەهەر پرۆسەیەک شکستی هێنابێت ، ترسی لەسەر بوبێت پەنای بۆکاری ترسنۆکانە بردوە ، دواجاریش دەڵێت پارتی بەریە لەم کارە ، هەر لە پەلاماردانی بارەگاکانی یەکگرتوو لەدەهۆک و سوتاندنی و کوژرانی ئەندامێکی سەرکردایەتی ئەوحیزبە ، هەرواها تەقەکردنی لەخەڵکی خۆپیشاندەر لە 17/ی شوبات و سوتانی بارەگاکانی گۆران لەتەواوی سنوری زەرد ، جوڵاندنی هێزی زێرەڤانی بۆسەرگردی زەرگەتە ، دواجاریش پەلاماردانی پەرلەمانتار علی حمەساڵح ئەگەر ئەوە پلانی دارێژراو نەبێت ئەبێ چیبێت ؟
 
ئەگەر ئەوکارەنەی دەکرێت ، پارتی و سەرکردایەتی پارتی ئاگادارنین ، رێک لەماڵێک دەچێت کە تەواوی ئەندامانی ماڵەوەی رێز لە هیچ بەهایەکی ماڵەکەی ناگرن ، بێسەرو بەر و شیرازەی تێک چوە ، بەڵام باوەرناکرێت کادرانی پارتی ئەوەندە ئازاو بوێربن لەدەرەوەی پەیرەو پرۆگرامی پارتی بتوانن هیچ کارێک بکەن ، بەتایبەتیش پەرلەمانتار ، کە هەر جوڵەیەکی تەعبیرە لەسیاسەتی حیزبەکەی خۆی . ئەگەر پارتی راستدەکات ئەوکارەی لەپەرلەمان کرا تەعبیر نیە لەسیاسەتی پارتی ئەوا دەتوانێت سەحبی سیقەیان لێبکات و دەریانکات لە پەرلەمان ئەوکات دەردەکەوێت پارتی راستدەکات کە ئاگادار نەبوە ، ئەگەر نا پلانێکی دارێژراوە .
 
 بەڵام ئەوکارەی ئەورۆژەی پەرلەمانتارانی پارتی کردیان لەپەرلەمان بەرامبەر بەپەرلەمانتار علی حمەساڵح ، پەلاماردان بوو بۆسەربزوتنەوەی گۆران ، بۆئەوەی پارتی بەمکارەی دەیەوێت چەند ئامانجێک بپێکێت ، بەرلەداناوەوەی سەرۆکی هەرێم ، لەوانە دەیەوێت ئەوسازانە پەک بخات لەسەردەستور ، بۆ هەموار کردنەوەی ئەم خولەش دەستور وەک خۆی بهێلێتەوە ، مەسەلەی چەکسازی و دابەشکردنی پۆستەکانی هەڵوەشێنێتەوە ، چونکە تەواوی ئەمانە زەربەیەکی گەورەیە لە سەرپارتی .
 
 هەروەها پارتی بەم کارەی جارێکیتر ئەوەی سەلماند کە ئامادەنیە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەرو پێشەوە هەنگاو بنێت و چاوی لەدەستاودەستکردنی دەسەڵات نیە بۆلایەنەکانیتر ، هەموو ئەم قسانەی لەسەر مەسەلەی مەسەلەی دیموکراسی و ئازادی دەیکات ، جگەلە قسەی بەردەم کامیرا و ناشیرینکردنی پرۆسەکە هیچیترنیە ، بەڵکو دەیەوێت بەردەوام لە جوغزی خۆیان بخولێنەوە ، هەنگاوێک پرۆسەکە بەروپێشەوە نەروات 
 
کاتێک بارزانی هەڵبژێردرا ، هەر گرفتێک هەبوایە دەیان وت لەسەدا 70 شەرعیەتی لەخەڵک وەرگرتوە ، بەڵام ئەم شەرعیەتە لە 2013 پوچەڵ بویەوە ، پرسیار ئەوەیە کاتێک بارزانی پێی وایە بەدەنگی راستوخۆی خەڵک هەڵبژێردراوە ، لە رەشنوسی دەستورەکەش سەرۆکایەتیە ، چۆن چاوی لە پەرلەمانە ماوەکەی بۆدرێژبکاتەوە ؟ وە پەرلەمانیش چۆن رێگەدەدات ماوەکەی بۆدرێژکاتەوە ؟ لەکاتێکدا پارتی قبوڵی نیە دەستور هەمواربکرێتەوە .
 
ئەگەر لایەنەکان قبوڵی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بن لەناو پەرلەمان ، بەتایبەتیش ئەولایەنانەی بەر لە 2009 دەستورینان نوسیوەتەوە دەنگیان پێداوە لەپەرلەمان ، چونکە ئەوە دژی هەموو بەهایەکی خۆیانە کە خۆیان لەسەری رێکەوتون ، سەرۆکی هەرێمیان لە رێگای راسەوخۆوە هەڵبژارد و ئەمرۆش لەناو پەرلەمان ماوەکەی بۆدرێژکەنەوە . ئەگەر بزوتنەوەی گۆران دەنگی پێبدات بەمانەوەی بارزانی ئەوا جگە لەوەی زەرێکی گەورە دەکات ،
 
 بەڵکو خەنجەرێکی ژەهراوی لە پشتی پرۆسەی سیاسی گۆرانکاری لەهەرێمی کوردستان دەدات و تا ئەبەد مەسەلەی دیموکراسی زیندەبەچاڵ دەکات ، بۆزەمەنێکی زۆر دوور رێگابەمانەوەی ئەم گەندەڵکاریەدەدات ، خۆشی لەئاست بەڵێنەکان بەرامبەر بەگەلەی ، بێبەڵێن و دواجار متمانەی گەل لەدەست دەدات ، بۆئەوەی پرۆسەی سیاسی فەشەل نەهێنێت پێویستە گۆران هەنگاوی ژیرانە بنێت و دەنگ بەمانەوەی بارزانی نەدات ،
 
چونکە بارزانی لەماوەی رابردوو دەستکەوتەکانی دیارن ، ئەوەتا ئێستا خەڵکەکەی برسی و ماندوو هیلاکە ، خەڵکیش مورتاح لەخواردنی نەوتی کوردستان پاڵی داوەتەوە ، دەنگدان بەمانەوەی بارزانی لەلایەن گۆران درێژەدانە بەهەموو ئەوانەی لەرابردوودا رویانداوە ، بۆئەوەی پرۆسەی سیاسی تەندروست بنیات بنێین پێویستە وەک ئەمریکاو خۆر ئاوە ، هەرجارەو کەسێک هەوبێت نەک بەردەوام مرۆڤێک ، بەردەوامی کەسێک لە پۆستێکدا وەک هەموشتێک ئەو شوێنەش بەروپیری و دواجاریش بەرەو مردن دەچێت ئەم دەزگایە ،
 
تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام