ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەت سنوری شەڕەکانی داعشدا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، لە لایەن هێزە گەورەکانەوە بونی هێزە نەک خاوەن دەنگ و پڕۆسەی دیموکراسی ، چی ئەمریکا و چی ڕوسیا و چی ئێران و تورکیا ئەیانەوێت جۆڕیک لە مۆدێلی سعودی ، یان لەوەش خراپتر کوێخا هەبێت و هەر ناوچەیەک چەند کوێخایەکی هەبێت و خاوەنی هێز بن تا بتوانن بە ئاسانی وەک کارتی شەڕ بەکاریان بهێنن ، ئەمەش هەر لە یەمەن و لیبایە وە تا سوریا و عێراقیس هەر ڕاستە ، ئیتر ئەوەی پێ ی دەوترێت هێزی نیشتمانی و خەباتی مەدەنی و گەڕانەوە بۆ دەنگی هاوڵاتی ، جگە لە کۆمیدیایەک هیچی تر نیە ، بونی هێزی چەکدار بەو مانایە نیە کە بۆ دژی حیزبەکان بەکاری بهێنیت ، بەڵکو ئەوەی پێ ی دەوترێت بەرەی شەڕی دژی داعش ، هەر حیزب و لایەنێک لەو بەرەیەدا هێزی هەبێت لەلایەن وڵاتانی دژی داعش مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت ، ئەو کات لەسەر ئاستی ناوخۆش ناچار دەبن مامەڵەی لەگەڵ بکەن ، وە بگرە دەتوانێت ئەجێندای خۆی بچەسپێنێت ، بەڵام لەبەر ئەوەی گۆڕان نەیتوانی سود لەو هێزە عەسکەریەی خۆی ببینێت و وەک پارتی و یەکێتی و حسک خاوەنی هێزی خۆی بێت ، بە خەباتی مەدەنی هێنای و بوە هێزی دووەم بە حسابی دەنگی هاوڵاتی ، لەبەر ئەوەی هاوڵاتی و دەنگی شەقام لە لای پارتی و یەکێتی فلسێکی قەڵپ ناکات ، گۆڕانیان لە کایەی سیاسی و حوکمڕانی ئاوت کرد ، ئەگەر پێشتر گۆڕان وستبێتی ئەم جۆرە لە خەبات تاقی بکاتەوە و یەکێک بێت لە ئامانجەکانی ، ئەوا ئێستە ئەوە ڕونە کە هیچ حسابێک بۆ ئەم جۆرە لە خەبات ناکرێت ، پێویستە گۆڕان جۆری یارییەکانی بگۆڕێت ، ئەگەر چی من پێم وایە پارتی و یەکێتی مامەڵەیان لەگەڵ گۆڕاندا جۆرێکە لە تاکتیک و دەزانن گۆڕان ناچارە بچێتەوە سەر یەکێ لەم زۆنانە ، کە ئەویش نەخشەکەی لە تاران و تورکیا وە کێشراوە ، بەڵام ئێستەشی لەگەڵ بێت بەو ڕێککەوتنەی گۆڕان و یەکێتیشەوە جگە لە سیناریویەک بۆ لاواز کردنی گۆڕان هیچی تر نیە و نەبوە ، وە خستنیە ناو کۆڵانێکی داخراو ، داخستنی پەرلەمان لەلایەن پارتیەوە ئەگەر گڵۆپی سەوزی چی ئێران و چی تورکیا و هەتا ناتۆ و ئەمریکاشی پێ نەبێت ، چۆن دەتوانێت وا بێباکانە دەرگای پەرلەمان دابخات ، ئێستە چی ئێران و ڕوسیا و چی تورکیا و ناتۆش بە ئەمریکاوە ئامانجێکی هاوبەشیان هەیە ، ئەویش شەڕی داعشە ، ئەو سەرزەمینەی پارتی تێدایە هەر حیزبێکی تری تیا بوایە هەمان مامەڵەی لەگەڵ دەکرا ، چونکە لە ڕوی جیپۆلەتیکی سەربازییەوە ناوچەیەکی گرنگی شەڕەکانە ، کەواتە گۆڕان کە ‌هێزی نیە نابێتە هیچ ژمارەیەک لە سەر ئەم نەخشەیە ، خۆ ئەگەر هێزی هەبوایە و شان بە شانی هێزی حیزبەکانی تر شەڕی داعشی بکردایە ( کە دەیتوانی بیکات ) ئەوا ئێستە لەسەر ئەو نەخشەیە حسابێکی تری بۆ دەکراو لە ناوخۆشدا دەبوە ژمارەیەکی گەورە ، بەڵام ئەوەی کە گۆڕان هەیەتی و هێزی دووەمە ، دەنگی هاوڵاتیە ، کە لەسەر ئەم نەخشەیە ناکاتە هیچ ، ئەنجامەکەیشیمان بینی ، ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن بە بیانوی شەڕی داعشەوە ، کە ناگەڕینەوە بۆ پێش ١٢ ی ئۆکتۆبەر ، ئەو نامەیەیە کە زۆر بێباکن بەرامبەر سیاسەتەکانی گۆڕان ، ئەگەر بیانوی شەڕی داعشیش بێت ئەوا جگە لە مکیاج کردن هیچی تر ناکات ، خۆ بە حسابی شەڕ بوایە دەبو ئۆباما بۆ ٤ ساڵی تر بۆی درێژ بکرایەتەوە ، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەشی هەڕەشەی لەسەرە ، کەواتە گۆڕان کە لە ئێساتدا بۆی دەرکەوەت هیچ عیبرەتێ لە جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنەکدا نیە و هەمان ڕێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی ڕۆڵ دەبینن ، وەڵاتانیش هەر ئەوەیان دەوێت و دژی یارییەکانی گۆڕانن ، کەواتە دەبێت گۆڕان چاوەڕێ ی بەزەیی پارتی بێت تا بیان گێڕێتەوە کەلاوە ڕوخاوەکەی حکومەت ، یان ئەوەتا ئەم چەقبەستوەی قبوڵ بێت ، ئەمەش هەمان سیناریویە تا وەک یەکێتی بە پرۆسەی بەکارتۆنی کردنی حیزبەکاندا لە لایەن پارتییەوە بڕاوت ، ئەمیش ناچار بێت بچێتەوە بەردەم کۆشەکە ڕزیوەکەی پارتی و ڕازی بێت بە کارتۆنی بونی خۆی ، بڵێت ئەمرەکەی کوێخام ، لە ئێستادا گۆڕان پرسی کشانەوەی لە حکومەتی هەڵگرتوە ، ئەگەر دوای دەرکردنی وەزیر و پەرلەمان ، وتبێتمان پارتی دەیەوێت بە تەنها حکومەت پێکبهێنێت و یەکیتیش پاشکۆیەکی بێدەنگی ئەو حکومەتە بێت ، پێویستە گۆڕان نەکشێتەوە و پارتی دەیەوێت گۆڕان خۆی بکشێتەوە  ، ئەوا دوای ئەم ماوە زۆرە ، با وەک گۆڕان  لە خۆمان بپرسین ، ئێمە لە کویای حکومەتداین ، تا بکشێینەوە یان نەکشێنەوە ، ئەوان ئێمەیان دەرکرد و چاوەڕێ مەرحەمەتی قونسڵ و بەزەیی پارتی و یاکێتی بین بمان گێڕنەوە ، ئەوە خەونی کیسەڵە ، کە پەرلەمان داخرا خۆ بەس لە گۆڕان دانەخراوە ، جگە لە پارتی لە هەمو حیزبەکانیش داخراوە ، ئەی بۆ یەک حیزب هەڵوێستی ڕاستەقینەی نیە ، هەمویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە پرۆسەی بەکارتۆنی بوندا تێپەڕیون ، کشانەوەی گۆڕان ئەگەر پرسی هەنوکەیی بێت ، ئێمە وەک گۆران با بپرسین  ، ئێمە لە کویان تا نەکشینەوە ، دەرکراوین و لە هیچ شوێنێک نین ، تەنها ناومان هەیە ، گوایە بۆ ئەوەی پارتی پۆستی وەزیرەکانی لە ڕوی یاساییەوە پێ پڕ نەکرێتەوە وەزیرەکانی ئێمە با دەریش کرا بن ئەوا ناکشێنەوە ، ئەو پەرلەمانی داخست ، ئێستە ئەوەی هەر بۆ گرنگ نیە ، یاسا ئەچێتە کوێ ی حوکمڕانی خێڵەوە ، یاسا لە خێڵدا بیرکردنەوەی سەرۆک خێڵە نەک نوسراوەکان و یاساکان ، دوا جار سیاسەت مامەڵەکردنە لەگەڵ واقع نەک خەونی کۆمەڵگایەکی مەدەنی و دەستا ودەست کردنی دەسەڵات و ستراتیژی سەربەخۆ ، دەرکەوت ئەم تاکتیک ویارییە بۆ گەشتن بەم ئامانجانە فەشەلی هێنا ، ئەی دەبێت ئەقڵێک هەبێت جۆری یارییەکان و تاکتیکەکان بگۆڕێت ، لە خەیاڵەوە بۆ واقع ، لە بەزەییەوە بۆ ئیستحقاق ، لە پاڕانەوەوە بۆ مافی سیاسی و حکومڕانی ، دوا جار ئەوەی بە شیری گەرم زمانی سوتا بێت فو لە ماستاویش دەکات .

تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام