“ئەو كەسەی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیلی كوشتوەو دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، زێرەڤانییەو لایەنگری پارتییە” سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی لە پەرلەمانی كوردستان وای وت.

لە رونكردنەوەیەكدا كە لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، تائێستا لەسەر دۆسیەی تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل (3) كەس دەستگیركراون.

ئاشكراشیكرد” دوان لەو كەسانە دانیان بە تاوانەكەدا ناوەو ئەو كەسەشی كە دانیناوە بەوەی دكتۆر هۆشیاری تیرۆركردوە، لایەنگری پارتییەوەو پێشمەرگەی زێرەڤانییەو تائێستاش هیچ بەڵگەیەك نییە كە بڵێت كۆنە ئیسلامی بوە”.

ئاماژەی بەوەكرد، ئەو دو تۆمەتبارە لە ئەكاونتی خۆیان لە فەیسبوك ئەندامێتی خۆیان‌و لایەندارییان بۆ پارتی بڵاوكردوەتەوە.

لە بەشێكی تری رونكردنەوەكەیدا، سۆران عومەر دەڵێت” لە دانپێدانانی هۆكاری تیرۆركردنی دكتۆر هۆشیار ئیسماعیلدا، تۆمەتبارەكە هۆكارێك دەڵێت كە بڕوا پێهێنەر نییە بۆ ئاسایش، هەر بۆیە تۆمەتبارەكانیان روبەڕو نەكردوەتەوە لەگەڵ خێزان‌و كچ‌و برایەكی دكتۆر هۆشیاردا”.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام