دوای ئەوەی لەم چەند رۆژەی رابردوودا تيرۆرستانی داعش هێرشيان كردە سەر كەركوك و ويرانكارييەكی گەورەيان لەكركوكدا نايەوەو خوێنی دەيان هاولاتی و پيشمەرگەو پۆليسيان لەو شارەدا رشت و شەهيديان كردن و ئەوە چەندين جارە ئەو هيزە سيس فرسەتە شوێنی چەپۆكی خۆيان بەكەركوكەوە جێدەهێلن بەنانەوەی رووداوی پشێوی لەم شێوەیە و وە بگرە رۆژبةۆژ خراپتر مەترسيان بوسەر كەركوك و ژيانی هاوڵاتيان دروست کردووە بۆ نموونە پەلاماردانی (جواهر مۆ)ل وەپاشتر بەماوەیەك (قصر كركوك) پەلامار درا لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە کەمتەرخەمی بەرپرسە ئەمنیەکان وای کرد ئەم جارەیان لە پلانێكی گەورەتر دزەيان كردەووتە ناو شارەكەوەو پێنج شوێنی ستراتیژی كەركوكيان داگير كردو كە زورینەیان دەزگای ئەمنی بوون لەشارەکەدا ،لێرەوە چەند پرسيارێك لە شەقامی كەركووكيەكاندا گەڵالەبووەو هاولاتیان لەتۆرە كۆمەلاتیەکان قسەی لەسەر دەكەن کە بەرپرسەکان و هێزە سەربازييةكان وڵامێكی منتقيان نیە و هەريةكەو ليدوانێك دەدەن !!!!!! پرسیارەکان و شیكاریک بۆی: ئايا ئەم هێزەی داعش بەم ژمارە زۆرەوە كەزياتر بيت لە ۱٠٠كەس لةكوێوە هاتوون و كێ ڕێنيشاندەريان بووە و چۆن توانیان بگەنە ناو شاری کەرکوک ئەو بنکە ئەمنیانە دەستبەسەردا بگرن و بەرگری تیدا بکەن ؟؟؟!!!! ئەبیت کێ سزاکەی وەرگرێت ؟؟!!!مەدالیای پاداشت لەملی کێ بکرێت؟؟؟ ئەم شپرزەییە چی بوو بە هێزەكانی کەرکوکەوە دیاربوو لەکاتی ڕاماڵینی داعشەکاندا؟؟!! سەنگەرەکانی کەرکوک ئێستا توندترکراوە ؟؟؟دڵنیای لە کێ وەرگرین کە کەرکوک توشی ڕووداوی لەو جۆرە نابیتەوە دڵنیای نە کەوتنی کەرکوک لە کام بەرپرسی ئەمنی وەربگرین ؟؟ دوای ئەو هەموو بەڵگە فیدیۆیانەی لەسەر دزەکردنی تیرۆریستان کەلە تۆرە کۆمەلاتیەکان بلاو بووەوە کە ئابرووچونێکی دیکە بوو وبۆ بەرپرسە ئەمنیەکانی کەرکوک وە بۆ ئەو هێزانەی پاراستنی کەرکوکیان لەئەستۆ گرتووە وە دلنیای دا بە هاولاتیان و رۆژنامەنوسانی کەرکوک کە چی دی بڕوا بەو بەرپرسانە نەکەین رۆژانە لە کەنالەکانی راگەیاندنەوە کە پروپاگەندەی و مانۆری سەربازی دەکەن لە سەنگەرەکانی خوارووی کەرکوک و دەڵین (سەنگەرەکانمان توندو تۆڵ کر درووە ناهیلین یەک داعش داخلی شارەکە ببیت )کە بینیمان چۆن دزەیان کردە کەرکوکەوە و ئەو کارەساتەیان نایەوە و خەلکی کەرکوک بۆیە بەرپرسە ئەمنیەکانی شارەکە داوای لیبووردن لە کەسوکاری شەهیدان و هاوڵاتیانی زەررەمەندبووی کەرکوک بکەن و دەستلەکابکێشنەوە ئیدی بیزابووین لە ئەوەی لەسەر شاشەکانی راگەیاندنەوە دەرکەون و تەنها بۆ موزایەداتی سیاسی دینە شوینی روو داوەکەو کامیرای سەر بەدەزگاکانی خۆتان بەکاردێنن بۆ بەخۆ پاڵەوان کردنی خۆتان لە رووداوی هاوشێوەی ئەو رۆژەدا و بڵاوبوونەوەتان لەتۆرە کۆمەلایەتیەکاندا و خۆ بە پاڵەوان کردنی خۆتان لای دەزگا ئیعلامیەکان دوای کۆتایی هاتن بە هەموو ئالۆزیەکان،وە ئەوە ئیوە نەبوون نەتان هیشت کەرکوک بکەویت ئەوە هاوڵاتیانی کەرکوک خۆی بوون دەست بەجی کەوتنە بەرگری و نەیان هیشت کەرکوک بکەوێت،لەجیاتی ئەوەی لە سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە بن ئیوە لەڤیلاکانتان خەوتبوون زۆربەتان لەدەرەوەی کەرکوک بوون ،بگرە نەتانتوانی دەزگاو بارەگاکانتان بپارێزن و دەستی بەسەردا گیرا لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە ،بۆیە شەقامی کەرکوک نەک بڕوایان پێتان نیە شارە بباریزن بەڵکو دەزانن کە هێزیک بنکەکانی خۆیان پێنەپاریزریت ئایا بەچی ئەتوانیت دلنیا بیت کەتۆ دەپارێزیت لەدەستی ئەو جانەوەرانە و ژیانی هاولاتی زەمان دەکەیت لەکەركوكدا ؟!!!.بگرە ئەو پەرتەوازە و شپرزەییەی کە بەرگریتان بی دەکرد نموونەیەک بو لە مۆدیێلی میلیشیای وەک لەوەی هیزێکی سەربازی (منظم) و تەنانەت بگرە لە ئاشکرا کردن و دەرکردنی بەیانامەکاندا و روون کردنەوەی دزەکردنی تیرۆریستان ،دەزگا ئەمنیەکان و بەرپرسەکان هەریەکەو لیدوانیکیان دەدا کە پێچەوانەی یەگتر بوون بگرە ئەگەر زۆر پیشەیانە گویت لە لێدوانەکان ببوایە هەندیک جار هاولاتیەکی سادە زۆر زانیاری لە بەرپرسیکی دەزگا ئەمنیەکان زیار و دروستر پێبوو،یان پرسیاریکی تر لە پرسیارەکان کە گرنگترینیانە (چۆن دلنیا ببینەوە دووبارە کە لە شەو رۆژیکدا کەرکوک وەکو موصل ناکەوێت؟؟؟؟ ) لە کاتیکدا هیزێکی تیرۆریستی بەو قەبارە زۆرەوە و بە هەموو خانە نوستوانەیانەوە دزەیانکردە ناوکەرکوکەوەو دابەشبوون بەسەر پێنج گروپی نزیکەی (٢٠) کەسیدا ، بۆ داگیركردنی هەر یەکە لە (بینای پارێزگاری كه‌ركوك، پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك، شكاندنی زیندانه‌كان و به‌ردانی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی فه‌رمانگه‌ ئه‌منی و بینا به‌رزه‌كانی كه‌ركوك). هەمووی لە ماوەی چەند کاتژمیرێکدا بۆیە بەرپرسە بەریزەکان بەرپرسیاریتی میللەت و حکومرانیەت تەنها دەرکەوتن نیە لەبەردەم کامێراو دەرکردنی بەیانامە و پرێس کۆنفرانس نيە بەڵکو دابین کردن و گەرانەوەی ئەمنیەتە بۆ کەرکوک، هیندەی هێزلەکەرکوکدا هەیە لەهەرشوێنیکی تری ئەم دونیابە بووبایە رووداوی لەوشێوەیە رووی نەدەدا بۆ نموونە (هیزە کوردیەکان ئاسایش پارتی ، ئاسایشی یەکیتی ،پیشمەرگە،دژە تیرۆر هتد ،هیزی شارەکە خۆی پۆلیسی شارەکە،طواری،مکافحە،جگە لە هیزە میلیشیایەکانی بەرپرس و کەسە حیزبیەکان و دەنگۆی هینانی حشدی شعبیش و شیعەکان و تورکمان) تەنها شارێک ئەم هەموو هیزەی تیادا بیت کەچی ئەمە بارودۆخی ئەمنیەتی بێت !!!!! کە هەمووی نەتیجەی یەکنەخستنی هێزەکانەو مانەوەیانە بە شیوەی گروپ گروپ و هەریەکە لەژیر ناو و ئیعازی جیاوازی پەرپرسەکاندا و رێکنەخستنیان لەلایەن ئیدارەی شارەکەوەو نەبوونی یەک سەرچاوەی بڕیار کە بۆخۆی ئەمە خەتەریاتیکە لەڕووی سەربازیەوە بۆ سەر ئەمنەتی کەرکوک چونکە خانەیەکی زۆری نوستووی داعش لەکەرکوکدا هەن و کاربۆپشێوی شارەکە دەکەن کە گەورەترین مەترسین بۆ سەرهاولاتیانی سیڤیل و رۆژنامە نوسانی وەک ئێمە دەکەنە قوربانی بەنموونەی کوڕە رۆژنامە نووس (احمد هاجر اغلو)کە لە رووداوەکەدا بووە قوربانی بەدەستی خانە نووستوەکانی تیرۆریستانی داعش بۆیە داواکارم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان( مەدالیای نەکەوتنی کەرکوک بە ملی ئەو گەنجە خۆبەخشانەدا بکەن کە بەرگریان لە کەرکوک کرد و لۆگۆی شانازی بدەن لە یەخەی ئەو دایکانەی کورەکانیان شەهید بوون و جەرگیان سووتا)
تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام