راوێژكارێكی‌ به‌شار ئه‌سه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا تیرۆریستان له‌موسڵه‌وه‌ بۆ شاری‌ رققه‌ی‌ سوریا، ده‌گوزانه‌وه و روسیا و سوریا، ئه‌و دۆخه‌ به‌جدی‌ تاوتوێ‌ ده‌كه‌ن.

بوسه‌ینه‌ شه‌عبان راوێژكاری‌ راگه‌یاندنی‌ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی‌ رژێمی سوریا، به‌ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ روسیای‌ راگه‌یاندوه‌: هاوپه‌یمانێتی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مەریكا، تیرۆریستان له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ تر ده‌گوازنه‌وه‌.

وتیشی‌ :”هه‌ڵاتنی‌ تیرۆریستانی‌ داعش له‌موسڵه‌وه‌ بۆ سوریا، مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی”.

راوێژكاره‌كه‌ی‌ ئه‌سه‌د، راشیگەیاندوە:‌ روسیا و سوریا، ئه‌و پرسه‌ به‌جدی‌ وه‌رده‌گرن و ناشتوانن ته‌نها سه‌یری‌ بارودۆخه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌و شێوازه‌ی‌ كه‌ هاوپه‌یمانان گه‌مارۆی‌ داعشیان پێ‌ داوه‌ له‌ موسڵ، ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ده‌یانه‌وێت تیرۆریستان له‌وێوه‌ بۆ سوریا هه‌ڵبێن.

دوێنێ هەینی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ مۆسكۆی‌ نێوان وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران و سوریا و روسیادا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سوریا راگه‌یاند: ئه‌مەریكا تیرۆریستانی‌ داعش هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌موسڵه‌وه‌ به‌ره‌و رققه‌ی‌ سوریا بڕۆن.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام