عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند: ئەو لە دەوڵەتی توركیا ناترسێت و ئەگەر بشكوژرێت ئیرادەی خۆی رادەستی توركیا ناكات.

محەمەد ئۆجەلان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی فوراتنیوز وردەكاریی سەردانەكەی بۆ لای عەبدوڵا ئۆجەلانی برای ئاشكراكرد و رایگەیاند: ئۆجەلان وتویەتی ئەگەر پرسی كورد چارەسەرنەكرێت و دیموكراسی لە توركیا بەرقەرار نەبێت، ئەوا هەمو كاتێك دەرگای كودەتا كراوەدەبێت.

دەربارەی راگەیاندنی خۆسەری دیموكراتی لە باكوری كوردستان، ئۆجەلان رایگەیاندوە خۆسەری دیموكراتی مافی كۆمەڵگەیەو دەبێت هاوڵایتان بۆ پشتگیریكردنی سەرۆك شارەوانییەكانی دەبەپە بێنە دەنگ و رەخنەشی لەوەگرتوە كە ئەو شارەوانییانە نەبونەتە شارەوانی گەل.

دەربارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان ئۆجەلان رایگەیاندوە لە رۆژئاوای كوردستان (50) هەزار چەكدار هەیە و دەبێت بە هەمو لایەك دەستكەوتەكان بپارێزن.

دەربارەی لەشكركێشی توركیاش بۆ رۆژئاوای ئۆجەلان رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی شەڕی داعشدا ئەمەریكا و پەیەدە هاوكاری یەكتر دەكەن، بەڵام دواتر سوپای توركیا چوە ناو جەرابلوس و خاكی رۆژئاواوەن بەو ستراتیژەش ئەمەریكا دەیەوێت كورد و توركیاش لاوازبنن و ئامانجی ئەوەیە پێكدادانی نێوان توركیا و یەپەگە بێتە ئاراوە.

تایبەتمەندییەکان: هەواڵەکان

زیادکردنی وەڵام