ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ رابردووى رۆژهه‌ڵاتى ناویندا بخشێنین به‌ رونى دیار ده‌بێت که‌ هه‌میشه‌ له‌ناو گێژاوى سیاسى‌و سیسته‌مدا بوه‌‌و له‌ ئه‌مڕۆژدا ئاڵۆزیه‌کان قوڵتر‌و فراوانتر بوونه‌ته‌وه‌‌و قه‌یران‌و گێژاوه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ لوتکه‌. ئه‌گه‌ر له‌ رابردودا گێژاوه‌کان به‌شێک یان چه‌ند به‌شێکى سیسته‌م بوون له‌ ئه‌ڕۆدا گه‌یشتۆته‌ ئاستى گشتى دوو سیسته‌م که‌ له‌ ململانێى دژواردان، یه‌ک له‌وانه‌ سیسته‌مى داگیرکارى‌و قۆرخکاریه‌ که‌ له‌م هه‌رێمه‌دا له‌ که‌سایه‌تى رژێمى فاشیستى ئاکه‌په‌ له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامیدان به‌خۆیدایه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ به‌رخۆدانێکى بێ وێنه‌‌و تێکۆشان‌و قوربانیدانێکى به‌رفراوان ده‌کرێت بۆ بونیادنانى سیسته‌مى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م شه‌پۆلى ململانێیه‌ به‌گشتى رۆژهه‌ڵاتى ناوین‌و به‌تایبه‌تى کوردستانى گرتۆته‌وه‌. به‌ڵام نمونه‌ى هه‌ره‌ به‌رچاوى له‌ باکورى کورستان‌و تورکیادا به‌دى ده‌کرێت. ئاکه‌په‌‌و چه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان هه‌موو سنوره‌کانیان تێپه‌ڕاندوه‌ بۆ مانه‌وه‌یان‌و درێژه‌ دان به‌ سیاسه‌تى داگیرکاریان له‌ په‌له‌قاژه‌دن، دوا به‌دواى دۆڕاندنى سیاسى‌و له‌شکریه‌که‌ى له‌ سوریا‌و رۆژئاواى کوردستان، دابه‌زینى ئاستى سیاسى له‌ ناوچه‌و له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا، ئاشکرابوونى هاوکاریه‌کانى له‌گه‌ڵ داعش‌و چه‌ته‌کانى ناوچه‌که‌ به‌ شێوازێکى دڕندانه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئیراده‌ى گه‌ل‌و به‌ هه‌زاران تێکۆشه‌رى له‌ زیندانه‌کان راگرتوه‌، به‌ده‌یان شاروشارۆچکه‌ى خاپورکردووه‌، رۆژانه‌ هاوشانى چه‌ته‌کانى داعش هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر کانتۆنه‌کانى رۆژئاواو عه‌فرین، له‌ هه‌مان کاتدا داگیرکارى‌و تۆپبارانه‌کانى باشورى کوردستان به‌رده‌وامى پێ ده‌دات‌و له‌ دواجاریشدا له‌ ناوچه‌ى مێرگه‌سۆر به‌هۆى هێرشى فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانیه‌وه‌ چه‌ندین هاوڵاتى بونه‌ قوربانى، هه‌ره‌ دوایش به‌ ده‌ستبه‌سه‌رکردنى هاوسه‌رۆکایه‌تى شاره‌وانى گه‌وره‌ى ئامه‌د گوڵتان کشاناک‌و فورات ئانلى له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ که‌ئیراده‌ى گه‌ل بشکێنێت‌و ده‌نگیان کپ بکات.
وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌رخۆدانه‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌رز‌و پیرۆز‌و پێویست ده‌نرخێنین‌و دڵنیایشین له‌وه‌ که‌ تێکۆشانى گه‌له‌که‌مان سه‌رکه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌کات، به‌رخۆدانى ئێستایش ته‌نیا رێگایه‌ بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى هه‌موو پیلانه‌کان‌و پاکتاوکردنى چه‌ته‌کانى ئه‌ردۆغان‌و هه‌رچه‌شنه‌ داگیرکاریه‌ک.
له‌ کۆتایدا وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى بانگ له‌ هه‌موو ئازادیخوازان‌و مرۆڤ دۆستان‌و سه‌رجه‌م گه‌لى کورد له‌ هه‌رچوارپارچه‌ى کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌تایبه‌ت ژنان‌و گه‌نجان ده‌که‌ین که‌ هاوخه‌مى‌و هاو هه‌ڵوێستى خۆیان بۆ باکورى کوردستان دوپات بکه‌نه‌وه‌‌و له‌ به‌رامبه‌ر ته‌واوى داگیرکارى‌و هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بێ ده‌نگ نه‌مێنین.

ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان
27 ـ 10 ـ 2016
تایبەتمەندییەکان: بابەتی هەڵبژاردە

زیادکردنی وەڵام