گوێ نەگرتن و پشت گوێ خستنی داواکاری میللەت لەلایەن دەسەڵاتەوە مانای بێ باکییە بەرامبەر خۆڕاگری کوردستان لەو ناخۆشی و دەردە سەریانەی کەدەسەڵاتی حزب درووستیان کردووە لەسەر ھاوڵاتی ئەم ھەرێمە بەتایبەتی ھەر دووحزبی دەسەڵاتداری کوردستان ( یەکێتی و پارتی ) کە نایانەوێت بە ڕاستگۆیی فەسادەکانیان دەربخرێت لەجوومگەکانی دەسەڵاتدا.
حزب بۆتە زۆر ھۆکاری ناشەرعی و نایاسایی کەپێی دەوترێت کۆیلەکردنی کۆمەڵگا وە مانەوەی ھێزی حزبی بەھەر جۆرێک بێت بەڵام نەروخێت و لاواز نەبێت , وەکو لە رابردوو دا تا ئێستاش مەسەلەی ( بن دیوار ) کەبەدوو و سێ مووچە داویانە بەوانەی خۆیان کە خوازراوبوون و بەدزی میللەتەوە واتە ماستاوچی و کۆیلەو کەئەمانەش بەو پارە دزییەی پییان دراوە و بەرگری لەم جەردانە و مافیاکان دەکەن بەبێ ھیچ ئاستێکی مرۆڤایەتی لەخەمی ئەوانی تردابن و کوردایەتی و خەباتی رابردووشیان لێ ڕەش کردین.وەبەکاریشیان دەھێنن بۆسەر تەلەفزیۆن و رادیۆو ڕۆژنامەو ھەڕەشەو کووشتن ئەمە نەوەی رابردوو دایھێناوە کەحزبەکانی کوردستانە بەتایبەتی ووتمان دوو حزبە چەکدارەکە بەم شێوازە پایەکانیان تووند دەکەن و دەنگی ئەندامەکانیان دەکڕن بە پارەو بەھێز وە پاشانیش دەبێژن ئێمەی دەسەڵاتداری حزب خزمەتی کوردستان دەکەین ؟
منیش دەپرسم کامە حزب و کامە خزمەت و کامە خەبات ؟
بەڵگەیەکی زۆر دیار و ڕوونە کە ملیارەھا دۆلار و سامانی گشتی وڵاتیان بەھەدەر داوە لەڕێگای حزبەوە میللەتیان چەوساندۆتەوە و تووشی برسی و دەربەدەری کردووە.
ھەروەک لە کەناڵەکان زیاتر لە میدیایەک گفتوگۆ لەسەر گەندەڵی دارایی حکوومەت دەکات.
کەبەشێوازێک و بە نھێنی پارەی داھاتی ناوخۆو داھاتی نەوت گاز لە نێوان دووحزبی مافیای ھەرێمی کوردستان کەلەحکوومەتدان دابەش کراوە ئەمەش لەزۆر جێی باوەرپێکراوەوە سەلمێنراوە یەک لەوانە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بەرێگای لیژنە دەرچووە وەک پاڵاوگەی ( بای جەمبوور )ی کەرکووک دابەش کراوە لەنێوان ( یەکێتی و پارتی ) دا بە ھاوبەشی ( شەریکایەتی).
ئەگەر چی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نەیتووانیوە بەشێوەیەکی زانستی و راستگۆیانە لەسەر ئەو پارانەی نەوت و گاز کە زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلارە بێجگە لەباس نەکردنی تانکەرە نەوتییەکان وە داھاتەکانی دیکەی کوردستان و خاڵە سنوورییەکان کە دوو حزب تاپۆیان کردووە تا مردن , واتە ژیانێکی بێ کۆتا؟؟!!!
ئەوا دووساڵە زیاتر میللەت نان بڕاو و جەوسێنراوەتەوە بە ئەنقەست بەتایبەتی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەوەی جێگای دڵتەزێن و خۆ کووشتنە کە حکوومەتی ھەرێم لەساڵی (٢٠١٢) ملیارێک دۆلاری ھەبێت کەھیچ کێشە نەبووە بەڵام لەساڵی (٢٠١٦) کەساڵەکانی قەیران و شەڕکردنە ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دۆلار داھاتی بێت واتە زۆر زیاترە لە پێشتر و دەڵێت بارە نییە؟؟ بەڵێ چۆن متمانەو خۆشەویستی بۆ ئەم حزبانەو دەسەڵات بمێنێت ؟
بەندە وەکو کوردێک ونووسەرێکی کوردستانی باشوور داوادەکەم بچینەوە سەر بەغداد , چوونکە ئەوان بەوشێوەی حزبەکانی یەکێتی و پارتی خوێنمان نامژن.

تایبەتمەندییەکان: وتارو بیروڕا

زیادکردنی وەڵام