ئەوەی ئێستا مەسعود دەیکات،هەمان ئەوکارانەیە مەلا مستەفا حەفتاکان کردی،کە ئاقیبەتی بە ئاشبەتاڵ کۆتایی هات.

مەلا مستەفا ئەوکاتە لە هەڵوێستا چەقی بەستبوو…ڕاستو چەپی خۆیی لەیەک نەدەکردەوەو نەیدەزانی چی بکات،،مەسعودیش ئێستا چەقیوە،خۆیشی نازانێ چیدەکات و ئەمڕۆ دەداتە دەستی سبەینێ.
مەلا مستەفا نەیدەزانی ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی چییەو تاران بڕیاری دەدا،ڕێک وەک ئێستا کە تورکیا بڕیار دەدات لە جیاتی مەسعودو بنەمالەکەی.

مەلا مستەفا نەیتوانی شۆڕشەکەو خەڵک لە هەڵوێستی دەورو بەر بپارێزێت،نەیشی توانی سەقامگیری هەڵوێستی ئەو دەولەتانەی کە پشتگیری کوردیان دەکرد بپارێزێت و بچوکترین گرەنتی یان عەقدی نوسراو نەبوو…ئێستایش مەسعود هەمان کار دەکات،واتە وەک جاش،کرێگرتە.

مەلا مستەفا سەرقاڵی تێکدانی بەرەی ناوخۆ بوو…ڕێک وەک ئێستای مەسعود.
مەلا مستەفا بە تەواوی پشتی بە هێزی دەرەکی بەستبوو.. وەک ئێستای مەسعود.
هەموو سیاسەتی مەلا مستەفا بۆ دروستبوونی کۆمەڵگایەکی نەزۆک بوو، کە هەموو تاکەکانی ڕیاکارو ماستاوچیو خۆبەرەپێش و گوێڕایەڵی خۆی بن،تا سەرکردە تەنها خۆی بێتو دوای خۆیشی کوڕەکەی،مەسعود ئیستا هەمان کاری باوکی دەکات،دەیەوێت کۆی کۆمەڵگا بکاتە تاکێکی ڕیاکارو نەزۆک،ماستاوچی وگوێڕایەڵی خۆی.

مەلا مستەفا بەم سیاسەتانەی دەرگای بەسەر سەرکردایەتیەکی جدی وکارامەو لێوەشاوەدا داخست، سەرکردایەتیەکەی کردە کۆمەڵێ پیاوی بچوکی نۆکەر سیفەتی بەردەرگای خۆی نەک خاوەن بڕیار،هەرئەمەیش بوو کە ئاشبەتاڵی کرد یەک پیاو نەبوو بە پێوە بوەستێت و هەمووی دەستی تەسلیم بوونی هەڵبڕی..ڕێک وەک ئێستای مەسعود..کە سەرکردایەتیەکی هەیە هەمووی دەروێش و کۆیلەو خەسیوە.

مەلا مستەفا لەوکاتەدا تەواوی دەسەلاتەکانی بە مەسعودە ئیدریس دا کە هێشتا کاڵفام بوون..وەک ئێستای مەسعود هەمو ودەسەلاتەکانی داوە بە کورو برازاکانی خۆی.

مەلا مستەفاو کوڕەکانی و بنەماڵەکەی دەبوو لەسەرو هەموو کوردەوە بن، ئێستایش مەسعود هەروا کار دەکات،دەیەوێ ئەوان ئاغاو هەموو کورد ڕەعیەتیان بن.

لەوکاتەدا ئەقڵیەتی سیاسی چەقی بەست و بەرەڵایی سیاسی،ئەخلاقی،فەساد ئیداریو ئابوری ئابوری پەرەی سەند،وەک ئێستای ژێر دەسەڵاتی مەسعود کە هەموو شتێک فاسید بووە.

ئەوکاتە سەرکردایەتی پارتی وکادروئەندامان،هەموویان گوێڕایەلی مەلامستەفا بوون وخۆیان هیچ،،هەروەک ئێستا کە چۆن سەرکردایەتی پارتی و کادرو ئەندامی سفرن و سەرلەبەریان گوێ لەمستی مەسعودن.

مەلا مستەفا بڕوای بە هێزی پێشمەرگەی خێڵەکی هەبوو، هەروەک ئێستای مەسعود کە هەمان بڕوای هەیەو هێزی نیزامی ناوێت و لەگەڵ سوپایەکی مۆدێرنی نیشتیمانیدا یەک ناگرێتەوە.

مەلا مستەفا هەژموونی خۆی بەسەر کۆی کۆمەلگاو سیاسەت و ئابوریدا سەپاندبوو، هەروەک ئێستای مەسعود کە هەموو هەوڵیکی داوە بۆ ئەم کارە.
مەلا مستەفا هەموو بازنگەکانی تەسککردبوەو ئەوەی لەو بازنگە لای بدایە ئەوا خائین ودژە کوردو کوردوستان بوو،،ڕێک وەک ئێستای مەسعود ئەوەی نا بڵێت ئەو بە خائینی دەزانێت و پێی وایە هەموو شتێک تاپۆی خۆیی و باوکیەتی.

مەلا مستەفا کەسێکی نەخوێنەوارو تاکڕەو بوو،دەبوو بڕیاری ئەوەڵ وئاخر هەر لایخۆی بێت.. هەروەک ئێستای مەسعود کە جگە لە خۆی حساب بۆ هیچ کەسێک ناکات و هەموو بڕیارەکان لای خۆیەتی.
مەلا مستەفا خۆی بەسەر هەموو شتیکدا سەپاندبوو،هەروەک ئێستا کە مەسعود دەیەوێت..خۆی بەسەر هەموو شتێکدا بسەپێنێت.

مەلا مستەفایش هەر خەریکی ئەوە بوو چۆن مەسعود جێگای بگرێتەوە،ئێستایش مەسعود سەرقاڵی ئەوەیە چۆن مەسرور جێگای بگرێتەوە.

ئەوکاتە کە مەلا مستەفا ناسرا لە ئاستی ناوچەکە ودەرەوەدا، بەتەواوی خۆی لێگۆڕا، تووشی نەرجسیەت بوو،وایلێهات حسابی بۆ هیچ مەترسیەک نەدەکرد،،لە خەونی خەفلەتا بوو،ئەوەبوو بەیەک ڕێکەوتن ئاشبەتاڵی کرد،ئێستا کوڕەکەیشی وایەو نەتیجەکەی ئاشبەتاڵە.

مەلا مستەفا ئەو کاتە بۆ سەرکوتی نەیارەکانی خۆی،،پشتی بە هەلپەرستین توێژ بەست بۆ سەرکوتی خەڵک و نەیارەکانی،ئەویش جاشەکان،نیشتیمان فرۆشان وخائینان بوون،ڕێک وەک ئێستای مەسعود،هەرچی جاش وخائین و دەست پیس هەیە لە خۆیی کۆردۆتەوە.

مەلا مستەفا هەمیشە خەڵکی ساویلکەو دوڕوو درۆزن وهەلەپەرست وگەندەڵی لەدەوری خۆی کۆدەکردەوەو خۆی بە بەرنامە گەندەڵی دەکردن،فێرە دزی وپارە کۆکردنەوەی دەکردن،تا هەموویان مەلەفیان پیس بێت و نۆکەرو زەلیلی بن،،وەک ئێستای مەسعود کە هەمان کار دەکات.،تەواوی سەرکردایەتی پارتی مەلەفی گەنە خۆری و دزی و فەسادی ئەخلاقیان هەیە،تا هەروا کۆیلە بمێننەوە.

مەلا مستەفا هەمیشە دەیووت” ئەوەی متمانەی بە کوڕەکانم نەبێت بە منیشی نییە” ئێستا مەسعودیش هەر وادەڵیت و پێی وایە هەموو کەس دەبێت متمانەی بە کوڕو کوڕەزاو بنەمالەکەی هەبێت،متمانەیەکی کوێرانە.

بە پێی چەندین سەرچاوە، مەلا مستەفا بەرلە ئاشبەتاڵ، لەبەرچاوی زۆربەی خەڵک و..هاوڕێکانیشی سوکو چروک بووبوو،وەک ئێستای مەسعود کە چۆن لە بەرچاوی خەڵکا سوکو چروک وڕەزیل بووە.

مەلا مستەفا کۆمەڵی گەجەرو گوجەرو زمان لووس و فیشاڵچی و دووڕووی لەدەوری خۆی کۆکردبوەوە،کە ئەوەی پیاوەتی و مەردایەتی هەبێت تیایاندا نەبوو،ئەمانە شەوڕۆژ ڕیکلامی درۆینەیان بۆ مەلا مستەفا دەکردو بە پڕوپاگەندە ئارایشتیان دەکردەوە.مەسەلەن دەیان وت:

“هێندە دور بینە پێشبینی ئایندەیەکی زۆر دوور دەکات”.*

“ئەو شوانەو ئێمەیش مەڕین،چەندە بەختەوەرین شوانەکەمان مەلا مستەفا بێت”.*

“هەرکارێکی مەلامستەفا حیکمەتێکی تێدایەو ئەقڵی ئێمە لەو ئاستەدا نیە کە پەی بە کرۆکی حیکمەتەکانی ببات”*….کەچی هەموو درۆکردن وماستاوچێت بوو،چونکە کۆتاییەکەی ئاشبەتاڵێکو دۆرانێکی مێژووی بوو،تەنها بەیەک ڕێکەوتنی سەرکاغەزی بەینی”سەدامو شا”.

مەلا مستەفا دوژمنی سەرسەختی ڕاستی بوو،خەڵکی راستگۆو شەرافەتمەندو قارەمان وخوێنەواری خۆش نەدەویست…..مەسعودیش هەروایە،بۆیە یەک ەکسی ڕاستگۆیی لەگەڵدا نیە،درۆزنو ماستاوچی نەبێت.

مەلا مستەفا هەوڵی دەدا کۆی کۆمەڵگا توانای بەرگری نەمێنیت،،تا خۆی هەمە کارە بێت..مەسعودی کوڕیشی هەمان کار دەکات.

بەم حاڵەوە مەلا مستەفا چۆن کۆتاییەکەی ئاشبەتاڵ و ڕسوا بوون بوو،مەسعودی کوڕی خراپتر لە باوکی ڕسوا دەبێت وئاشەکەی بەتاڵ دەبێت.

ئارام ئەحمەد
27/011/2016

• کتێبەکەی ئەیوب بارزانی..ئامۆزای مەسعود

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام