هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: چۆن توركیا ده‌روازه‌كانی خۆی له‌ رۆژئاوای كوردستان داخستوه‌، ئاواش ده‌روازه‌ی سێمێلكاش له‌ ده‌ستی ئه‌ودایه‌ و كه‌ی بیه‌وێت دای ده‌خات، نیگەرانی خۆی پیشاندەدات لەوەی؛ پارتی پیلانی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كات.

ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆز، رایگەیاند: پیلانی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر به‌رگریی‌ كۆبانێ و سه‌رێكانی و شه‌نگال تێكچو، له‌وكاته‌شه‌وه‌ توركیا هار بوه‌ و پێداگری له‌سه‌ر داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و موسڵ ده‌كات.

وتیشی:” ئه‌گه‌ر توركیا بۆی بچێته‌ سه‌ر، نه‌ك هه‌ر عه‌فرین، به‌ڵكو هه‌مو رۆژئاوای كوردستان ده‌گیر ده‌كات، به‌ڵام ئەو وڵاتە تائێستا تێنه‌گه‌یشتوه‌ كه‌ گه‌لێكی رێكخراو و به‌رگریكار و ئازا له‌ رۆژئاوایه‌ و ناتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات”.

له‌باره‌ی ده‌روازه‌ی سێمێلكاشه‌وه‌، ساڵح موسلیم رایگەیاند: توركیا وه‌ك ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی‌ خۆی‌، كه‌ی بیه‌وێت ده‌روازه‌ی سێمێلكاش به‌ روی‌ رۆژئاوادا داده‌خات و كه‌ی بیه‌وێت ده‌یكاته‌وه‌، چونککە بە داخەوە‌ پارتی دیموكراتی كوردستان پیلانی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كات.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام