لە حەوتەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستیندا، مەحمود عەباس بە سكرتێری گشتی، هەڵبژێردرایەوە.

ئەمڕۆ، حەوتەمین كۆنگرەی بزوتنەوەی فەتحی فەلەستین لە شاری رامەڵڵا دەستی بە كارەكانی كرد، لەسەرەتای كۆنگرەكەدا، مەحمود عەباس بە سكرتێری گشتیی بزوتنەوەكە، هەڵبژێردرایەوە.

لەم كۆنگرەیەدا هیچ كاندیدێك كێبڕكێ مەحمود عەباسی تەمەن (81 ساڵ)ی نەكرد، كە لەهەمانكاتدا سەرۆكی فەلەستین‌و سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكردنی رێكخراوی رزگاریخوازی فەلەستینیشە.

بڕیارە كۆنگرەكەی فەتح، (5) رۆژ بخایەنێت‌و تێیدا (22) ئەندامی لیژنەی ناوەندی‌و (120) ئەندامی ئەنجومەنی شۆڕشگێڕ هەڵبژێردرێن

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام